آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

هەنگاوی دەسبەجێ بۆ کاراکردنەوەی ” بانەشار”

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۷-۲۳ 1,653 بازدید

بۆ : شارداری و شۆڕای شاری بانە

کۆمەڵگای ئەمڕویی، پێویستی بە ئامراز و کەرەسەیەکە بۆ ئەوەی بە ئاگایی و وشیارییەوە لەگەڵ نیاز و پێداویستی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، هەڵسوکەوت بکات. ئەمڕۆ لەجاران زیاتر شارەکەمان پێویستی بە ڕەسانە و دەنگبەرێکە کە ببێتە پردێکی پێوەندی لەنێوان خەڵک و بەرپرسانی شارەکەمان. هەموومان ئاگادارین کە شاری بانە بەنیسبەت گۆڤارو بڵاڤۆک و جەریدەگەلێک کە بتوانێت ویست و داخوازییەکانی بە بەرپرسان بگەیێنێت زۆر مەحرووم و بێبەشە. بڵاڤۆکێک کە ببێتە کەرەسەیەکی کارا بۆ هەست بە بەشداریکردنی شارۆمەندان لە گەشە و پێشکەوتنی شارەکەمان.
لەکاتێکدا کە ” بانەشار ” تەنها بڵاڤۆکێک بوو کە شارۆمەندان بۆ پێوەندی لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ بەرپرسان، کەڵکیان لێوەردەگرت، ڕەوا نییە لەوە زیاتر خەڵکی چاوەڕوان بهێڵنەوە و چاک وایە ئێوەش وەک بەرپرسێک و شارۆمەندێک هەست بەم پێویستیەی خەڵکی شارەکەمان بکەن. تکایە هەنگاوی جیدی و دەسبەجێ بۆ کاراکردنەوەی تریبۆنی ” بانەشار”، تەنها بڵاڤۆکێک کە خەڵکی شارەکەمان، بوونی وەک پێویستییەکی سەرەکی فەرهەنگی چاویلێدەکەن، هەڵبگرن. هەرچەن ئێستاش نازانین دوای ئاڵوگۆڕەکان لە شارداریدا و دەسبەکاربوونی بەڕێزانی ئەندامی شۆڕا و شارداری تازە، هۆکاری بەردەوامبوونی وەستان و کارانەکردنەوەی ” بانەشار ” چییە، بەڵام ویست و داخوازیمان لە ئێوە کاربەدەستانی دڵسۆزی شارەکەمان ئەوەیە کە هەنگاوی جیدی و دەسبەجێ بۆ زیندوو و کاراکردنەوەی ئەم بڵاڤۆکە هەڵبگرن. هیوادارین لەوەزیاتر خەڵکەکەمان چاوەڕوان نەهێڵنەوە.
سپاس بۆ دڵسۆزیتان (ئامادەکار: غفور صالحی) ۲۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *