آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

بە بۆنەی کۆچی دوایی علی اشرف درویشیان

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۸-۰۵ 1,678 بازدید

زۆر بەداخەوە خەبەری دڵھەژێنی مەرگ و فەراقی نووسەری گەورە و ناوداری کرماشانی، بەڕێز عەلی ئەشرەف دەروێشیان، گشت گەلانی ئێران و بەتایبەت کۆمەڵی نووسەرانی ئەم وڵاتەی پەرۆش و خەفەتبار کرد. کەسایەتییەک لە سەرزەمینی قەڵەم و کتێب، بەجێیھێشتین. ئەو وەک زۆرێک لە نووسەرانی گەورە لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشدا، لەدایکبوو. ھەر لە منداڵییەوە لەلایەن باوک و دایەگەورەیەوە تێکەڵ بە ھونەری چیرۆک گێرانەوە بوو. چیرۆکەکانی دەروێشیان ڕەنگدانەوەی ئەو ھەموو ڕەنج و کوێرەوەریانەن کە چینی نەدار و چەوساوەی کۆمەڵگاکەی لەگەڵیدا ڕووبەڕووبوون. داستانەکانی بەھۆی پەیوەستەیی خەیاڵ ئاسا و ھەمیشەیی دەگەڵ فەرھەنگ و نەریتی کۆمەڵگاکەی، ساڕێژن لە ڕەسەنایەتی و شیرینی تایبەتی. ڕەنگە ھەر بەو ھۆیەوە بەرھەمەکانی لەڕادە بەدەر پێشوازییان لێکراو بوونە بەشێک لە پڕفرۆشترینی بەرھەمگەلی ئەدەبیاتی داستانی ھاوچەرخی ئێران. قەڵەمی دروێشیان بەرعۆدەی ئەو و بەرپرسیارییەتیانەبوو کە وەک بەڵێن بۆخۆی دەستەبەرکردبوو. بەرھەمەکانی ھەرچەن بە ڕوونی و نەترسی و ئازاییەتییەکی تەواو، پەردەی لەسەر زوڵم و ستەم و نادادپەروەری لادەدا، ھاوکات پڕ و لێوانلێون لە شەوق و تامەزرۆیی و عەشق و ھۆگری و ئومێد بە ژیان.
دەروێشیان لە بنەماڵەیەکی کورد، لە شاری کرماشان لەدایک بوو. بە زمانی فارسی دەینووسی، بەڵام کولتوور و فەرھەنگ و مەتەڵ و ئەفسانەگەلی کوردەواری، جەوھەر و ھەوێنی سەرەکی نووسراوەکانی بوون. ئەو ئەندامی سەرەکی و چالاکی کانوونی نووسەرانی ئێران بوو. بە تواناییەکی زۆرەوە ھەموو ژیانی پڕ لە شانازیی خۆی بۆ نووسین تەرخانکرد. دەیان بەرھەمی ڕومان، کۆمەڵەچیرۆک، وەرگێڕان، ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان، مێژوو، فەرھەنگ و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ناوی خۆی بۆ ھەتایە ھەرمان کرد. لەدەسچوونی وەھا کەساییەتییکی کارا، بۆ خەڵکانی ئێران و کوردستان، بەتایبەت بۆ کۆمەڵەی نووسەران و وێژەوانانی وڵات و نەتەوەکەمان، خەسارێکی گەوریە و پڕکردنەوەی کەڵێنێک کە بە نەبوونی دروستی کرا، زۆر ئەستەمە. ئێمەش وەک ” بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی” وێڕای ھەموو خەڵکی ئێران و کورستان بە بیستنی خەبەری مەرگی ئەو کەسایەتییە، دڵمەند و دڵگران بووین و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە خزمەت بنەماڵەی بەڕێزیان، کۆمەڵەی نووسەران و ھەموو خەڵکی ئێران و کوردستان، بەتایبەت خەڵکی ئەدەب پەروەری شاری کرماشان، ئاڕاستە دەکەین.
خوای گەورە لێی خۆش بێت. ڕۆحی شاد و یادی ھەرمان. (ئامادەکار: غفور صالحی)
۵/۸/۱۳۹۶
بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *