کورته میژوویه کی بانه
ئهم کورته له مێژووی بانهم (له سه ره تاوه تاکوو شه ڕی ئێران و عێراق)، ۱۵ ساڵ لهمهوبهر به زۆری له کتێبهکهی مامۆستا ڕهووف تهوهکولی وهرگێراوه بۆ کوردی. ههر لهو ساڵانهشه وه له سایتهکهم دامنابوو، بهڵام پێم وانهبێ کهس خوێندبێتییهوه و تۆمهز لهوێدا زیندان بووه!بۆیه لێرهدا لهو بهنده رزگاری دهکهم بهشکم بهسوود بێت بۆ خوێنهرانی خۆی به تایبه ت خه ڵکی بانه.
کورتە مێژوویەکی بانە
ئه حمه د شه بانی
ئهم کورته له مێژووی بانهم (له سه ره تاوه تاکوو شه ڕی ئێران و عێراق)، ۱۵ ساڵ لهمهوبهر به زۆری له کتێبهکهی مامۆستا ڕهووف تهوهکولی وهرگێراوه بۆ کوردی. ههر لهو ساڵانهشه وه له سایتهکهم دامنابوو، بهڵام پێم وانهبێ کهس خوێندبێتییهوه و تۆمهز لهوێدا زیندان بووه!بۆیه لێرهدا لهو بهنده رزگاری دهکهم بهشکم بهسوود بێت بۆ خوێنهرانی خۆی به تایبه ت خه ڵکی بانه.
مێژووی کۆنی بانە
لە سەرمێژووی بانە لەوپێش ئیسلامەوە سەرچاوەیەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە ، بەڵام هێندەی کە ئاشکرابێت ئەوەیە کە بە هۆی شەڕوپێکدادانەکانی ئێران و ڕووم، جارجارێک ناوی بانە بەرچاو ئەکەوێت و ئەم شارەش لەم شەڕانە زیانی بەردەکەوێ. بۆ وێنە لە ساڵی ۶۲۸ ی زایینی، هیراکلیوس (هێرقول۵۷۵-۶۴۱) ئیمپراتۆری بیزێنسی رووم لەشەڕ لەگەڵ ئێراندا دوا گرتنەوە و وێرانکردنی شارەزوور، لە ڕێی قزڵجەوە دێتە خاکی بانەوە و پاش حەوت رۆژ وەتراق کردن لەم شارە بەرەو هەمەدان وەڕێ ئەکەوێت. بەپێی ئەوەیکە لەو سەردەمانەدا زەردەشت، ئایینی خه ڵکانی ئێران بووە، عەشیرەتێکی زەردەشتی بەناوی قەقۆ لە بانەدا دەسەڵاتدار ده بن تا ئەوەیکە عەرەبان هێرش دەکەنە سەری و پاشان بە هاتنی سپای ئیسلام, موسڵمانان دەبنه دەسەڵاتدار لە ناوچەکەدا.
گرتنەوەی بانە لە لایەن موسڵمانەکانەوە
ناوچەی بانە بە بێ شەڕ و خوێن ڕژتنێک دەگیرێتەوە، بەڵام ـــــ خەڵکە کەی ــــــ لە دڵەوە لە بیری تۆڵەستاندنەوەدابوون . کاتێک خالید کوڕی وەلید بە شەڕ و هەرا، هەورامانی گرتەوە، ۲۰ عەرەبی موسڵمان لەبانەدا نیشتەجێ ببوون. خەڵکی بانە ئەم عەرەبانە دەکوژن. بە گەیشتنی ئەم هەواڵە بە خالید کە ئەودەم لە هەورامان دەبێت، خالید بەپێشەنگی تاقمێک لە هێزەکانی بەرەو بانە رێدەکەوێت وتۆڵەی هاوڕێکانی ئەستێنێتەوە و خەڵکانێکی زۆر لە دانیشتوانی بانە دەکوژێ وبە لەعنەتیان دەکات. بە هۆی ئەم شەڕ کوشتنی ئەسحابەکان لە لایەن خەڵکی بانەوە دەبێت کە ئێستاش ئاوەڵناوی “ئەسحابەکوژ” بەسەر خەڵکی ئەم دەڤەرەدا هەرماوەتەوە.
بانە لەم سەدانەی دواییدا
حوکمڕانی لە بانە دا نزیکەی سێ سەدە ( تاساڵی ۱۲۹۸ ی کۆچی مانگی) بەدەستی بنەماڵەی ئێختیارەدینییەوە دەبێت، کە بە ڕەگەز عەرەبن .لە میرنشینەکانی بانە سەر بەم بنەماڵە ئەکرێ ئاماژە بەم کەسانەی خوارەوە بدەین: میرزا بەگ کوڕی میرمحەممەد، بوداغ بەگ کوڕی میرزابەگ، سڵێمان بەگ کوڕی میرزابەگ، ئەسکەندەرسوڵتان و….
خەڵکی بانە لەسەردەمی حوکمەتی سەفەوییەکاندا چەن جارێک راپەڕیون و شۆڕشیان بەرپاکردووە. شاعەباسی یەکەم لەساڵی ۱۰۲۱ ( ک،م ) سەرکوتی کردوون. بانە چەن جاریش کەوتۆتە بەر هێرشی سوپای عوسمانی و ڕووسه کان. نادرشای ئەفشاریش لە ساڵی ۱۱۴۵(ک،م) بۆ ڕاونانی هێزەکانی عوسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، هاتۆتە بانە. لە شەڕی یەکەمی جیهانی (۱۹۱۸-۱۹۱۴ ز) هێزەکانی عوسمانی لە بانە دەبن و داوا لە خەڵکی شار ئەکەن بۆ پشتگیری کردن لە خەلیفەی عوسمانی، بەرەنگاری ڕووسەکان ببنەوە، بەڵام لە بەرامبەر ڕووسەکاندا شکست ئەهێنن و رووسەکان بانە دەگرنەوە.
لە ساڵی ۱۳۲۰ کاتێک کە هێزەکانی ڕووس و ئینگلیز بێئەوەی گوێ بدەنە بێلایەنیی ئێران لە شەڕەکەدا، دەس ئەکەن بە داگیرکردنی خاکی ئێران و بەم بۆنەوە، دەمەوپاییزی ئەو ساڵە، بانەش دەگیرێتەوە و دەکەوێتە ژێردەسەڵاتی رووسەکانەوە. ئەڵێن لەو کاتەدا کە خەڵکی بانە دەبیستن هێزەکانی ڕووس لە سەقزەوە بەرەو بانە رێکەوتوون، بەرپرسانی ئیدارە و هێندێک لە خەڵکی شار دەچنە پێشوازییان! دەڵێن داگیرکەرانی بانە بریتی بوون لە ۱۴ لۆری سەرباز وکادێر و ئەفسەر کە زرێپۆشێک لەپێشیانەوە دەبێت. ئینجا دەسبەجێ پادگان ئەگرنەوە و سەرباز و ئەفسەران دەسبەسەر دەکەن به ڵام دوای ۲۴ کاژمێر هەموویان بەڕەڵلا ئەکەن .رووسەکان دوای حەوتەیەک شار جێ دەهێڵن و دەسەڵاتی شار ئەکەوێتە دەستی کەڵانتەری سەر سنوور.
سووتاندنی بانە
کە ڕووسەکان بانە بەجێدێڵن، شار لە حاڵەتێکی ئاخۆران باخۆران و پاشاگه ردانیدا دەمێنێتەوە. حەمەڕەشیخان، کوڕی قادرخانیشیوەگوێزان، کە چەن دێهاتی لە کوردستانی عێراق لە ژێرحوکمدایە، بەرەو بانە رێ دەکەوێ و دەیهەوێ بە یارمەتی هەندێ لە بەگزادە بانەیییەکانی خزم وده سوپێوه نی خۆی، هێرش بکاتە بانە و دەسەڵاتی ئەوشارە بەدەستەوە بگرێت. پاش گرتنی بانە لەلایەن حەمەرەشیخانەوە بۆ ماوەی ۳ ساڵ شارەکانی سەقز و مەریوان و هەروەها دیواندەرە و سەردەشتیش بە دەستی ڕه شیخان دەگیرێنەوە و کەمتاکورتێک لەم شارانەش دەسەڵات بەدەستەوە ئەگرێت. دوای ئەم ۳ ساڵە هێدیهێدی دەوڵەت، ئەم شارانە لەدەستی دەردێنێ بەڵام حەمەرەشیخان هەوڵ ئەدا بانەی لە چنگ دەرنەهێنن. ھه ر بۆیه کە دەزانێ هێزەکانی دەوڵەت بەرەو بانە رێکەوتوون، لە بەگزادەکانی بانە داوا ئەکات بۆ شەڕ دژی دەوڵەت یارمەتی بدەن. ئەوانیش چونکا دڵێکی خۆشیان لێی نابێت، پێی ئەڵێن : “ئەگەر تۆ لەم شەڕەدا شکست بهێنی، ئەتوانی بچیتەوە ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆت لە عێراق، بەڵام ئێمە سەر بەکوێوە بنێین؟”
حەمەڕەشیخان کە ئەم وەڵامە دەبیستێ ئەڵێ: ” کەواتە عەهد بێ, منیش دوای خۆم شارەکەتان بسووتێنم با هیچ بەهرەیەکی بۆ ئێوه ش نه مێنێ! “. رۆژی ۷ ی ڕەزبەری ۱۳۲۳ی هەتاوی حەمەڕەشیخان بە خۆی و جەماعەتێ تفەنگچییەوە ئەچێتە شەڕی دەوڵەت لە گەردەنەی خان. بەڵام چونکا هێزی بە دەوڵەت ناشکێ، خێرا بەرەو شار پاشەکشە ئەکات. سبەینان، سەرەنجام حەمەڕەشیخان بڕیاری سووتاندنی شار بەجێدێنێت و دەمەوبانگیخەوتنان بڵێسەی ئاگر، شار ڕووناک ئەکاتەوە. لەکاتی شارسووتانەکەدا حەمەرەشی خان لە ناو ڕەزەکانی بناری ئاربەبا خۆی حەشار ئەدا و لەوێوە بە دووربین سەیری ئەو کارەساتە ئەکات!
ڕۆژی دوایی، شار جگە لە چەن مزگەوت و چه ن ماڵ، یەکپارچە ده بێته خۆڵەمێش . لە بەر ئەوەی ماڵەکانی ئەودەم لەپاڵ یەکدا سازدەکران، بە گڕگرتنی ماڵێک، بڵێسەی ئاگر ئەوانیدیکەش تووشی سووتان دەگرێتەوە. مێژونوسان ڕادەی ماڵەکانی ئەودەم کە تووشی سووتان بووە ۱۰۰۰ ماڵ دەخەمڵێنن.
هەمان ڕۆژ هێزەکانی ئەرتەشی ئێران -پاش سوتانی شار – بانە دەگرنەوە و حەمەڕەشی خانیش ئاربەبا بەرەو ئەودیو (کوردستانی عێراق) جێدێڵێت. دەوڵەت بەڵێنیی یارمەتی بە ماڵ سووتاوان ئەدات و لە سەرانسەری ئێرانەوە کەمتاکورتێک یارمەتی ئەگاتە خەڵکی لێقەوماو. بەڵام بەهۆی پێگەیشتنی سەرما و سۆڵه و با و باران، خەڵکی هێندەیتر تووشی نەهامەت دەبن و زیانێکی زۆریان بەردەکەوێت. زستانێک بە ماڵ وێرانی و ئاوارەیی، سەمەرەی ئەم ئاکارە نامرۆڤانه ی حەمەرەشی خان بوو کە تووشی باژێری بانە بۆوە. لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشەوە بۆ ماوەی ۲ مانگ شوێن حەمەڕەشی خان دەکەون بەڵام بە هۆی ئەوەیکە لە خاکی ئێراندا نامێنێت گیان بەدەر ئەبات و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرئەچێت! تەنانەت جارێک لە ئاوایی نێزەڕۆ هەڵئەکەوێت بەڵام کەس توخنی ناکەوێ. سەرەنجام لە مانگی گوڵانی ساڵی ۱۳۲۴ سەرلەنوێ شاری بانە بینا ئەکرێتەوە و ئەم کارەش به ته واوه تی نزیکەی ۱۰ ساڵ ئەخایەنێت.
بانە لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا
قازی محەمەد لە ۲ ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۲۴ ی هەتاویدا بەپێی داکۆکی و پشتگیری ڕووس ( کە ئەو دەم لە گەڵ شای ئێران کێشەی هەبوو) لە بەستێنی شارەکانی مەهاباد و بۆکان و شنۆ و نەغەدە، کۆماری کوردستانی ڕاده گه یه نێت. لەم سەروبەندەدا حەمەڕەشی خان دەبێتە یەکێک لە ئەفسەرانی باڵای قازی لە کۆماری دا. لە ساڵی ۱۳۲۵ بۆ ماوەی چەن مانگێک شارەکانی بانە و سەقز و سەردەشت ئەکەوێتە گەمارۆی لایەنگرانی قازییەوە. بەگزادەکانی بانە بەدژی ئەوان یارمەتی ئەرتەشی ئێران دەدەن. هێزەکانی ئەرتەش، تووشی بێئیمکاناتی دەبن و بێتفاق دەمێننەوە. بەم بۆنەوە سەرلەشکر “رەزمئارا ” کە ئەودەم سپاسالاری ئەرتەشی ئێران بووە، بۆ نەجاتی سەربازەکانی خۆی لە بانە و سەردەشت، هانا ئەباتە حاجی بابەشێخ، سەرۆکوەزیری کۆماری کوردستان و داوای لێئەکات ئیجازە بدات لۆری هەڵگری خواردەمەنی و جلوبەرگ بەرەو ئەم دوشارە بڕوات. حاجی بابەشێخ بەم کارە ڕازی دەبێت، بەڵام کە کاشی بەعەمەل دێت، لۆرییەکان چەک و تفاقی جه نگیشیان تێدا ده بێت! بەم فێڵە، سەربازەکانی ئەرتەش گەمارۆی بانە تێکدەشکێنن.
بانە لە سەردەمی شۆڕشی ۵۷ و شەڕی ئێران و عێراقدا
پاش تەشەنەی خەباتی رزگاری خوازانەی گەلانی ئێران لە ساڵی ۱۳۵۷ دا ، خەڵکی شاری بانەش هاودەنگ لەگەڵ شارەکانی دیکەی کوردستان، بۆ چەسپاندنی ئازادی و مافی ڕەوای خۆی، دێتە مەیدانەوە و بە سازدانی کۆبوونەوە و ڕێپێوان بەدژی ڕژێمی پاشایەتی، دەنگ هەڵئەبڕێت. لەم ڕووەوە شەوانە لە مزگەوت و ماڵەکاندا کۆدەبنەوە و لەسەر بارودۆخی نالەباری ئەودەم باس و لێکۆڵینەوە دەکەن. یەکەم خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بانە لەمانگی خەرمانان و پاشان لە ڕۆژەکانی ۹و۱۰ی ڕەزبەری ساڵی ۵۷ ده سپێده کات . خۆپیشاندەران لە م ڕۆژەدا بەیاننامەیەکی ۱۴ مادەیی دەردەکەن و تەسلیمی فەرمانداری بانەی ئەکەن. لەرۆژی ۱۶ی بەفرانباری هەمان ساڵ ۲ کەس ئەکەونە بەر دەسڕێژی سەربازانی ڕژیم و گیانیان لە دەس ئەدەن. پاش سەرکەوتنی شۆڕش لە ۲۲ ی رێبەندانی ساڵی ۵۷ ، بۆ ماوەیەکی زۆر شاری بانەش وەک زۆربەی شارەکانیتری کوردستان، تووشی کێشە و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە میلیشیاییو سەربازییەکانی دەوڵەتی نوێ لە لایەک و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردیش لەلایەکی ترەوە دەبێت. ئەم دۆخە وایکرد کە لە بەرایی ساڵی ۵۸ دا خەڵکی بانە شار چۆڵ بکەن و بە دێهاتەکانی دەورووبەردا بگیرسێنەوە و بۆ ماوەی چەن مانگێک تووشی ئاوارەیی و سەرگەردانی ببن. بۆیە لەم کەشوهەوادا خەڵکێکی زۆر تیا چوون.
هێشتا هێمنی نەگەڕابۆوە بۆ شار و هێندەی نەخایاند، هاوکات لە گەڵ دەسپێکردنی شەڕی ئێرانو عێراق، له مانگی خه رمانانی ۱۳۵۹ خەڵکی بانە، جارێکیتر تووشی مەترسی و ماڵوێرانی و شینگێڕان دەبنەوە. شەوانە لە بەر شریخه و ناڵه ی فڕۆکەی بۆمبهاویژ، خەو نەدەچووە چاویان و ڕۆژانەش لە ترسی بۆمب و تۆپ و تەیارە، پەڕیوەی گوند و شاخ و کێو و هەردان دەبوون. لەم شەڕە ماڵوێرانکەرەدا کە بە ناحەق ۸ ساڵی خایاند، سەدان و بگرە هەزاران مرۆڤی بێتاوان کوژران و بانە زیانێکی ئێجگار زۆری بەرکەوت. لە ماوەی ئەو ۸ ساڵەی کە شەڕ درێژەی هەبوو، هەندێکی زۆر لە جەماوەری بانە بۆ ماوەی چەند ساڵ نەیاندەتوانی لە شاردا بمێننەوە، بەم بۆنەوە رَوویان کردە شار و گوندەکانی دەوروبەر و لەوێ دەژییان. لە جوملەی ئەم کوشتن و بڕینانەدا، ئەکرێ ئاماژە بدەین بە بۆمبارانی ۱۵ ی جۆزەردانی ساڵی ۶۳ ، کە لە چەن ساتێکدا، سەدان کەس لە ژن و منداڵ و پیر و لاو دەبن بە قەقنەس و قەڵغانی شەڕ. لەم شەڕەدا، هێزی دوژمنی خوێنڕێژ، تەنانەت لە بە کارهێنانی چەکی کیمیاییش، بە دژی خەڵکی ناوچەکە، خۆی نەپاراست.
دیدگاهتان را بنویسید