آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

سمینار “آسیب شناسی و پیشگیری از اعتیاد” برگزار شد ٩۶.٠۶.٠١

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۶-۰۲ 1,840 بازدید

بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە(ئاشتی) سیمینارێکی لەسەر پرسی مادە ھۆشبەرەکان بەڕێوە برد

بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە(ئاشتی) کە لەپێناو چارەسەر و پێشخستنی بواری فەرھەنگی کۆمەڵگە چالاکی دەکات لە ماوەی تەمەنی کورتی خۆیدا کارنامەیەکی پڕ بەھرەی تۆمار کردووە. بەڕێوەبردنی سیمیناری “خۆمان و بنەماڵەکانمان لە مەترسیەکانی مادە ھۆشبەرەکان بپارێزین” دوایین چالاکی بوو کە ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری یەکی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەلایان بنکەی گەشەی فەرھەنگی(ئاشتی) لە مەکۆی فەرھەنگی ھونەری بانە، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان بەڕێوە چوو.

بۆ بەزانستی کردنی بابەتەکانی سیمینار، پسپۆڕ و شارەزایانی پێوەندیدار بانگێشت کرابوون. بەڕێزان سەلیم کەریمی، بەرپرسی “مەدەنی” شۆڕای بەرەنگار بوونەوە و خەسارناسی مادەھۆشبەرەکان لە پارێزگای کوردستان، باقر مەدحی بەڕێوەبەری کەمپی نووری سەقز و ئەندامێکی بەڕێزی ئەنجومەنی NA، ھەروەھا خاتوو تاڤگە حەسەن‌پوور کۆمەڵناس و چالاکی فەرهەنگی شارەکەمان لە وتوووێژ و شیکاری بابەتەکاندا بەشداربوون.

خاڵی ھەرە سەرنج ڕاکێشی وتووێژەکە ئەوە بوو کە یەکێک لە میوانانی پسپۆڕ کە پێشتر بە چڕی لە مادە ھۆشبەرەکان تێوەگلابوو بوێرانە بیرەوەریەکانی خۆی بۆ میوانان باسکرد کە چۆن تێوەگلاوە و بە چ شێوەیەک لەڕێی بە ئەندام بوونی لە ڕێخراوی ‌ئێن‌ئەی (انجمن معتادان گمنام‌-‌NA) دەستبەرداری بووە و ھەر بەو هۆیەشەوە نازناوی قارەمانی کۆڕەکەی پێ بەخشرا.

کۆمەڵناسی کۆڕەکە لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیەوە بە وردی خەسارناسی و ھەڵسەنگاندنی بۆ ھۆکارەکانی تێوەگلانی کۆمەڵگا بەتایبەت ڕەگەزی کچان و ژنان کرد و ئاماژەیدا کە تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگەی ئێمە ڕێژەی ئاستەنگەکان، هەرچەن بەشێوەی نادیار و داپۆشراو، بۆ دەست‌بەرداربوونی ژنان و کچان لە مادەی ھۆشبەر زیاتردەکات.

ھەروەھا هەرکام لە پسپۆڕانی بەشداربووی سمینار، شێوە و ھۆکارەکانی تێوەگلانی گەنجان، وەرزشوان، دوەڵەمەندان، شکست‌ خواردوانی عاتیفی و سرجەم چین و توێژەکان خستە بەر باس و داوایان لە بنەماڵەکان کردن سەرنج و بەھای زیاتر بە ژیانی بنەماڵەیی و منداڵەکانیان بدەن.

بەڕێزان ئەماژەیان بەوەدا کە بڕێک لە شوێنگەلی وەک دروومان‌خانە، ئاڕایشگا، مەلەوانگە، ھۆڵەکانی وەرزش و پارتی شەوانە بوونەتە مەکۆیەک کە ھەندێک ھەلپەرەست کەڵکی لێ وەردەگرن بۆ تێوەگلانی کوڕ و کچە گەنجەکانمان. هەربۆیەش ھۆشیاری درایە گەنجان و بنەماڵەکانیان، بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییانەی کە لەو شوێنانە چاوڕێیانە.

پاشان باس خرایە سەر بابەتی مەترسی ئەو حەبانەی کە بەناوی دەرمان و چارەسەرەوە لە دەرمانخانەکانیش بوونی ھەیە و بەداخەوە بەکارهێنانیان دوای ماوەیەک دەبێتە هۆی گیرۆدەکردنی مڕۆڤ بە مادەهۆشبەرەکان.

ئامادەبووان پاش کۆتایی سیمینارەکە ڕاستەوخۆو لەڕێی پەیامەوە ڕەزامەندی و دەستخۆشی خۆیان گەیاندۆتە ئەندامانی بنکەی گەشەی ئاشتی و خوازیاری درێژەدان بەم جۆرە سمینارانە بوون کە ڕاستەخۆ زانیاری و ئاگایی پێویست بۆ ناو گەنجان و بنەماڵەکانیان دەگوێزێتەوە. جەماوەری حازر لە کۆبوونەوەکە هیوایان خواست کە بەردەوام ئەم کۆڕ و کۆبوونەوانە بەڕێوەبچێت و ئەمە کۆتا سیمینار نەبێت لەسەر پرسی مادە ماڵ‌وێرانکەرە ھۆشبەرەکان. (ن:رزگار بهاری)

واحد اعتیاد
کمیتە آموزش و مشاورە
بنکەی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی
٩۶.٠۶.٠١

ڕۆژی چوارشەمە، یەکەم ڕۆژی مانگی خەرمانانی ۱۳۶۵‌ی هەتاوی، سیمینارێک بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لەژێرناوی (خۆمان و بنەماڵەکانمان لە مەترسییەکانی مادەهۆشبەرەکان بپارێزین) لەلایەن بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی) بەڕێوەچوونێکی سەرکەوتوانەی بەخۆوە بینی.

دەنگدانەوەی باشی بەڕێوەبردنی ئەو سمینارە ئاماژەیەکە بۆ ھەست بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری لاوان و بنەماڵەکانی کۆمەڵگاکەمان لەم بوارەدا. پێویستە بوترێت سمینارێکی سەرکەوتوومان بوو و ئەم بزاوە دەبێت پڕاکتیزە بکرێت و بچێتە نێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان. پڕۆپاگەندەی بەتەنیا ناتوانێت دەرەقەتی هێرشی بەردەوامی ئەو دیاردە ناحەزە بێت بۆیە پێویستە بەردەوام و بە سیستەم و شێوازی نوێ و زانستیانە لەگەڵ ئەم تراژیدیایە ڕووبەڕوو ببینەوە.

بەو هیوایەی کە دیاردەی ناحەزی پەرەسەندنی گیرۆدەیی بەو مادە نەفرەتییە، کە ژیانی تاکی و بنەماڵەیی کۆمەڵگاکەمانی تووش مەترسییەکی گەورە کردووە، نسکۆ بێنێت و بە ئیرادەی پۆڵایینی لاوان و بنەماڵەکانمان بەرەو شکست و تێکشکان بچێت. بەرەنگار بوونەوەیەکی ئاوا گەورە پێویستی بە هەنگاوی گەورەیە. دەور و ڕۆڵی دایک و باوک وبنەماڵە لە چۆنییەتی بارهێنانی منداڵان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ لاوێژە و لاوانی کۆمەڵگاکەمان دەبێ کاری بۆ بکرێت.

بە گشتی سمینارەکە ئەم پرسیارە سەرەکییە لە مێشک و گوێی ئێمەدا ورووژاند:
“ئێمە چەندە ئاگاداری مەترسیەکانی مادەهۆشبەرەکانین و چیمان پێدەکرێت؟” بەدڵنیاییەوە هیچ ڕێگایەکمان نییە جگە لەوەی ماندوونەناسانە ئاستی زانیاری خۆمان و لاوان و بەگشتی بنەماڵەکانمان بەرز بکەینەوە و بەردەوام خۆمان بەڕۆژ بکەیەنەوە.

هیوادارین بەڕێوەبردنی سەرکەوتوانەی ئەم سمینارە دەلاقەیەک بێت بۆ هەست بە بەرپرسیاریەکی گشتی بۆ بەرنگاربوونەوەیەکی بەھێز و بەردەوام لە ھەمبەر ئەم دیاردە ناحەز و نەفرەتییە.
بەو هیوایە.. (ن: غفور صالحی)

واحد اعتیاد
کمیتە آموزش و مشاورە
بنکەی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی
٩۶.٠۶.٠١

برچسب ها : ، ، ، ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *