آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

پەیامی نەورۆزی بنکەی ئاشتی بانە

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۲-۰۴ 532 بازدید

پەیامی نەورۆزی بنکەی ئاشتی بانە
خەڵکی سەربەزی ئێران، گەڵی سەرفەرازی کورد

ئەوڕۆ لە حاڵێکدا بەرەو پێشوازی ساڵی نوێ دەچین کە وڵات زیاتر لە ساڵانی پێشوو، کەوتۆتە ناو گێژاوی گەلێ قەیرانی ساختەوە. هەژاری لە پلەی سەرەکیدایە لە کۆمەڵگەی ئێراندا و گرانی تەنگی بە ژیان هەڵچنیوە. بێکاری و نائومێدی لە باشتر بوونی باری ژیان و گیرۆدەیی بە مادە هۆشبەرەکان و هەڵکشانی لێکترازانی ژیانی هاوبەش، تاک و بنەماڵەکانی خستۆتە مەترسییەوە. بە گشتی دەتوانین بڵێین وڵات کەوتۆتە گێژاوی شاقەیرانێکەوە کە بەداخەوە سازدەرانی ئەو دۆخە ئەستەمەش خۆ ناکەن بە ساحەبی و هیچ ئومێدێک بە باشتر بوونی دۆخەکە هەست پێناکرێت.

بنکەی ئاشتی بانە، لەو تاکوتووک ڕێکخراوە مەدەنییانە بوو، کە هەر لە سەرەتای دەسپێکی خولی نوێی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی، هوژداری دایە بەرپرسان و بەرهەڵستی و توندوتیژی و سەرکوت کردنی ئەو ناڕەزاییەتیانەی ئیدانە کرد و پشتیوانی لە مافی ڕەوای داواکاری و ئیرادەی خەڵکی بۆ گۆڕانکاری کرد و پشتیوانی خۆی بۆ مافی دەربڕینی نارەزایی مەدەنی و ئاشتی خوازانە و بە دوور لە توندوتیژی، ژنان و پیاوان و لاوانی ئێران و کوردستان دەربڕی.

حەرەکەی مەدەنی و فەرهەنگی ناوەستێت و داواکاری خەڵکی لە بەرپرسان کۆتایی نایات و تەنها ڕێگەی دووایی هێنان بەو گرژی و ئاڵۆزیانە و پێشگرتن لە خەساری زیاتر، کۆتایی هێنان بە سیاسەتی سەرکوت و توندوتیژییە و گوێ گرتن لە داواکاری ڕەوای خەڵکانی ئێرانە، هەتا لەوە زیاتر کۆمەڵگا بە تووش خەساری گیانی و دەروونی و شپرزەیی و لێکترازان نەبێتەوە. بەرپرسانی وڵات دەبێ لەوە تێبگەن کە مافخوازی و داواکاری مەدەنی و ئاشتیخوزانە ڕەوایەو سیاسەتی سەرکوت و توندوتیژی بەرامبەر بەو ناڕەزایەتییانە عاقیبەتێکی بەخێری نابێت.

بنکەی ئاشتی بانە، هاوخەمی خۆی بۆ ئەو دایک و باوک و بنەماڵانەی ئازیزیان لە دەست داوە دەردەبڕێت و هیوادارین کەشی ئاڵۆز لەوە زیاتر پەرە نەستێنێت و ئەو گوێیانەی هەتا ئێستا نەبیست بوون وەکرێن و تەگبیر و مشوور جێگەی بەرهەڵستیی و توندوتیژی بگرێتەوە، بۆ دۆزینەوەو بەکارهێنانی ڕێچارەی عەقڵانی.

ئومێد بە ژیان نامرێت، نەورۆز هۆکارە بۆ ئەوەی خەمەکان وەڕەوێنین و تووی هیوا بە سبە و دواڕۆژێکی باشتر بچێنین. هاتنی نەورۆزی ۲۷۲۳ی کوردی، ۱۴۰۲ی هەتاوی لە گەلی کورد و گشت گەلانی ئێران، پیرۆز دەکەین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۲۹ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی

برچسب ها : ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *