واحد بزرگداشت، یادبود

گەڕانەوەی ئیبراھیم عەلی‌پوور

گەڕانەوەی ئیبراھیم عەلی‌پوور ھونەرمەندی پڕۆفشناڵ لەبواری وێنەگری‌دا، ھاوکات گەڕانەوەی کەسێکی لێکۆڵەرە کە بە بڕێکی زۆر دەستکەوتەوە دەگەڕێتەوە بۆ زێدەکەی.

دوای بڕینی چەندین وڵاتی ڕۆژاوای قوڕنەی ئاسیا بە درێژایی 8862کم بە پایسکل و بە دیتنی دەیان کلتووری جیاواز لە نزیکەوە لە قوڵایی شار و گوند و شاخەکاندا، بازنەی ئاستی جیھان‌بینی گەورەتر دەبێتەوە و دەکرێت دەرەنجامەکانی ئەو سەفەرە لەڕێی سەفەرنامەوە بگوازرێتەوە بۆ ھاوشاریان.

ئیبراھیم عەلی‌پوور کە چەندین مەداڵی جیھانی لە بواری وێنەگری‌دا ھەیە خاوەن ڕۆحێکی ھاوڕێ لەگەڵ سروشت و گیان‌لەبەرانە و بەو سیفەتانە پێناسە دەکرێت کە ھاوکات توانیویەتی لەڕێی گەشت کردن بە پایسکل لەنێوان چەندین وڵاتدا ببێتە سەفیر و نوێنەری شارەکەمان بانە و ئەو پەیامە فەرھەنگیە بگەیەنێتە گەلانی دیکە کە مرۆڤ دەبێت ھاوڕێی سروشت بێت.

پیرۆزبایی ئاراستەی ھونەرمەندی وێنەگر و لێکۆڵەرەوەی شارەکەمان بانە دەکەین لەو دەستکەوتانەی کە بە مەبەستی گەشتی کردووە و ھاوکات بەخێرھاتنەوەی دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. (ن: ر ب)

بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی

کمیتە تجلیل و بزرگداشت

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا