آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

پەیامی ئاشتی، بە بۆنەی سەرکەوتنی گرووپی هونەریی هەڵپەڕکێی ”چالاک”ی بانە

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۲-۰۲ 509 بازدید

بنکەی ئاشتی,
پەیامی ئاشتی، بە بۆنەی سەرکەوتنی گرووپی هونەریی هەڵپەڕکێی ”چالاک”ی بانە

پاراستنی ڕەسەنایەتی و هەوڵ و تێکۆشان بۆ گەشەی هەمەلایەنەی فەرهەنگی شار و نەتەوەکەمان، ئەرکی سەرشانی هەموومانە

هەواڵی سەرکەوتنی بەرچاوی گرووپی هونەریی هەڵپەڕکێی ”چالاک” ی بانە و کۆڕی ڕەنگینی هونەرمەندانی هاوڕێیان، لە کێبەرکێی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فەرهەنگ و هونەری وڵاتی ئەرمەنستان، بە وەدەستهێنانی(پلەی دووهەم بۆ گرووپی چالاک، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دەوەران بۆ پاراستنی فەرهەنگی ڕەسەنایەتی نەتەوەکان، پلەی یەکەم بۆ باشترین مۆسیقای و باشترین دەنگی فستیڤاڵ، بەخشینی دیپلۆمی شانازی فستیڤاڵ و باشترین دەنگی فستیڤاڵ و…)، شادمانی کردین و فەخر و شانازی بە هەموان بەخشی. سەکەوتنی بەردەوامی هونەرمەندانی شارەکەمان، لە کێبەرکێییە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکاندا، نیشانە لە نەسرەوت، کۆڵنەدان، بەرزەخۆیی و، ورە و بەهرە و توانایی هەرە بەرزی لاوەکانمان.
دەسخۆشی و پیرۆزبایی گەرمی خۆمان پێشکەش دەکەین بە هەموو هاوڕێیانی هونەرمەندی دەستەی هەڵپەڕکێی ”چالاک”(سەید ئەحمەد تەوەکولی، ئەشکان عەبدوڵڵایی، عەلی مەحموودی، عەلی مەحموودیان) و گشت هاوڕێیان و یارمەتیدەرانی بەشداربووی ئەم سەرکەوتنە مەزنە. پیرۆزباییش لە کاک ”ئومید زارعی” دەکەین کە بە نوواندی بەهرە و تواناییەکانی، وەک داوەری لێهاتووی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فستیڤاڵی “هەپی پلانێد”ی وڵاتی ئەرمەنستان، هەڵبژێردرا.
سەرکەوتن و گەشە و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ بە ئاوت دەخوازین. شادمان و سەربەرز و بەختەوەر بژین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی
٧ی گەلاوێژی ١۴٠١ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane

برچسب ها : ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *