Uncategorized

بەیاننامەی بنکەی ئاشتی بانە بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

بنکەی ئاشتی, [⁨17⁩ مارس ⁨2022⁩، در ⁨09:27⁩]
بەیاننامەی بنکەی ئاشتی بانە بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

سی و چوار ساڵ لەمەوبەر، لە ۲۵ ی رەشەمەی ۱۳۶۶ ی هەتاوی و لە ڕۆژانی بەرەو جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، لە شاری هەڵەبجە کوتوپڕ هەناسەکان وەستان و مەرگ و نەمان وەک هەورێکی لێڵ و چڵکن ئاسمانی ساف و ساماڵی شارەکەی داپۆشی.
ئەم کارەساتە قێزەونە، بەس کوشتنی پتر لە پێنج هەزار پەپولەی بێتاوان نەبوو بەڵکو مردنی مرۆڤایەتی بوو.
ئەوە ڕووداوە دڵتەزێنە لە دۆخێکداخۆڵقا، کە وەک ئێستا دەنگی یاسا و جارنامە نێونەتەوییەکانیان دونیای کەڕ دەکرد. بەڵام مەخابن ئەو کۆمەڵکوژیە دڕندانە، بە ڕادە و ڤەبارەی کارەساتەکە پێناسەی بۆ نەکرا و بەداخەوە لە لایەن رێکخراوە نێونەتەوییەکانەوە ئیدانە نەکرا و پشت گوێ خرا.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی) وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جەنایەتەی حکومەتی بەعسیی عێراق، بڕوای وایە کە کاتی بەیانییە بڵاوکردنەوە بەسەر چووە و پرسی کارەساتی هەڵەبجە نابێ لەبیر بکرێت و لەسەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان ئەرکەو پێویستە بێجگە لە ناساندنی زیاتری هۆکارەکان و بەربڵاوی و پانتایی ئەو رووداوە دڵتەزێنە، پلانێکی جیهانی بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ئاستی خۆرهەلڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستان بە تایبەتیو کە لە ناوچەکەدا وەکوو میللەتێکی ژێر دەست لە سەرەکی ترین مافەکانی مرۆڤ بێ بەشە دابڕێژڕێت. پلانێکی وا، کە هەڵەبجە وەک شاری ئاشتی و پێکەوەژیان لەتەواوی دونیا بناسرێت و ببێتە بنکەو پێتەختێک بۆ بنبڕکردنی چەکە کیمیاوییەکان و حوکمەتەکان ساڵانە دانوسانەکانییان بەومەبەستە، لەو شارە زامدارە بەڕێوە بەرن.

بێ گۆمان ئەم کارە پیرۆزە مسۆگەر نابێت مەگەر ئەوەی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و زانایان و شارەزایانی سەرچڵی کورد لە ئاستی ئەو ڕێبازە مەزن و پیرۆزە چالاکی فەرهەنگی و  زانستی بۆ ساز دەن.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە، ئەنجومەنی ئاشتی، ئامادەیی خۆی بۆ کارا کردن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرسە نەتەوەیی و مرۆڤایەتییە دەردەبڕێت.

بە وەدیهاتنی ئاشتی و سەروەری بۆ گشت نەتەوەکانی جیهان

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۲۵ ی ڕەشەمەی ۱۴۰۰ ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا