آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

«نەورۆز و وەرزی بەھار بکەینە ڕێڕەوی خۆمان»

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۷-۰۱-۰۱ 2,709 بازدید
نەورۆزتان پیرۆز

«نەورۆز و وەرزی بەھار بکەینە ڕێڕەوی خۆمان»

نەورۆز بریتیە لە ھاتنی ڕۆژی نوێ، سەرھەڵدانەوە و ژیانەوەی سروشت‌و ھاتنەوەی وەرزی ژیانەوە لەپاش وەرزی سەرما و سەغڵەتی. مرۆڤ دەتوانێت وانە لە وەرزەکان فێر ببێت‌و ھیچکات ھیوای لەیاد نەچێت، ناھۆمێدی ژێرپێ بنێت‌و سەرلەنوێ تەقەلای ژیانێکی شیاوتر بدات. وەک چۆن گۆڕانکاری بنەڕەتی لە گۆی زەوی ڕوو دەدات، مرۆڤ نابێت لە گۆڕانکاری لە ناخی خۆی‌دا بسڵەمێتەوە.

بەشێک لە کۆمەڵانی سەر زەوی بەگشتی‌و گەلی کورد بە تایبەتی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەرەوڕووی چەندین نەھامەتی‌و کارەسات ھاتوونەوە و یادەوەری تاڵ لەپاش خۆی جێ ھێشتووە. ھاوکات بەشێک لە کۆمەڵانی مەدەنی لەباشترین ئاستی ژیان‌و چاند و کلتووردا خۆیان دەبیننەوە و بەشێکیش لەئاستێکی نزمتردا؛ چاند و کلتوور ھەوێنی ھەر جووڵانە‌و پێشکەوتنێکە بۆیە ئەگەر ئێمەش دەمانھەوێت کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووخوازمان ھەبێت پێویستە سەرەتا فەرھەنگ، چاند و کلتوور بکەینە ھەوێن‌و بەو پێیە ھەر پەیڕەوێکمان داڕێژینەوە.

وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز و ساڵی نوێ، ھیواخوازین ساڵی داھاتوو ببێتە مایەی خێر و خۆشی‌و پێشکەوتن‌و دەستکەوتی بێ‌سنوور بۆ ھەموو لایەک. بە ئاواتی ئەو ڕۆژە ببینە سەرجەمێکی ڕۆشنبیری، پێشکەوتوویی‌و وانە بۆ گەلانی‌دیکە.

بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی ۱۳۹۷/۱/۱

نەورۆزی ۲۷۱۸ شوێ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *