مامۆستا حەمەجەزا
گەرویەک پڕ لە مەقام ، دەنگێک کە هونەر و مۆسیقای ئاوێتەی یەک کردبوو ، ئەو دەنگەی سەمبولی بەرگری و ڕەمزی ڕووبە رووبوونەوە لە گەڵ دوژمنان بوو.
مامۆستا حەمەجەزا
ساڵی ۱۹۴۹ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، هەر لە منداڵیەوە هۆگری هونەر و گۆرانی بووە، لە تەمەنێکی کەمدا بە هۆی دەنگە تایبەت و کەسایەتیە بە هێزەکەیەوە ناوبانگی وەک هونەرمەندێکی نەتەوایەتیی بە هەموولایەکدا بڵاو بووەوە، ساڵی ۱۹۶۹ دەبێتە ئەندامی تیپی هونەر و وێژەی کوردی ،لە زۆر تیپی هونەری دیکەدا بەشدار بووە و گۆرانی و سروودی چریوە ئەمە بوو بە هۆی ئەوە بکەوێتە بەر چاودێری ڕژیمی بەعس و ڕووی لە شاخ کرد و لەوێش وازی لە سروود گۆرانی نەهێنا، عەبولولحد ئیدریس شەریف دەڵێت. شیعر و ئاواز و مۆسێقا سێ بنەمای سەرەکی گۆرانی و سروودی سەرکەوتوو، شاکاری نەمر حەمەجەزایە، توانایی و لێهاتویی هونەرمەندی ڕەسەن لە گەڕان بە دوای شیعری جوان و پڕواتا بە دی دەکرێت کە لە ناو شیعرەکەدا دەتوێتەوە و بە شێوەیەک دەیچرێ کە هەستی گوێگر بۆ لای خۆی کەمەندکێش دەکات.
حەمەجەزا، هۆگری و خولیای شیعرەکانی مامۆستا هێمن بووە کە پراوپرن لەو مەبەستانەی کە بە دوایدا ویڵە، حەمە جەزا شۆرشێک بوو بە وشە و دڵسۆزی نیشتمانپەروەری لە ناو کۆڕی شین و ماتەما، زردەخەنەی ، دواڕۆژی روونی دەبەخشی، لە ناو ئەنگوستە چاوی ژیانێکی کوڵەمەرگی ،چرای ژیانێکی سەربەرزانەی هەڵدەکرد.
زۆر شاعیر و هونەرمەند بە تەنیا شیعرێک یان گۆرانییەک دەناسرێن ، بەڵام هەموو شیعر و گۆرانییەکانی حەمە جەزا ناسراوو ناسنامەن
بە داخەوە لە ساڵی ۲۰۱۰/۱۰/۱ لە تەمەنی ۶۱ ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا. ناوی هەرمان
سەرچاوەکان. مەرزیە خاکی .ڕۆژنامەی ڕۆژان چاپی سنە
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد
دیدگاهتان را بنویسید