آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، پیرۆز بێت

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۲-۰۲ 511 بازدید

https://t.me/ashtybane/427
بنکەی ئاشتی, [⁨۸⁩ مارس ⁨۲۰۲۲⁩، در ⁨۱۳:۲۷⁩]
٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، پیرۆز بێت

ئەوڕۆ، هەرچەن نزیکەی یەک ونیو سەدە لە دەسپێکی خەباتی ژنانی کرێکاری تەون و شاڵچنی نیۆیۆرک، بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان تێدەپەڕێت، کەچی هێشتاش ژنان لە زۆربەی مافە ڕەواکانیان و تەنانەت لە مافە سەرتاییەکانیشیان بێبەشن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە بێ دەستەبەربوونی مافی ژنان، کە پتر لە نیوەی کۆمەڵگەی جیهانی پێک دەهێنن، باس کردن لە مافی مرۆڤ، بێ بەهاو بێ مانایە و ئاو لە ئاونگدا کوتانە.

بە بێ بەشداری ژنان لە گۆڕەپانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و پەروەردەەو …، هیچ کۆمەڵگایەک بە گەشەو پێشکەوتنی چاوڕوان کراو ناگات. سەرکەوتنی هەر پلان و پڕۆژەیەک بۆ گەشەسەندنی ڕاستەقینە و هەمەلایەنەی هەر وڵات و کۆمەڵگەیەک، پێویستی بە پەسندکردن و بە یاسایی کردنی پاراستنی مافی هاوسەنگ و هاوتەرازی ژنان و پیاوانە، بە جۆرێک کە ژنان بتوانن بە متمانەو دڵنیاییەوە بێنە نێو مەیدانە هەمەڕەنگەکانی ژیانی کۆمەڵگاوە. کەواتە هەنگاوی سەرەکی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، پەسندی یاساگەلی پێویستە لە لایەن دەسەڵات و پاڕلمان و یاسا داڕێژەرانی ئەو وڵاتەیە.

بزووتنەوەی ژنان لە ئێران، مێژوویەکی دێرینەی هەیەو دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شۆڕشی مەشرووتەخوازی کە ژنان هاوڕێ و هاوتای پیاوان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی و یەکسانی، لەو بزووتنەوەدا بەشداری کارایان هەبوو. بە داخەوە دووای ئەو هەموو دەیان ساڵە، هەمێستاکەش لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، شایەتحاڵی عادەت و فەرهەنگ و یاساگەلی پیاوسالارانە و هەموو جۆر و هەمەچەشنی ستەم و هەڵاواردن و جیاوازیی نادادپەروەرانەین.

ژنان لە وڵاتی ئێمەدا نەک لە مافە سەرەتاییەکانیان بۆ یەکسانی لەگەڵ پیاوان بێبەشن، بەڵکوو لە زۆر شوێن و بابەتدا، دەکەونە بەر شێڵاوی کوێرەوەری و ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕەگەزی و ڕۆحییەوە. کوشتنی نامووسی کیژۆڵەی تازەلاو ”مۆنا حەیدەری”، نموونەیەکی زەق و زیندوو بوو لەو گشتە ستەم و ناحەقی و دەستدرێژییانەی کە دەرحەق بە ژنان دەکرێت و بە هەر یەک لەو رووداوە کارەساتبارانە، هەموو جارێک دڵ و دەروونی مرۆڤ دەهەژێ و زامەکانمان دەکولێنەوە و دەچینە دۆخی ڕامان و حەپەسانەوە.
بە خۆشحاڵییەوە، سەرەڕای ئەو گشتە ناحەقی و زەبروزەنگ و توندوتیژیانە، بزووتنەوەی ژنان، پاشەکشەی ناناسێت و هەر زیندووەو دەسبەرداری مافی خۆی نابێت و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتەوتر و خۆڕاگرتر دەبێت. بزووتنەویەک کە وریاتر و ژیرانەتر بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی تێدەکۆشێت و گەشە دەستێنێت. هەربۆیەش بزووتنەوەی ژنان هەتا ئێستا توانیویەتی کاریگەری قووڵ و فراوانی لەسەر بزوتنەوەی ئازادی و مافخوازی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و پەروەردەیی، هەموو گەلانی ئێران دابنێت.

وەک بنکەی ئاشتی بانە، هاوکات لەگەڵ مەحکووم و شەرمەزارکردنی هەر جۆر و شێوازێکی نابەرانبەری ڕەگەزی و پشتیوانی لە ماف و داواکارییە ڕەواکانی ژنانی کۆمەڵگاکەمان، ڕایدەگەیێنین کە لەمەودواش هاریکار و پشتگری خەبات و بزووتنەوەی بەردەوام و شێلگیرانەی ژنانی کۆمەڵگاکەمانین بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان.
٨ ی مارس(١٧ ی ڕەشەمە)، ڕۆژی جیهانی ژن، لە هەموو کۆمەڵگا، بەتایبەت لە توێژی پایەبەرز و مەزن و کارا و مافخوازی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران و هەموو جیهان، بیرۆز بێت.
۱۷، ۱۲، ۱۴۰۰
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
https://t.me/ashtybane

https://t.me/ashtybane/428
بنکەی ئاشتی, [⁨۸⁩ مارس ⁨۲۰۲۲⁩، در ⁨۱۳:۲۸⁩]
هشتم مارس روزجهانی زن، مبارکباد.

حدود یک و نیم قرن ازشروع مبارزه زنان کارگر نساجی درنیویورک برای کسب و احقاق حقوقشان میگذرد. با این وجود، زنان همچنان از بسیاری از حقوق اولیه ی خودشان محرومند. حقوق بشر بدون در نظرگرفتن حقوق زنان، بی معنی و فاقد اعتبار جهانی است و آب در هاون کوبیدن است، زیرا زنان نیمی ازجامعه انسانی هستند.

بدون مشارکت زنان در عرصه های اجتماعی، اقتصادی، سیاسی، فرهنگی و آموزشی، ما شاهد هیچگونه توسعه و پیشرفتی درجامعه نخواهیم بود. این امر مستلزم تصویب قوانین برابر، برای ورود زنان به عرصه های مختلف است. مبارزه زنان برای کسب حقوق برابر با مردان، نیازمند تصویب چنین قوانینی توسط قانون گذاران و دولتمردان است.

مبارزه ی زنان درکشور ما به دوران پیش از انقلاب مشروطیت برمیگردد، که همپای مردان از این انقلاب برای کسب استقلال، آزادی و برابری عدالتخوانه حمایت نمودند.
اکنون ما درشرایطی بزرگداشت روزجهانی زن را گرامی میداریم که زنان کشور ما همچنان از عادات، فرهنگ و قوانین مردسالارانه و انواع و اقسام تبعیض های ناروا رنج می برند.
زنان در کشور ما نه تنها از حقوق اولیه ی خود، یعنی حقوق و مزایای برابر با مردان محرومند، بلکه درخیلی موارد مورد اذیت و آزار جسمی، جنسی و ڕوحی قرارمی گیرند. قتل ناموسی مونا حیدری نوجوان، نمونەای از بسیاری مظالم و اجحافاتی است که دل هر انسان شریف و آزادیخواهی را جریحه دار و بهت زده کرد.
خوشبختانه با وجود ترویج تبعیض و خشونت علیه زنان، جنبش زنان از پای ننشسته و همچنان از پویایی و مقاومت چشمگیری برخوردار است. این جنبش تاثیرات مهمی بر تحولات اجتماعی، فرهنگی و آموزشی بر جای گذاشته است.

انجمن توسعه فرهنگی آشتی، ضمن مردود شمردن هرگونه تبعیض جنسیتی و پشتیبانی از مطالبات و خواسته های برحق زنان، از مبارزات پیگیر و مداوم آنان برای احقاق حقوق برابر و عدالتخواهانه شان حمایت وپشتیبانی می کند.
هشتم مارس(هفدهم اسفند)، روزجهانی زن را، بە این قشر عظیم و کارای اجتماع و به تمام زنان آزادیخواه و عدالتخواه ایران، کردستان و همە جهان شادباش میگوئیم.
۱۷، ۱۲، ۱۴۰۰
انجمن توسعه فرهنگی بانه(آشتی)
https://t.me/ashtybane

برچسب ها : ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *