Uncategorizedواحد معماری و شهرسازی

کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەڕێز کاک حامید شەریف پوور ـ خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی گەشە

ڕۆژی دووشەممە۹٨/٦/۲٥، سەعات ٦ی دوانیمەڕۆ، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەڕێز کاک حامید شەریف پوور ـ خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی گەشە ـ و ئەندامانی بەڕێزی ئاشتی بەڕێوە چوو. سەرەتا بەڕێز شەریفپور تەوەرەکانی خوارەوەی خستە سەر باس و شڕۆڤە:

ـ کار و چالاکی بواری فەرهەنگی و تایبەتمەندییەکانی لە شاری بانە

ـ گەشە بە بێ گۆڕان مومکین نییە. چۆن دەتوانین هاوکات لەگەڵ پاراستنی فەرهەنگ و کولتوری نەتەوەیی، کاریگەر بین لە سەر گۆڕان و گەشەی فەرهەنگی لە شارەکەماندا

ـ فەرهەنگ، گەشە، ئاڵوگۆڕ و پێکەوەهەڵکردنی فەرهەگی، فەرهەنگی نەتەوەیی، فەرهەنگی جیهانی.

لە بردەوامی کۆبوونەوەکەدا تەوەرەکان هاوکات لە گەڵ باس و شڕۆڤەکانی بەڕێز شەریف پوور، لەلایەن حازربوان باس و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا.

پێویستە بە چالاکان و هۆگرانی هێژا و بەڕێزی گەشەی فەرهەنگی شارەکەمان ڕاگەیێنین کە ئەم کۆبوونەوانە بۆ بردنەسەرەوەی ئاستی ئاگایی و زانیاری و بەڕۆژکردنەوەی زانیارییەکان، هەموو دووشەممەیەک لە نووسینگەی بنکەی ئاشی بانە بەڕێوەدەچێت. بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا بۆ هەموانە. شایەنی باسە بۆ بەشداری بەڕێزان، چەن ڕۆژ پێش، لە کات و ساتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوانە بە ڕاگەیاندنێک ئاگادار دەکرێنەوە.

بە بەشداریتان شانازیمان پێببەخشن

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ئاشتی.

۲٥ی خەرمانانی ۱۳۹٨ی هەتاوی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا