بانگەشەی ئاشتی بۆ «نا بۆ تەقەمەنی»
بانگەشەی بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە (ئاشتی) بۆ کەمپەینی «نا بۆ تەقەمەنی»
بنکەی گەشەی فەرھەنگی(ئاشتی) لە درێژەی چالاکیە فەرھەنگیەکانی، ئەمساڵیش کەمپەینی «نا بۆ تەقەمەنی» لە خوێندنگاکان ڕاگەیاند. ھاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە ی نەورۆز و مەترسیەکانی بەکارھێنانی تەقەمەنی، بنکەی گەشەی فەرھەنگی(ئاشتی) سەردانی چەندین خوێندنگای کردو داوای لە خوێندکاران کرد دوور بن لە ھەر چەشنە تەقەمەنیەک کە مەترسی بێت لەسەر سڵامەتی جەستەیی و دەروونی و ھەروەھا داب و نەریتی خۆیان بپارێزن. لە بەسەر کردنەوەی خوێندکاران، بونیادی گەشەی فەرھەنگی داوای له گەنجان و مێرمنداڵانی خویندگاکان کرد . وەک سەفیری بانگەوازی ( نا بۆ تەقەمەنی، بەڵێ بۆ جەژن و خۆشی و شادی و پێکەوەبوون )، ئەو پەیامە وەگوێزن بۆناو کۆمەڵگا و بەشێک بن لەو کەمپەینە. چونکە ئەوان باشترین دەسمایە و مێشک و مەچەکی بەهێزی جەستەی ئەم کۆمەڵگایەن و لە ھەموو کەس باشتر ئەتوانن یارمەتیدەری پاراستنی کلتوورە بەنڕخەکانی کۆمەڵگای خۆیان بن. ھەروەھا بونیاد سپاس و دەستخۆشی لە ئیدارەی ڕاهینان و په رورده و خوێندکاران و بەرپرسانی خوێندنگاکان ئەکات که لەم ئەرکه گرینگە فرهەنگیەدا هاوکاری بنکەی گه شەی فرهەنگی بانه( ئاشتی) بوون و هەر وەها سپاسی ئەو خویندکاره بەڕێزانه ئه کات که ھەستاون بە کۆکردنەوەی واژۆ لە کەمپەینی نا بۆ تەقەمەنی.
بنیاد توسعه فرهنگی آشتی
کمیته آموزش و مشاوره
دبیرستان کوچک خان
دبیرستان کاوە محمدی
کەمپەینی نا بۆ تەقەمەنی لە دبیرستانی سدوقی
کەمپەینی نا بۆ تەقەمەنی لە دبیرستانی کوچک خان
دیدگاهتان را بنویسید