واحد بزرگداشت، یادبود

ئاوڕیک لە ژیانی باوکی ڕۆمانی کوردی عەرەبێ شەمۆ لەلایەن بنکەی ئاشتی بانە

ئاوڕیک لە ژیانی باوکی ڕۆمانی کوردی عەرەبێ شەمۆ
لەلایەن بنکەی ئاشتی بانە
کاتێک باس لە ئەدەبی کوردی دەکرێت ، بێگومان دەبی ناوی عەرەبئ شەمۆ و یەکەم ڕۆمانەکەی (شوانی کورد) بهێنرێت، ئەو بە نووسینی یەکەم ڕۆمانی خۆی بناغەی ئەدەبیاتی نۆژەنی کوردی دارشت ، بە نووسینی ،ژیانی بەختەوەر، و هۆ پۆ ، قەڵای دمدم ئەو بناغەی بەرزتر کردەوە. عەرەبێ شەمۆ لە ساڵی 1935 یەکەم ڕۆمانی خۆی (شوانی کورد )ی نووسیوە کە لە هەمان کاتدا بە یەکەم ڕۆمانی کوردیش دادەنرێت. ، دوای بڵاو بوونەوەی بە زمانی کوردی ، بە هەر دوو زمانی رووسی و فەرەنسیش چاپ و بڵاو دەکرێتەوە ، فەرەنسییەکەی لە لایەن (نیکیتین) وەرگێردراوە. کاتێک ماکسیم گۆرکی وەرگێرانی شوانی کورد دەخوێنێتەوە ، لە بارەی عەرەبێ شەمۆ و شوانی کورد دەڵێت . گەلی کوردی ئیدی بە زمانی نووسەری خۆی دەدوێت.
ژیانی عەرەبێ شەمۆ بە هەژاری دەستیپێکرد و لە ئاوارەیی گوزەراوە ، شەمۆ لە ساڵی 1897 لە گوندی سوسز ئەو سەردەمەی گوندی کوردانی ئێزیدی بووە لە ژێر دەسەڵاتی رووسیادا بووە. بە دنیا هاتووە، شەمۆ ساڵی 1916 لە لایەن رژیمی قەیسەر دەسبەسەر دەکرێت و دوای شۆرشی ئوکتۆبەری 1917 بەر دەبێت، دوای شۆرش لە مۆسکۆ لە ئینیستیوتی لازاریان کە کار لە سەر زمانەکانی ڕۆژهەڵات دەکات، دادەمەزرێت ،چونکە شەمۆ جگە لە زمانی خۆی ، تورکی، ڕووسی، جۆرجی و ئازەری و ئەرمەنیش وەک زمانی دایکی دەزانێت و پێیان دەنووسێت.
هەر وەها ساڵی 1930 بووە بە سەر نووسەری ڕییا تازە .

عەرەبێ شەمۆ لە ساڵی 1937 لە لایەن ڕژیمی ستالینەوە دەستگیر دەکرێت و بۆ سیبیریا ڕادەگوێزرێت ، بۆ ماوەی 19 ساڵ لە وێ دەمێنێتەوە ، دوای مردنی ستالین لە ساڵی 1954 جارێکی تر دەگەرێتەوە یەریڤان و درێژە بە نووسین دەدات و دووەم ڕۆمانی خۆی ژیانی بەختەوەر لە ساڵی 1959 قەڵای دمدم 1966 هۆپۆ 1969 دەنووسێت کە بە چەندین زمان چاپ و بڵاو دەبێتە وە و لە نێو ئەدەبیاتی جیهاندا جێگەیان دەبێتەوە .
عەرەبێ شەمۆ لە 21 ی مەی 1978 واتە 31 گوڵان دا ماڵئاوایی لە دنیا کرد.
سەرچاوە . ئیکرام ئوغوز.ویکیپییدیا. زانیاری، پێشەکی ڕۆمانی شوانی کورد.
کۆکردنەوەی دەق . مەنسور ئەمین نژاد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا