واحد بزرگداشت، یادبود

خەم باڵی کێشا بەسەر دڵی ھەموو کەسێکی مرۆڤ‌دۆست‌دا

بەناوی خوڵقێنەری زەوی و ئاسمانەکان

ڕووداوی شەوی ڕابردوو لەئاکامی جووڵەی زەوی، سەدان ھاونیشتمانی کردە قوربانی و ھەزاران کەسی تووشی پەژارە کرد و خەم باڵی کێشا بەسەر دڵی ھەموو کەسێکی مرۆڤ‌دۆست‌دا. دیمەنی دڵھەژێنی داڕمانی نەخۆشخانە و خوێندنگا و ماڵ و سەرپەناکان و لێقەومان و تاسانی خەڵکێکی زۆر، لەپاڵ دیارنەمانی ژن ومنداڵی ساوا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ھەموومانی تاسەبار کرد.

ئەم ڕووداوە جارێکی‌دی سنوورەکانی جوگرافیای بەزاند و دڵی ھەموومانی لە شوینێک کۆ کردەوە و ھانمان ئەدات ئەمجارەش ھەوڵ بدەینەوە یارمەتی ماددی و مەعنەویمان ڕەوانەی خوشک و براکانمان لەو ناوچانە بکەین کە بوونە ئامانجی زەوی‌لەرزە.

ھاودڵی و ھاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی لێقەوماوانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو دەکەین لە سەرجەم ئەو ناچانەی کە زەوی تێیدا لەریەوە. بەشدارین لە خەمتانا و تاسەبارین بە کۆچی کۆچ‌کردووان و لەخوا دەپاڕێینەوە شفای برینداران و سەبووری هەموولاێک بداتەوە. (ئامادە کردنی: رزگار بهاری)

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی
1396/08/22

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا