آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

“شەمع سووتا، بولبول و پەروانە نوستن، وەی لە من/ کۆرپەکەم بێدارە من هەر، لایەلایەی بۆ دەکەم”

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۰-۰۸-۰۷ 80 بازدید

“شەمع سووتا، بولبول و پەروانە نوستن، وەی لە من/ کۆرپەکەم بێدارە من هەر، لایەلایەی بۆ دەکەم”

مامۆستا “حسامەدین ئەمین”

کۆڕی ڕێزلێنان بۆ مامۆستا حسامەدین ئەمین، پێشەنگی گۆڕەپانی فەرهنگ و ئەدەب و هونەری ئێران و کوردستان

✍ بە مەبەستی ناسین و ناساندنی مرۆڤانی بەرز و کەسایەتییە بەرچاو و کاریگەرەکانی کوردستان بە نەوەی نوێ و بۆ ڕێزلێنان و قەدرناسی لە کەسانی مەزن و هەڵکەوتە، ڕۆژی دووشەممە ۱۵ی خەرمانانی ۱۴۰۰ی هەتاوی، نوسینگەی بنکەی ئاشتی میوانداری کرد لە مامۆستا حسامەدین ئەمین، لە گەورەپیاوانی مەیدانی فەرهەنگ و هونەری کوردی و هاوڕێ و هاودەمی هونەرمەندی کۆچکردوو، حەسەن زیرەک، مامۆستای پایەبەرزی بواری گۆرانی و ئاواز و مۆسیقای ئێران و کوردستان

✍ مامۆستا حسامەدین ئەمین، لەو کەسە جوامێرانەیە کە زۆرتر لە ۷۰ ساڵ تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی، بۆ چالاکیی بەردەوامی فەرهەنگی و ئەدەبی تەرخان کردووە.

ساڵی ۱۳۱۵ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بوو. بەڵگەنامەی کارناسی و کارناسی باڵای لە بواری وێژەوانیدا، لە زانستگەی تاران(۱۳۴۰) و ناوەندی پەروەردەی بەرزی مامۆستایان(۱۳۴۵)، وەرگرتووە. مامۆستا ئەمین، لە ساڵەکانی ۱۳۳۷، هەتا ۱۳۵۷، وەک نووسەر و شاعیر و بێژەری بەرنامەی هونەری و ئەدبی، لە رادوێ تاران و کرماشان، لە چالاکی و تێکۆشانی بەردەوامدا بووە. بەڕێزیان دەورێکی هەرە گرنگی هەبووە لە ناساندنی مامۆستا حەسەن زیرەک، بە بەرپرسانی ئەوکاتی بەشی کوردیی ڕادوێ تاران و کرماشان. مامۆستا حسامەدین، هەتاکوو ساڵی ۱۳۷۱ کە خانەنشین کراوە، مامۆستا و وانە بێژ بووە لە زانستگە و مەدرەسەکانی تاران و زۆرێک لە شارەکانی ئێران.

لە دوای ساڵی ۱۳۷۱ ەوە، بە هۆی کەم لوتفی و خەمساردی بەرپرسانەوە، ئاوڕێکی ئەوتۆ لە مامۆستا ئەمین نەدراوەتەوە و تەنانەت بانگێشتی کۆنگرەی ناودارانی کوردیش نەکرا و هەر بەو هۆیەشەوە گەلێک نێگەران و لە بەرپرسانیش گلێمەند و دڵمەند بوو.

✍ مامۆستا ئەمین، لە دانیشتنی نووسێنگەی ئاشتیدا بە سۆز و عەشق و خوشەویستییەکی بەئەزموون و بەتەمەنەوە و بە زمانێکی شیرین و شاعیرانەو ئەدەبییەوە، کەشکۆڵی سەربوردە و چیرۆک و نەقڵ و بیرەوەرییەکانی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەب و بەسەرهات و چالاکییەکانی لە سەر ڕادوێ تاران و کرماشان، پێشکەش بە دانیشتوان کرد.

بەڕێزیان باسی ئەوەیان کرد کە چۆن لەگەڵ گەورە هونەرمەندانێکی وەک مامۆستا حەسەن زیرەک و مامۆستا مەزهەری خالقی و دیکەی هونەرمەندان و شاعیران و نووسەرانی ئەو سەردەمە ئاشنا بووە و تیشکی خستە سەر ئەو خاڵە گرینگەی کە ڕۆڵی بەشی کوردی ڕادۆێ تاران و ڕادوێ کرماشان، لەو کاتەدا بۆ سەرهەڵدان و گەشەی فەرهەنگ و ئەدەب و هونەری کوردی، چەن قورس و بەنڕخ و گرانبایی بووە.

✍ دوا بەشی داڕێژەی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە پرسیار و وڵام، کە لەم بەشەشدا، مامۆستا ئەمین بە سەبر و لەفزێکی شیرینی تایبەت بە خۆی، وڵامی پرسیاری میوانەکانی دایەوە.

✍ لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، بە بۆنەی دەیان ساڵ چالاکیی ماندوونەناسانەی فەرهەنگی و هونەرییەوە، ڕێزنامەی بنکەی ئاشتی، پێشکەش بە مامۆستا ئەمین کرا و لێرەشدا، بە بزەی شیرینی سەر لێوانی،  ئامادەبوانی کۆڕەکەی لە شەوق و شادی خۆیدا بەشدار کرد.

✍ سپاس بۆ ئەنجومەنەکانی ئەدەبی بانە و بەڕۆژەی بانەو هاژەی کۆخان و دیکەی میوانان و چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی بانە، کە کۆڕی بنکەی ئاشتی یان، بە بوونی خۆیان گەرم و ڕازاوە کرد.

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)

ڕێکەوتی ۱۵ ی خەرمانانی ۱۴۰۰ی هەتاوی

انجمن آشتی(بنیاد توسعه فرهنگی بانه)

✍🏼تقدیر از حسام الدین امین؛ پیشکسوت عرصه فرهنگ و ادب و هنر ایران و کوردستان

✍🏼در راستای شناسایی و معرفی شخصیتهای برجسته فرهنگی کوردستان به نسل جدید و با هدف تقدیر و قدرشناسی از بزرگان و نخبگان، انجمن آشتی در مورخه ۱۵ شهریور ۱۴۰۰، میزبان استاد حسام الدین امین، از مفاخر عرصه فرهنگی، ادبی و یار و همدم هنرمند مرحوم حسن زیرک، استاد بزرگ موسیقی ایران و کوردستان بود.

استاد حسام الدین امین، بیشتر از ۷۰ سال از عمر گرانبهای خود را صرف فعالیت و خدمت در عرصه فرهنگی و هنری نموده است. سال ۱۳۱۵ در سنندج متولد شد. لیسانس و فوق لیسانس ادبیات را در دانشگاههای تهران(۱۳۴۰) و دانشسرای عالی تهران (۱۳۴۵) اخذ نمود. ایشان در فاصله سالهای ۱۳۳۷ تا ۱۳۵۷ بعنوان گوینده و نویسنده برنامه های هنری در رادیو تهران و رادیو کرماشان فعالیت داشته است. استاد حسام الدین نقش مهمی در معرفی استاد حسن زیرک به مسئولان بخش کوردی رادیو تهران و کرمانشاە داشتە است. ایشان در دانشگاههای مختلف تا سال ۱۳۷۱ که بازنشست شده ، مشغول تدریس بوده است. از این تاریخ به بعد مورد بی مهری مسئولان قرار گرفته و حتی در کنگره مشاهیر کرد اسمی از ایشان برده نشد، که سبب دلخوری ایشان گردید.

استاد حسام الدین در این نشست، با زبانی شیرین، شاعرانه و ادبی، همراه با سوزی جانگداز از سرگذشت، خاطرات  و فعالیتهای فرهنگی، ادبی و هنری خود و یارانش برای اعضای انجمن آشتی و مهمانان فرهنگ پرور بانه سخن گفتند. از چگونگی آشنایی با هنرمندان بزرگ، حسن زیرک و مظهر خالقی و اساتید بزرگ خودشان و همچنین از اهمیت موسیقی کوردی و نقش بخش کوردی رادیو کوردی تهران و کرماشان و بغداد در توسعه هنر کوردی، مطالب ارزنده ای بیان نمودند.

✍🏼بخش بعدی برنامه به پرسش و پاسخ حضار و جواب استاد حسام الدین اختصاص پیدا کرد و در نهایت لوح سپاسگذاری بابت چند دهه فعالیت ادبی و هنری از طرف انجمن آشتی به استاد تقدیم گردید، که موجب شور و شوق وصف ناپذیری در ایشان گردید و این مراسم را که به مناسبت تقدیر از ایشان توسط فعالان فرهنگی بانه ای تشکیل شده بود، بسیار ارزشمند قلمداد نمودند.

سپاس و تشکر فراوان ما تقدیم بە مامۆستا حسام الدین امین و انجمن های ادبی بانە، انجمن فرهنگی ـ ادبی بەڕۆژە بانه، انجمن ادبی هاژەی کۆخان و دوستان و فعالان فرهنگی، مدنی، کە با حضور گرمشان به نشست دفتر آشتی گرمی و طراوت بخشیدند.

بنیاد توسعه فرهنگی بانه (آشتی)

۱۵ شهریور ۱۴۰۰

برچسب ها : ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *