واحد هنر و ادبیات

ئاوڕێک لە ژیانی مامۆستا عەباس کەمەندی ، ناسراو بە مامۆستای حەوت هونەری کوردستان .

ئاوڕێک لە ژیانی مامۆستا عەباس کەمەندی ، ناسراو بە مامۆستای حەوت هونەری کوردستان .
لە لایەن
بنکەی ئاشتی بانە

هونەرمەند عەباس کەمەندی لە ساڵی 1331ه لە شاری سنە لە دایکبووە ، زۆربەی بنەماڵەی باوکی قەساب بوون و کەشێکی سوننەتی بە سەریاندا زاڵ بووە، وەک بۆ خۆی دەڵێت .« کوڕ بۆ قەسابی و کچیشی بۆ شووکردنی دەهاتنە دونیاوە» و خوێندنیش لەو بنەمالە قەدەغە بووە و هەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەرخساوە.
کەمەندی لە تەمەنی ۱۸ ساڵیدا دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردی بە ناوی شەوبۆ و حەمەشوان  بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە وەرگرتووە.
دووساڵ دوای ئەوەی لە لایەن ڕادیۆ سنە وەرگیرا، تەلەڤیزیۆنی سنە دامەزرا و کەمەندی لە وێرا دەستی بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرە کارە هونەریەکانی کرد، کە بە ناوبانگترین کارەکانی دۆبلاژکردنی زنجیرەی لۆرێڵ و هاردی بە  زمانی کوردی بوو.ساڵی ۱۳۵۰ه دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شێعریدا لە گەڵ  چەند کەسایە تییەکی  گرنگی ئەدەبیاتی کوردی ، بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانەر درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرهەنگ و هونەر، کەمەندی بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵانە  دەستیکرد بە گۆرانی و ۳۰ گۆرانی  و لە گەڵ گرووپی کامکاران ئەلبومی هەورامان ،پرشنگ، گەلاوێژ ی بڵاوکردەوە.  عەباس کەمەندی  بە هۆی ئەوەی کە بە حەوت هونەری «، گۆرانیبێژی، دانەری مۆسیقا، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر، دەرهێنەر، فیلمنامەنووس. ئاشنا بوە بە مامۆستای حەوت هونەر ی کوردستان ناسراوە.
لە بەشی ئەدەبیات . دیوانی شێعری کوردی و فارسی، کۆکردنەوەی دیوانی میرزا شەفیع . وەرزشی کۆنی پاڵەوانە کوردەکان، ژیاننامەی سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی، هەورامان، لێکدانەوەی دیاردە کلتورییەکان ، کۆکراوە شێعری هێجانی پێش ئیسلام.
بەرهەمەکانی لە تەلەڤیزیۆن . حەکایەتی ماڵی نوێ موبارەک . بوکەکەی پەنەی پاڵەوان . موستەنەد . دەستان سرایان، موستەنەد کۆنە هەواڵان (ناساندنی مەشاهیری کوردستان) . دۆکیومێنتاری  کۆنە هەواڵان ، ناساندنی کوردستان.
بێجگە لە وانە، کەمەندی کتێبێکی ۶ هەزار لاپەرەیی لە سەر فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردستان نووسیوە و هەر وەها  کێشانەوەی ۱۰۰ تابلۆ.
ئەم کەسایەتیە لە ڕۆژی ۱ی جۆزەردان  ساڵی ۱۳۹۳ ه لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد و مێژوویەکی پڕ لە شانازی لە خۆی بۆ گەلەکەی  بە جێهێشت .

سەرچاوەکان. پایگاە تحلیلی هاژە بوکان . ویکیپیدیا .کورد پا

کۆکردنەوەی دەق. مەنسور ئەمین نژاد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا