ئەستێرەی ڕۆحێکی نەمر بە ئاسمانی کوردستانەوە، ئەو هونەرمەندە ئەرمەنییەی بۆ هونەری کوردی ژیا و ئاواز و سترانی بۆ گەلی کورد چری. ئارام تیگران
|
ئەستێرەی ڕۆحێکی نەمر بە ئاسمانی کوردستانەوە،
ئەو هونەرمەندە ئەرمەنییەی بۆ هونەری کوردی ژیا و ئاواز و سترانی بۆ گەلی کورد چری.
ئارام تیگران
لەپشت هەموو مرۆڤێکەوە چیرۆکێک بوونی هەیە،بەڵام بە داخەوە چیرۆکی تراژیدیا کان زۆرترن تا دڵگەشیی و خۆشگوزەرانی،لەوانەیە لێمان بپرسن باشە ئەم هونەرمەندە بە ڕەگەز ئەرمەنییە، بۆ هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ چرینی ئاوازی کوردی و بۆتە پەیوەندییەکی پتەوی دۆستایەتی نێوان هەر دوو گەلی کورد و ئەرمەن.
کاتێ دەوڵەتی تورک بە دڕندانەترین شێوە جینۆسایدی ئەرمەنەکانی جێبەجێ دەکرد ،پیاوێکی ئەرمەنی شەکەت و ماندووی ترس لێهەڵگەراوی ناوچەی ساسۆن ی سەر بە شاری ئامەد بە ناوی مەلیکیان کە تەنها کوڕێکی تەمەن هەشت ساڵانی بە دەستەوەیە هانای بۆ ماڵە ئاغایەکی کورد هێناوە و لە لوتکەی نائۆمێدیدا تکا دەکا و دەڵی تەنها ئەو منداڵەم بۆ دەرچووە و ناوی تیگران ە بۆم بپارێزن، ئەو ئاغا مرۆڤ دۆستە تیگران دەپارێزێت و بەخێوی دەکات و چەندین جار باجی ڕۆحی و ماڵیشی داوە لە پێناوی ئەو منداڵە.
فەرمانی جینۆسایدی دەوڵەتی تورک تەنها بۆ ئەرمەنەکان نەبوو ،بەڵکووگەلی کوردیشی گرتەوە، ئەو کوردە زیاتر نەیتوانی تیگران وەخۆوە بگرێ و تیگرانی تەمەن بیست ساڵەیان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕادەستی ماڵە کوردیکی شاری قامیشلۆ کرد.تیگران لە وێ ژیانی هاوسەرگیری لە گەڵ کچێکی ئەرمەنی پێک هێنا و کورێکی بە ناوی ئارام بوو
چیرۆکی ژیانی ئارام لێرەوە دەست پێ دەکات ،و دواتر ئارام دەبێتە هونەرمەند و دۆستێکی بە وەفایی کوردان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه دوژمنانی گه‌لی کورد‌و ئه‌رمه‌ن، هه‌ر زۆر زوو له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی هونه‌رمه‌نددا دروست ده‌که‌ن و پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی ڕۆحی و ده‌روونی ده‌خه‌نه سه‌ر هونه‌رمه‌ند و له هه‌ردوو وڵاتی ( سوریا و تورکیا) له‌ساڵی (۱۹۶۶) به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی قه‌ده‌غه ده‌که‌ن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازادیخوازه لێواو لێوه له برایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کورد و ئه‌رمه‌ن، به‌ناچاریی ڕۆژئاوای کوردستان له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەی به‌جێ دێڵن و ڕووده‌که‌نه وڵاتی ( ئه‌رمه‌نستان) به‌ڵام به‌هه‌گبه‌یه‌کی تژی له هونه‌ر و ئاوازی کوردی .هونه‌رمه‌ند ئارام تیگران و ڕادیۆی یه‌ریڤان …!
ئارام لە یەریڤان لە ڕادیۆی بەشی کوردی بۆ ماوەی ۱۸ ساڵ کاری کرد‌و و گۆرانی کوردی گوت.
یەکەم سترانی کوردی کە ئارام ئاوازی بۆ داناوە و چریویەتی هی شاعیری ناوداری کورد جگەرخوێنە، زیاتر لە ۵۰۰ گورانی هەیە ، ۲۵۰ گۆرانی کوردیە و ناوی هەموو ئالبۆمەکانیشی هەر کوردیە .ساڵی ۱۹۹۵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی وڵاتی ئه‌رمینیا جێدێڵێ و ڕووده‌کاته وڵاتی ئه‌وروپا، له‌وڵاتی ( به‌لجیکا) وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرێن و نیشته‌جێ ده‌بن ، له‌هه‌نده‌رانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان و ئه‌رمینیا هونه‌رمه‌ند به‌خۆشه‌ویستیه‌وه درێژه بهکاروانه هونه‌رییه‌که‌ی ده‌دات ، به‌شداری ته‌واوی ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌رنامه هونه‌رییه‌کانی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان،زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌ڕاوه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه هونه‌رییه‌که‌ی.هونەرمەند تیگران بەردەوام خەون و ئاواتی ئەوەبوو کە بە ئازادی بگرێتەوە زێدی باب و باپیرانی، بەڵام بە داخەوە دوژمنانی کورد ڕێگربوون. لە گەشتێکی هونەری دا کە بۆ وڵاتی یونانی کردبوو لە ڕۆژی ۸ی ئابی ساڵی ۲۰۰۹ لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد، ئەگەرچی ژیانی پڕ لە شانازی کۆتایی هات بەڵام بۆ هەمیشە ناوی ئارام لە مێژووی پڕ لە شانازی گەلەکەمان دا مایەوە ، کاتێک لە ئارام دەپرسن بۆ تەواوی ژیانی خۆت بۆ کورد دانا ،ئەڵێ، لە سەر وەسیەتی باوکم
کە کوردەکان ڕزگاریان کردبوو، وە بەردەوام پێی ئەوتین کورێ من قەدر و قیمەتی کوردان بزانە، ئەوان منیان ڕزگار کرد، هەنووکە بە هۆی ئەوانەوەیە کە لە سەر دونیاین و دەژین .
ئارام تیگران پێش مردنی وه‌سیه‌تی کردبوو له شاری
دیاربه‌کر بینێژن، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئه‌نکه‌ره نه‌یهێشت. حکوومه‌تی به‌عسی سووریاش ڕێی نه‌دا ته‌رمه‌که‌ی بگه‌ڕێننه‌وه قامیشلۆ، لە بروکسێل تەرمەکەی بە خاک سپێردرا . له ساڵى ۲۰۱۲یش له شارۆکه‌ى فارقین که ده‌که‌وێته باکورى رۆژهه‌ڵاتى شارى ئامه‌د له باکورى کوردستان، په‌یکه‌رێکیان بۆ دروست کرد.
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان. Kurdistantv. Kurdipedia .kuricollect

دیدگاهتان را بنویسید