هاتووچۆ و تڕافیک و خەسارە جادەییەکان
لە درێژەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئاشتی بۆ برنەسەرەوە و بەڕۆژکردنەوەی ئاستی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ۹٨/۷/۱، تەوری فەرهەنگی هاتووچۆ و تڕافیک و خەسارە جادەییەکان خرایە بەر باس.
سەرەتا میوانی بەرنامە، وەک پێشکەشکاری بابەت، بەڕێز موحسێن(زانا)ئیبن عەبباس کارناسی باڵای (مهندسی عمران، گرایش راە و ترابری) باسەکەی بە پێی پاوێرپۆینتی ئەمادەکراو پێشکەش کرد.
پاشان ئەو باسە لەلایەن بەڕێز هیوا ڕەحیمی زادە، ئەندامی ئاشتی و ئەندامی(شۆڕای تڕافیکی شار) و دیکەی ئەندامانی بەڕێزی ئامادە بوو لە کۆبوونەوەکەدا کەوتە بەر پرسیار و وڵام و شڕۆڤەی پێویست. شایەنی باسە کە بەڕێز کاک عەبوڵڵا کەماڵی ئەندامی بەڕێزی ئەنجومەنی نۆژین، لەم کۆبوونەوەدا بەشداری کارایان هەبوو.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە،ئاشتی
۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ی هەتاوی
دیدگاهتان را بنویسید