Uncategorized

ڕۆژی جیهانی جل و بەرگی کوردی

ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی
10ی مارس، هاوتای ٢٠ی ڕەشەمە، لە لایەن ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری یونسکۆوە بە ئامانجی بەردەوامیی کولتووری وەک ڕۆژی جل و بەرگی کوردی دەستنیشان کراوە.
جلوبەرگی کوردی، لە کێبەرکێی جیهانی نیویۆرک لە ساڵی 2018، وەک جوانترین جلوبەرگی جیهان ناسێندرا، کە خاوەنی فرەڕەنگی و نەخشی جوان و جۆراوجۆرە.
جل و بەرگ، یەکێکە لە توخمە کولتوورییە گرنگەکان. ئەگەر لە ڕوانگەیەکی پێکهاتەیی-کارداییەوە (ساختاری -کارکردی) بڕوانینە سیستمی کۆمەڵایەتی، پاراستن و جێگیربوونی نیشانه کولتوورییەکان، لە پاڵ نیشانە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ئابوورییەکان، پێویستییەکی کارداییە بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەر کۆمەڵگەیەک. هەر نەتەوەیەک چەندین نیشانە و توخمگەلێکی ناسنامەیی و کولتووری فرەچەشنی هەیە، کە دەبنە خاڵی جیاواری لە دیکەی نەتەوەکان و
ئەم توخمگەلە شوناسسازانە، گەلان پێناسە دەکات و ئەوان بە یەکتر دەناسێنن.
کورد وەک یەکێک لە نەتەوە ڕەسەنەکانی ئێران، خاوەنی چەندین توخمگەلی پێناسەییە. جلوبەرگی کوردی لەگەڵ شناسەکانی دیکەی، وەک زمانی کوردی، هونەر، مۆسیقا، مێژوو، خاک، میراتی کولتووری، هێما و ئەفسانە تایبەتەکانی خۆی، نەتەوەی کورد لە گەلانی دیکە جیاواز دەکات و دەبێتە پێناسە و نواندنەوەی کۆیی کۆمەڵگەی کوردی.
جلوبەرگی کوردی جگە لە کاردایی جیاکەرەوەی، ئەرکێکی یەکگرتووییشی بۆ کۆمەڵگەی کوردی هەیە. چونکە جلوبەرگی کوردی، وەک ئاڵای کوردستان، هێمایەکی ماددی و ڕواڵەتی و پێناسە بەخشییە، کە
لە ناوڕۆکیدا زۆر مانا و ڕاز و داب و نەریتی تێدایە کە دەتوانرێت دووبارە بخوێنرێنەوە و شی بکرێنەوە. سیستمێکی پێوەندی کولتووری لە نێوان مرۆڤەکاندا دروست دەکات و بەها هێماییەکانی بەرجەستە دەکات دەبێتە هۆی یەکانگیری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی.
پێویستە کە خەڵکی کوردستان لەم ڕۆژە هێمایینەدا، بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی، ئەم ئاڵای کوردستانە، واتە(جلوبەرگی تایبەتی خۆی)، بەرز و پیرۆز ڕابگرن. بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی) خوازیارە، ڕۆژی ١٠ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی لە ساڵنامەی ئێراندا لە لایەن بەرپرساندنی ناوخۆیی و نیشتمانی و، بە تایبەت پارێزگار و نوێنەرانی بەڕێزی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییەوە،  وەک داواکارییەکی جەماوەری بەدوادا چوونی بۆ بکرێت.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)

 

  • روز جهانی لباس کوردی
    روز 10 مارس برابر 20 اسفند از سوی سازمان فرهنگی یونسکو با هدف پایداری فرهنگی بەعنوان روز لباس کوردی نامگذاری شده است .
    لباس کوردی در مسابقات جهانی نیویورک در سال ۲۰۱۸ به عنوان زیباترین پوشش جهان شناخته شد که دارای تنوع و رنگبندی های مختلفی است.
    لباس یکی از عناصر مهم  فرهنگی است که اگر با رویکرد ساختاری – کارکردی  به سیستم اجتماعی نگاهی بیندازیم حفظ و نگهداشت مولفه های فرهنگی در کنار مولفه های اجتماعی، سیاسی و اقتصادی یک ضرورت کارکردی انسجام اجتماعی آن جامعه است ، هر ملتی دارای مولفه ها و عناصر هویتی و فرهنگی متعددی است که ملت ها  را از همدیگر متمایز می سازد و این عناصر هویت ساز، ملت ها را معرفی و آنها را به همدیگر می شناساند .
    کوردها به عنوان یکی از ملت های اصیل ایرانی، دارای عناصر هویتی متعددی هستند که لباس کوردی درکنار مولفه های دیگری از جمله زبان کوردی، هنر و موسیقی، تاریخ و سرزمین ، میراث فرهنگی، نماد و اسطوره های خاص خود، ملت کورد را از سایر ملت ها متمایز، تعریف و  بازنمایی می کند.
    لباس کوردی علاوه بر کارکرد متمایزکننده ، دارای کارکرد انسجام بخشی برای جامعه کوردستان است. چون لباس کوردی همچو پرچم کوردستان، نماد مادی و ظاهری هویت بخشی است که در درون آن معانی، رازها ،آداب و سنت های  بسیاری نهفته است که قابل بازخوانی و رمز گشایی است و نظام ارتباطی فرهنگی را در میان مردم ایجاد و ارزش های نمادین آن را متبلور می سازد و  باعث همگرایی و انسجام اجتماعی می گردد .
    ضروری است مردم کوردستان در این روز نمادین با پوشیدن لباس کوردی،  این پرچم کوردستان ( لباس) را همواره بر افراشته نگه دارند. بنیاد توسعه فرهنگی بانە(آشتی) می خواهد که روز 10 مارس به عنوان روز جهانی لباس کوردی در تقویم ایران از طرف مسئولان محلی و کشوری، خصوصا استاندار و نمایندگان محترم مجلس شورای اسلامی به عنوان مطالبه مردمی کوردستان پیگیری شود .
    بنیاد توسعە فرهنگی بانە(آشتی)

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا