خبرواحد بزرگداشت، یادبودواحد حمایت از هنرمندان، ادیبان، ورزشکاران و مشارکت در پروژههای آنهاواحد زبان، حکایت، ضرب المثل، بیتوتار

پەیامی بنکەی ئاشتی بانە، بە بۆنەی ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

بنکەی ئاشتی, [⁨21⁩ فوریه ⁨2023⁩، در ⁨08:36⁩]
پەیامی بنکەی ئاشتی بانە، بە بۆنەی ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

”زمانی دایک، تەنها زمانێکە کە مرۆڤ لە ڕێگای ئەوەوە بیر دەکاتەوەو خەون دەبینێت.”
د.کانگاس، شارەزا و تیۆریسیێن لە بواری زمانی دایکی

✅ مرۆڤی کورد، خۆی بە منەتباری خەزێنەی بەنڕخ و پایەداری بەرهەمەکانی زانایان، هونەرمەندان، شاعیران و نووسەرانی کورد دەزانێت. سامانێک کە سەرەڕای نکۆڵی لێکردن و ڕێگریی هێژمۆنیکیی دەسەڵاتە ناوچەییەکان، بە شانازییەوە توانیویەتی زمانی کوردی بە زیندوویی بهێڵێتەوە. گەنجینەی هونەر و نووسراوەی کوردی کە بۆمان ماوەتەوە، ئەرکێکی هەستیار و قورسی خستۆتە سەر شانمان. هەرچەن ڕێگرییەکان هەن و زۆریشن، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە وەک دەیبینین، ماوەیەکی زۆرە کە چالاکانی هونەری، مەدەنی و فەرهەنگی سەردەم، بە بێ هیچ چاوەڕوانی و بەرانبەرێک، ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ گرتووە و زۆر بە باشی ئەرکی فێرکاریی زمانی کوردییان، بردۆتە نێو دڵی تاک و جەرگەی گوند و شار و بنەماڵەکانی کوردستان.

✍ فێرکاری و هۆژان بە زمانی دایکی، نەک نابێتە هۆکارێک بۆ لێکدابڕان و جیابوونەوەی نەتەوەکان، بەڵکوو بە پێی بەرەنجامی لێکۆڵینەوە زانستی و کۆمەڵایەتیەکان، سیاسەتی فێرکاریی چەند زبانی لە کاروباری پەروەردەو ڕاهێناندا، کاریگەری ئەرێنی لە سەر گەشەی فەرهەنگی وڵات دادەنێت.

✍ ساڵەکانی سەرەتایی خوێندنی فەرمی، دەسپێکی فێربوونی بەهرە بنەڕەتییەکانی خوێندنەوەو نووسینن. ئەو بەهرانەی کە بەردی بناغەی گەشەی کەسایەتیی منداڵان دروست دەکات. ئەو منداڵانەی کە لە دواڕۆژدا، تەنها ئومێد و کۆڵەکەی خاترجەمی گەشە و پێشکەوتنیی هەمەلایەنەی کۆمەڵگان. کەواتە هەر یاسایەک کە ئەو مافە پێشێل بکات و، ڕێگر بێت لە خوێندن بە زمانی دایکی، لە ڕاستیدا بۆتە بەربەستێک لە بەرانبەر گەشەی ئینسانی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابووری هەموو وڵات.

✅ ڕاهێنان و خوێندن و نووسین بە زمانی دایک، پێویستترین، ئاساییترین و سەرەکیترین پێوەری مافە بنەڕەتییەکانی هەموو گەلانی ئێران و جیهانە.

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا