آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

مراسمی یادی کاک نجم الدین قادری

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۴-۰۴-۰۴ 3,592 بازدید

رێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی (هاوڕێی تێکۆشەر کاک نەجمە قادری)

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە  ۱۳۹۴/۴/۴  لە شاری بانە ریوڕەسمێکی بەشکۆ لە لایەن رێکخراوە مەدەنیەکانی شاری بانە ۆ یاد و بیرەوەری هاوڕێی تێکۆشەر کاک نەجمە قادری بەڕێوە چوو . ئەم بەرنامەیە کاتژمێر ۶ی ئێوارە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ یادی هاوڕێی ئازیزمان دەستیپێکرد.

سەیدکەماڵ حسێنی وەک نوێنەری ژووری بازرگانی سنە، یەکەم بەشداربووی ئەم بەرنامەیە بوو کە بە خوێندنەوەی وتار و شعر رێزی گرت لە زەحمەتەکانی کاک نەجمە لە ماوەی ئەندامەتی و بەرپرسایەتی لە ژووری بازرگانی سنە.

دواتر کلیپێکی جوان لە کارەکانی کاک نەجمە بڵاوکرایەوە کە تایبەت بوو بەو ئەرکانەی کە کاک نەجمە وەک بازرگانێکی دڵسۆز لە بواری ئابووری لە ژووری بازرگانی سنە و سلێمانی رایپەڕاندوە.

دواتربەڕێز سالار ئەنوەری لە دۆستانی دێرینی کاک نەجمە، باسەکەی تەرخان کرد بە  ژیاننامەو بیرەوەریەکانی هاوبەشی ساڵانی مناڵی و لاوەتی و ئەو ژیانە سەخت و پڕ چەرمەسەریەی کە کاک نەجمە بەسەری بردوەو ئەمە بۆتە هۆکاری سەرەکی دروست بوونی کەسایەتیەکی مەزنی وەک هاوڕێ نەجمە.

رێزدار فەتاح ئەمین زادە لە وتارێکدا بەوردی باسی ئەوەی کرد کە ئەو مرۆڤانەی خۆیان لەخانەی قەدەری الهی نابیننەوە کەسانێکن بە بیروڕای جیاوازوه ،کە کاک نەجمەش لەو ریزەدایە. پاش هەل ومەرجی دوای شۆڕشی ئێران، کاک نەجمە خۆی لەدەستەی ئەو کەسانەدا دۆزیەوە کە نە شوێن کاری بازرگانی بە تەنها بکەوی، نە یەکسەر گۆشەنشین ببێ، بەڵکو بە هیممەتێکی زیاترەوە هەموو گوڕو تینی خۆی خستە ناو ئەرک و کاری کۆمەڵایەتی و بە باشی ڕایپەڕاندن.

بەڕێز محمد نجیب اداک لە ژووری بازرگانی مەریوانەوە، بە تاووتوێ کردنی ئەو دەورانەی کە دوای مەرگی کەسێک دێنەپێش، بەڵێنی دا بەرنامەکانی کاک نەجمە بۆ پێوەندیی ئابووری بانەو سلێمانی و داستانی کۆنی سەیران بەن لەبیر نەکرێ.

بەڕیز شێرکۆ سەلیمی لە هاوڕێیانی کاک نەجمە لە بنیادی توسعەی فرهنگی بانە کە لەماوەی چەن مانگی پێشوودا دەستی بە تێکۆشان کردوە، وە کاک نەجمە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەم رێکخراوەیە، لە قسەکانیدا ئاماژەی دا بە مەرگ و لە دەست دانی خۆشەویستان لە باری دەروونناسیەوە.پاشان وتی کە کاک نەجمە کەسایەتیەکی ئەوەندە مەزن بوو کە وەک ئینسانە ناودارەکانی نیشتمان ناوی هەمیشە زیندوو ئەمێنێتەوە. وە کاک نەجمەی هاوشان کرد لە گەڵ گەورەیەکی وەک دوکتور برایم خانی یۆنسی کە لە دنیای داستان و وەرگێڕاندا مایەی شانازی نیشتمانەو خستیە ڕیزی ئەو ژن و پیاوە تێکۆشەرانەیە کە گیانیان بۆ گەل و نیشتمان بەختکردوە.
وە لە لایەن بونیادەوە بەڵێنیی دا ئەو بەرنامەو ئامانجانەی کە لە ئارەزوەکانی هاوڕێ نەجمە بوون، وەک سازکردنی پەیکەرەی مامەڕەحەی کەلیخان و کردنەوەی دەرمانگایەک لە قەراغ شاری بانەو زۆرشتی تر، لەبیر نەکرێن و درێژە بە بەرنامەکانی بنیاد بدرێ.

کلیپی دووهەم زۆر جوان و دڵتەزێن، نمایشێک بوو لەو وێنانەی کە کاک نەجمە لەناو بنەماڵەو رێکخراوە مەدەنیەکان و گروپە شاخەوانیەکان لە تەک هاوڕێیانی نیشان ئەدات.

لایە لایە رۆڵە لای لایە . . .
ئایرین، کیژە لێهاتوەکەی هاوڕێ نەجمە، بە خوێندنەوەی لایە لایە ئامادەبوانی هەژاند و ئەمەگ ناسیی خۆی پێشکەش کرد بە باوکی ئازیزی و چەن بیرەوەریەکی شیرینی لە باوکی گێڕایەوە کە بۆ ئەوە ئەبێ ببێتە دەرس بۆ هەر مرۆڤیک. لەوانە: بەرز راگرتنی کەسایەتی باوکێک کە هەڵەیەکی کردبوو،  لە حضوری مناڵەکەی، وە ئەوەی نابێ لای مناڵەکەی نرخی باوکایەتی بشکێت.

وە مامەڵە نەکردن لە دنیای دۆستایەتیدا، کە ئەگەر هاوڕێکەم شتێک بۆ من نەکات، نابێ منیش هیچی بۆ بکەم
وە . . .

خاتوو گوڵاڵە درفشان بە وتار،

بەڕێز عەبدوڵڵا فەرەجی بە پەخشانێکی جوان

درێژەیان بە بەرنامە دا.

کاک محەمەد قادری براگەورەی کاک نجمە، وتارێکی پێشکەش کردو لە لایەن بنەماڵەوە  بە دڵێکی پڕەوە سپاسی پێشکەش کرد بە ئامادەبوان و بەو کەسان و رێکخراوانەی ئەم کۆبوونەوەیان سازداوە.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا چەن ن تاجەگوڵینە پێشکەش بە بنەماڵەی هاوڕێ نەجمە  ئاوات خانی خێزانی، ئایرین ی کچی و ئاریەن ی کوڕی کاک نەجمە کران:رێزدار مەنسور ئەمین نژاد لە لایەن بنیادی توسعەی فەرهەنگی / رێزدار فەرهاد نێعمەت پور  وە رێزدار ناسر جەعفەری ، لە لایەن بنکەی پاژین / رێزدار رەنجبەری لە لایەن  ژووری بازرگانی سنەوە / رێزدار خاتوو نەسرین ئەسراری ، لە لایەن سندووقی وەرزشی ژنانەوە / رێزدار محەمەدساڵح رفاعی ، لەلایەن اتحادیەی سەنعەتگەرانی بانە / لە ئاخری بەرنامە ئاوات خانم سپاسی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و وتی کە ئەم بەهاناچوونەی هاوشاریان،  لە هەڵگرتنی ئەم خەمە قورسە یارمەتی دەرمانە.لیرەدا دەبێ سپاسی بەڕێز سامان رفاعی بکرێت کە وەک پێویست پێشکەشکارێکی زور باش بوو لە مەڕاسمەکەیا.
ئەم ئازیزانە یارمە تیدەرێکی کەم وێنەی بنیادی توسعەی فەرهنگی بوون :

* بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێ نەجمە قادری
* رێکخراوەی پاژین
* ژووری بازرگانی سنە
* اتحادیەی پیلەوەرانی بانە
* اتحادیەی سەنعەتگەران
* رێککخراوەی دانشجویان ــ نامی
* هاوڕێیانی کاک نەجمە
* کاک نەجمە
* گروهی شاخەوانی نەورۆز و
* ئەنجومەنی ژنان
* و…

IMG_20150624_012514njma 1njma 2njma 3njma 4njma 5njma 6

برچسب ها : ، ، ،

یک پاسخ به “مراسمی یادی کاک نجم الدین قادری”

  1. هه زاران سلاو له روحی پاکی ئه و مه رحومه .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *