٨ی جۆزەردان، ساڵیادی کۆچی دووایی هونەرمەندی سینەماکاری کورد، تەها کەریمی
٨ی جۆزەردان، ساڵیادی کۆچی دووایی هونەرمەندی سینەماکاری کورد، تەها کەریمی
تەھاکەریمی، دەرهێنەری و سینەماکاری ناوداری کورد، لەدایکبووی شاری بۆیەن سەر بە شارستانی بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو هونەرمەندە، تەمەنی کورتی ژیانی کردە هەلێک بۆ چالاکی هونەری و چەندین بەرھەمی سینەمایی و کورتە فیلم و بەڵگە فیلمی خۆڵقاند و پێشکەشی کرد بە سینەمای کوردی. فیلم و بەرهەمە هونەریەکانی تەها بە زمانی کوردی و هاوارێک بوون بۆ سکاڵا و داوخوازییە ڕەواکانی گەلەکەی. بە فیلمەکانی بەرهەڵستی شەری خۆکوژی بۆوە و بەرهەمەکانی بوون بە براوەی دەیان خەڵاتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی و وێنە و دەنگی ڕەنج و ماندوویی و هەوڵ و تێکۆشانی گەلەکەی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بۆ چاو و گوێی جیهان گواستەوە و بوو بە یەکێک لەو هونەرمەندانەی کە هەنگاوی سەرکەوتووی لەم بوارەدا هەڵهێنا. تەها یەک ساڵ پێش سەفەری هەتایی، لە تەمەنی ۳۷ساڵەدا بە خوڵقاندنی فیلمی درامایی و دیکۆمینتاری ناخهەژێن و زەین بزوێنی “هەزار و یەک سێو” بوو بە سەرکاروانی بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی لە سینەمای کوردیدا.
ئەو لە تەمەنی کورتی ۳٨ ساڵەدا، خۆی نەمر کرد و هێشتاش بە بەرهەمەکانی، بە شوێن کەسێکدا دەگەڕێت، چیرۆکی ئێرەی بۆ بگێڕێتەوە.
یادی بەر و پیرۆز و ڕێگەی پڕ ڕێبوار
٨ی جۆزەردانی ۱۴۰۱ی هەتاوی
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)
https://t.me/ashtybane
دیدگاهتان را بنویسید