موزاحیمەتی سەوتی؛دیاردەیەکی ناشرینی شارەکەمان
موزاحیمەتی سەوتی؛دیاردەیەکی ناشرینی شارەکەمان
ماوەیەکی زۆرە کە خەڵکی شارەکەمان داوامان لێدەکەن وەک ئەنجومەنی ئاشتی، کە ئەرکی پاراستنی فەرهەنگ و کولتووری جوان و ڕەسەنی شارەکەی بە ئەستۆ گرتووە، لە گەڵ دیاردەی ناشرینی موزاحیمەتی دەنگی، وەکوو، گرمەی دەنگی گەورەی ئیگزۆز و سابی پەخشی ماشین و هەروەها تەک چەرخ لێدانی مۆتور و ویراژی ئوتومبێل لە ناو شەقامەکان ، کە بۆتە هۆی ناڕازی بوونی شارۆمەندان، دەنگی ناڕەزایەتییان بگەینینە، هەم ئەو کەسانەی کە ئارامی و ئاسایشتیان تێکداون و هەم لایەنە پێوەندیدارەکان، بە تایبەت پۆلیسی هاتووچۆ، کە بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون.
زۆر بە کورتی، هاڕەهاڕ و دەنگی لەڕادەبەدەر گەورە و ناخۆشی هەندێک موتۆڕ و ئوتومبێل، کە خاوەنەکانیان بە عەمد یاکوو لە ڕوی نەزانینەوە ئەم دەنگە زەبەڵاحەیان بە گۆڕینی ئیگزۆزی موتۆڕ و ئوتومبێڵەکەیان دروست کردووە، بە بێ ئەوەی لێکی بدەنەوە کە ئەم شارە بە تەنها هی ئەوان نییە و خەڵکێکی زۆری تێدایە کە پێویستیان بە ئارامی و ئاسایشت هەیە و زۆر ماڵ نەخۆشیان هەیە و ئەم دەنگە لە ڕادەبەدەر گەورە و ناحەزە، ژیانی مرۆڤەکان لە باری ڕۆحی و دەروونییەوە ئەخاتە مەترسییەوە و ژیانی ئاسایی شارەکە تێکئەدا و تێکی داوە.
ئەم شارە وەک ماڵی خۆمان وایە و دەبی حەق و حقوقی خەڵکەکەمان بەر چاو بگرین و نەبینە هۆی تێکدانی ئاسایشتیان.
ئێمە وەک ئەنجومەنی ئاشتی دیسانەوە داواکارین لەو کەسانە کە بوونەتە هۆی تێکدانی هێوری و ئاسایشتی شارەکە، واز لەم کارە ناحەزانە بێنن و لایەنە پێوەندیدارەکانیش ئەرکی یاسایی خۆیان بە جێ بهێنن.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە، ئاشتی
دیدگاهتان را بنویسید