Uncategorized

‘بنکەی ئاشتی بانە”، میوانی ”ئەنجومەنی هیوای زانست” بوو، لە شاری سەقز

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی(٣٠/٥/١٤٠١)،”بنکەی ئاشتی بانە”، میوانی ”ئەنجومەنی هیوای زانست” بوو، لە شاری سەقز. لەو سەردانەدا، بەپێی هەماهەنگی و قەراری پێشو و، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئاشنایی و هاوفکری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی چالاکییەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە، لە هۆڵی ”کتێبخانەی نەشمیلان”ی سەقز، پێکهات. سەردانی ئاشتی لەگەڵ پێشوازی و میوانداری گەرمی دۆستانی ”هیوای زانستی سەقز” ڕووبەڕوو بوو. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی هەر دوو لا، کورتەیەک لە بیۆگڕافی ئەنجومەن و چالاکییەکانیان خستە ڕوو. کەشی گەرم و دۆستانەی ئەو دانیشتنە بە بەشداری ٧ ئەندامی ”ئاشتی” و ٦ ئەندامی ”هیوای زانست”، بوو بە ڕاوێژگەو، هاندەر بوو بۆ ڕاگۆڕینەوەو باس لەسەر ئەزموونەکان. ئەو کۆبوونەوە لە کاتژمێر ٩ونیوی بەیانی دەستیپێکرد و ١٢و نیو، کۆتایی پێهات.ئێمە، وەک ”بنکەی ئاشتی”بانه، پڕ بە دڵ هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئەو ئەنجومەنە تێکۆشەرە بە ئاوات دەخوازینسپاس بۆ میوانداری گەرمی هاوڕێیانی ”ئەنجومەنی هیوای زانستی سەقز”بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)٣١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا