آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ڕۆژی نێونەتەوەیی هەشتەمی ماڕس، لە تەواوی ژنان پێرۆز بێت

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۱۲-۲۱ 1,665 بازدید

هەشتی ماڕس، وەبیرهێنەرەوەی هەوڵ و تێکۆشانی بێپسانەوەو ماندوونەناسانەی ژنانە. بە درێژایی مێژوو، گشت دەسکەوتەکانی شارستانییەتیی مرۆڤایەتی، لە ڕەوتی شۆڕشی کشتیاری هەتا شۆڕشی پیشەسازی و نوێخوازی، بە بەشداریی کارای ژنان پێکهاتووە. بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان، لە گرنگترین پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنیی ڕادەی گەشە و پێشکەوتوویی هەر وڵاتێک، بریتییە لەو پێگە و جێگەو سەنگ و متمانەیەی کە بە ژنانی ئەو کۆمەڵگایە دەبەخشرێت. کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەینداری ڕۆڵی بێوێنەی ژنانە. شتێک کە جێگەی دڵنیگەرانییە ئەوەیە کە سەرەڕای بەدوداچوونیی بەردەوام و ماندوونەناسانەی شۆرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئەم توێژە بەرچاوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان، واتە یەکسانی لەگەڵ پیاوان، بەداخەوە ئەو مافە ڕەوایانە هەمێستاکەش لە زۆربەی وڵاتان پشتگوێ دەخرێت و پێشێل دەکرێت. نیشانەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە بەداخەوە ژنانی وڵاتی ئێمەش، ئێستاش لەگەڵ زۆرێک لە جۆری ناحەقی و زۆڵم و ستەمی یاسایی و دووچاوەکیی جنسییەتی ڕووبەڕوون و بە کردەوە لەلایەن زۆربەی کۆمەڵگاوە حیسابی شیاویان بۆ ناکرێت. بەداخەوە بەردەوامیی بیری زاڵ و ناڕەوای دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی، کە ڕێگە بۆ چەقبەستوویی فەرهەنگی پیاوسالاری خۆش کردووە، هەمێستاکەش ژن بە بوونەوەرێکی پلە دووهەم و وەک ماڵ و دارایی پیاو، چاولێدەکات.  ئەو بیر و بۆچوونە ناحەزەش، مخابن بۆتە هۆی ڕەنج و مەشەقەتێکی زێدەتر بۆ ژنان.

بەڵام سەرەڕای ئەو زوڵم و ناحەقیانەش، ژنان لەپێنەکەوتوون و بێدەست نەبوون. ئەوان بە بردنەسەرەوەی ئاستی زانیاری و هۆژانی زانستیی لێهاتووییە تاکی و کۆمەڵاییەتیەکان و بەدواداچوونی بوێرانە بۆ سەندنی مافە ڕەواکانیان، هەبوونی خۆیان ڕۆژدوای ڕۆژ، زیاتر ئەبەنە ئاستی ئەمری واقیع. لە گۆڕەپانی جورانجۆری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابووری، سیاسی و هاوبەشی لە بوار و دەرفەتەکانی خوێندکاری و وێژه و هونەر و توێژینەوە و ڕەسانەیی و … هەردێت و هەبوون و جێ پێی خۆیان پتەوتر و قایمتر دەکەن. ژنان ئەمڕۆکە به خۆشحاڵییەوە  هەر بۆخۆیان دۆخ و کەشی تازە دەخوڵقێنن. بە ئازایەتی و بوێرییەکی فراونەوە بۆ دەستەبەرکردنی کاکڵی داخوازییەکانیان، کە لە یەکسانیی کۆمەڵایەتیدا ڕەنگدەداتەوە، هەنگاو هەڵدەگرن و تێدەکۆشن.

بنکەی ئاشتی، وێڕای پشتیوانی لە هەوڵ و تێکۆشانی ژنان بۆ گەیشتن و سەندنی ماف و داخوازی ڕەوای تاکی و کۆمەڵایەتی، ڕۆژی هەشتی ماڕس، لە گشت ژنان، بەتایبەت ژنانی شارە جوانەکەمان بانە، پیرۆز دەکات. بەڕێز و حورمەتەوە دەڕوانینە دەسکەوتە بەنڕخەکانیان و هەوڵ و تێکۆشانی بێپسانەوەیان بەرز دەنڕخێنین.

برچسب ها :

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *