آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

پیرۆزبایی لە گرووپی میترا ئەکەین

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۱۲-۲۸ 1,923 بازدید

لەلایەن بنکەی گەشەی فەرھەنگی ئاشتییەوە،  پڕ بەدڵ بەخێرھاتنی میوانانی بەرنامەی کۆنسێڕتی میترا ئەکەین. خۆشحاڵین کە لە شەوێکی ئاوەھادا بەدیدارتان شادەبینەوە.

ئازیزان و خۆشەویستان، پێمان باشە لە ھیزر و خولیای جیاوازی گەنجان و لاوان، بدوێین و تێبگەین. کۆمەڵگاش ئەبێ بەرەو ئەو جۆرە تێگەیشتنە لە گەنجانی وڵاتەکەمان بگات. دەرکی لاوان ، تاکە دەرکی گەیشتن بە گەشەو پێشکەوتنی وڵاتەکەمانە. دایکان و باوکانمان ئەبێ وریا بن نەک دەرکەکانیان لێدانەخەن، بەڵکوو یارمەتی جوانەکانیان بەن، کە کڵێڵی دەرکە داخراوەکانیش وەدۆزن. وەک ھێمنی گەورە،  ڕوو لە گەنجان ئەڵێ: 

دەرکی داخستووە لە تۆ بابت کەچی دەرکی نییە      دەرکە داخستن لە تۆ دەرکی ھومێد داخستنە

با ھاموومان بە ڕاستی بەو باوەڕو بۆچوونە بگەین کە ئەوەی لەگەڵ ھونەردا ھەڤاڵ و تێکەڵ بێ، بیری بەلای چەوتی و خراپەدا تێپەڕ نابێت. ھونەر ڕۆحی مرۆڤ خاوێن و پاراو ئەکات. ھەوڵ بەین و یارمەتیان بدەین کە ڕۆڵەکانمان بەشێک لە کاتەکانی ژیانی خۆیان بۆ ھونەر تەرخان بکەن. با بۆ منداڵەکانمان کانگایەکی ئومێد بە ژیان دەستەبەر کەین. ھونەر ھەمان گەنگاو سەرچاوەی ئومێد بە ژیانەو ئومێد بە ژیانیش یەکەم سەرچاوەی گەشەو پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگایە.

عەزیزان، مۆسیقاش بەشێکی ھەرە گرینگە لە نێو بازنەی ھونەردا. کاتێک دەنگی مۆسیقا وەک زانایان سەلماندوویانە، تەنانەت دەبێتە ھۆی گەشەی جەستەی گوڵ و گژ و گیا، دەبا ئێمەش ھونەری مۆسیقا وەک پێویستی و زەرورەتێک چاولێکەین بۆ گەشەی جەستە و ڕۆح و دڵ و دەروونی خۆمان و منداڵانمان.

دوو جیاوازی و تایبەتمەندی حەز و خواست و خولیای گەنجەکان بریتین لە : ١-  سەرچاوەی حەزەکانیان خاوێنە ٢- ئەیانەوێ زووبەزوو پێیبگەن.

جا کاتێک سەرچاوە خاوێن بوو، ئەبێ لەچی بترسین. با ھەموومان ئەمڕۆکە،  کە ھیوادارم وەک ڕۆژی لەدایک بوونی گرووپی مۆسیقای میترا بناسرێت، بە ڵێن بەین کە بۆ گەیشتنی گەنجەکانمان بە خولیاو ئارزوەکانیان، دەسگرۆ و یارمەتیدەریان بین.

خاڵێکی جێگەی سەرنج و تێڕامان: شارەکەمان بانە پڕیە لەو پتانسیێل و ھێز و تواناییانەی کە  پێویستە بۆ گەشەو پێشکەوتنی ھەروەڵاتێک. ئەگەر جوان بڕوانین بانە لە بوارە جۆراجۆرەکانی ھونەری (ئەدەب و شانۆ و سینەما و وەرزش و …) و تەنانەت بازرگانی و زۆریک لە بوارگەلیدی، ھەنگاوی ھەرە بەزی ھەڵێناوە بۆ پێشکەوتن و گەشە سەندن. لە بواری مۆسیقاشدا لە لایەن ئەنجومەنی مۆسیقای بانە و چەن گرووپی مۆسیقاوە ھەنگاوی باش ھەڵگیراوە. بەڵام پێمانوایە ئەو گرینگیەی کە ھاوشانی ئەم بوارە ھونەرییە بێت، لە لایەن خەڵق و بەرپرسانەوە پێینەدراوە و ئاوڕێکی وەھای لێنەدراوەتەوە. بەداخەو سەرەڕای ھەبوونی  پتاسیێل و تواناییەکی زۆر بۆ گشەی بواری مۆسیقا و گۆرانی، کەچی ھەتا ئێستا بۆ دیتنەوە و کۆکردنەوەی ئەو ھەموو تواناییانەی بواری مۆسیقا و گۆرانی لە شارەکەماندا کارێکی ئەوتۆمان نەکردووە. ئێمە فێر نەبووین ڕێز و حورمەتی پێویست بۆ تێکۆشەرانی ئەم بوارە دانێین. ئاوڕێکی باش لە بەرھەمەکانیان نادەینەوە. دەنگخۆشەکانمان خۆیان لە کاری جیددی ئەدزنەوە و زۆر دەنگی بەسۆز و دڵگیر و ئاسمانیمان ھەن کە قەتیس ماون. زۆر ھونەرمەندی مۆسیقامان ھەیە بەڵام لێکترازاو و پەرتەوازە ن. ئەمانە ئەو خەسارانەن کە ھەتا ئێستا بوونە ھۆیەک بۆ ئەوەی ھونەری مۆسیقا و گۆرانی شارەکەمان گەشەو پێشکەوتنی ھاوشانی خۆی دەستەبەر نەکات.

بنکەی گەشەی ئاشتی سەرەڕای ئاوڕدانەوە لە زۆر بواری فەرھەنگی، ئەم بوارەشی لەبیر نەکردوە. ھەر لەسەرەتاوە ئەم خەسارەی پێناسە کردووە و لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەدا ئەم بابەتەی ورووژاندووە. ھەنگاوی کردەیی بۆ ھەڵێناوە و ھەر لەمساڵدا دوای دانانی کارگەیەکی چەن مانگەی مۆسیقا بۆ منداڵان، لەلایەن ھاوڕێی خۆشەویسمان کاک فەرھاد نێعمەت پوورەوە جەژنی سەرکەوتنی یەکەم خولی فێرکاری مۆسیقا بۆ منداڵانی ئاشتی بە بەشداری فێرکارەکان و بنەماڵکانیان بەڕێوە چوو. بەڵام لێشتان ناشارینەوە کە بە شوێن چارەسەرێکەوە بووین بۆ ھەنگاوی سەرەکی لەم بوارەدا. بەداخەو لای ئێمە دەنگ و ئاھەنگ لێک نامۆن. ھەوڵمانداوە بۆ ئەوەی ھونەری دەنگی خۆش و ئاھەنگی مۆسیقا پێکەوە ئاشت کەینەوە. زۆر بەختەوەرین کە ئاشنایەتی لە گەڵ لاوانی ماندوو نەناس و لێھاتوو لە بواری مۆسیقا، کە ئێستا وەک گرووپی میترا بەڕێوەبەری ئەم کۆنسێڕتەن، دەسپێکی ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساندین.

ئێمە وەک بنکەی ئاشتی، ئەم ڕێکەوتە پیرۆزە  بەرز و پیرۆز دەنڕخێنین. شانازی بە ھاوڕێیەتی ھونەرمەندانی لاو و لێھاتووی گرووپی مۆسیقای میتراو گشت گەنجانی شار و وەڵاتەکەمانەوە دەکەین. خۆشحاڵین کە ئێستاش ئەم لاوە بەتوانایانە کە لەمەوپێش ھەر کامەیان بە شێوەی جیاواز لە کاری ھونەری مۆسیقادا چاڵاک بوون، یەکیان گرتوە و ھەمێستاکە بە دامەزرانی گرووپی مۆسیقای میترا ھەنگاوێکی گەورەو و بەنڕخیان ھەڵێناوە بۆ گەشەو پێشکەوتنی ئەم بوارە ھونەریەی شارەکەمان.

پیرۆزباییش لە گرووپی میترا ئەکەین و دەسخۆشیان لێئەکەین بۆ ھەوڵ و زەحمەت و ماندوو بوونێکی زۆر کە بۆ سازدانی ئەم کۆنسێڕتە کێشاویانە. ھیوادارین ئەمە دوایین کۆنسێڕت نەبێت و دەسپێکێک بێت بۆ گەشەو پێشکەوتنی زیاتری خۆیان و بایەخدانی زۆرتر بە بواری ھونەری مۆسیقا و گۆرانی لە شارە جوانەکەمان.

دەسخۆشی لە خۆشەویست و بەڕێزمان، کاک ڕزگار لوتفی و بەرپرسیانی دایرەی ارشاد اسلامی و ئەنجومەنی مۆسیقای بانەش ئەکەین کە یارمەتیدەرمان بوون بۆ ئەوەی ئەم لاوە بەتوانایانە بگەنە حەز و خولیاکانی خۆیان، بۆ خزمەتکردن بە گەشەی فەرھەنگی شارەکەمان.

چارێکیکەش بەخێرھاتنی سەجەم بەڕێزانی ئامادەبووی کۆڕی ڕنگینی کۆنسێڕتی میترا ئەکەین. ھیوادارین کاتێکی خۆشی لەگەڵ ببەنە سەر. (ن:غفور صالحی)

بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی                   ٢۶ ی ڕەشەمەی ١٣٩۶ ی ھەتاوی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *