آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

شاژنی بێ تاجی شارەزوور. عادیلەخانم

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۴-۰۳ 186 بازدید

شاژنی بێ تاجی شارەزوور

.عادیلەخانم
ژیان به هەموو لایەکی سەلماندووە کە شارستانییەت و ئاوەدانی لە هەر شوێنێکی ئەم  جیهانەدا تەنیا بەبیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناکرێ، بەلکو دەبێ هاوکاری ئافرەتێکی لە گەڵدا بێ ،لە کۆمەڵی کوردەواریی خۆماندا لە سەردەمێکی زووەوە گەلێ ئافرەتی ئازا و لێهاتوو هاتوونەتە گۆڕەپانی ژیان و ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بنیات نانی کۆمەڵگای کورد و پارێزگاریی کردن لە نیشتمان و پێشخستنی زانیاریی لە کوردستان ،لە بوارە جیاجیا کاندا ،لێهەڵکەوتووە و هەر یەکەیان لە بوارێک لە بوارەکانی ژیانی میلەتی کوردا خزمەتگوزاری خۆیان پێشکەش کردووە .
عادیلەخانم، خاوەنی کەسایەتییەکی کاریگەرە لە مێژووی گەلی کورد کە  ماوەی ۱۹ ساڵ سەرۆکایەتیی هۆزی جافی لە ئەستۆ گرتووە، عادیلە خانم لە ساڵی ۱۸۵۴ لە شاری سنە پایتەختی ئەردەڵان لە دایکبووە، چونکە خێزانەکەی دوای ڕوخانی میرنشینی بابان، شاری سلێمانی یان بە جێهێشتووە و چوونەتە شاری سنە پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان، لەدوای مەحمود پاشای جاف سەروکایەتی هۆزی جاف دەکەوێتە ئەستۆی عوسمان پاشا  و عادیلە خان  دەبێتە یارمەتیدەرێکی کارای هاوسەرەکەی، لە ساڵی ۱۹۰۵ دوای مردنی هاوسەرەکەی عادیلە خانم هەموو کاروباری هۆزی جاف بەڕێوە دەبات و ناوبانگی لە هەموو ناوچەی شارەزوور و شوێنەکانی دیکەی باشووری کوردستان بڵاو دەبێتەوە، خاوەن ڕێزێکی زۆر و دەسەڵاتێکی مەزن بووە، جافەکانی پاراستووە. عادیلە خانم لە سەردەمی  دەسەڵاتیدا توانیویەتی چەندین کاری گرنگ ئەنجام بدات، ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی زانست و خوێندەواریدا، بۆ ئەو مەبەستەش قوتابخانەی دروست کردووە،هەر وەها سێ کۆشکی گەورە، قەیسەری یەکی نویی دروستکردووە و زیندان بۆ  تاوانباران  و دادگای تایبەت بە خۆی هەبووە و هەرخۆشی سەرپەرشتی کردووە . عادیلە خانم تەنها فەرمانڕەوایەکی بە هێز و بوێر نەبووە، بەڵکو دایکێکی کارامەو پەروەردەکار بووە، دوو شاعیری گەورەی لە پاش خۆی بۆ پاشخانی هونەری کوردی بە جێهێشتووە  ، دایکی هەر دوو شاعیری کورد ،تاهیر بەگی جاف و ئەحمەد موختار جافە .
عادیلە خانم  هەڵەبجەی لە گوندێکی لە بیرکراوی عوسمانیەوە کرد بە ناوەندێکی سیاسی و بازرگانی کە پاشایانی دەوڵەتی عوسمانی مرخیان لێ خۆش کردبوو، بەڵام عادیلەخان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەدا بە دەسەڵاتی عوسمانی بنە و بارەگای خۆیان لە هەڵەبجە دابمەزرێنن .زانایانی وەک محمەد ئەمین زەکی بەگ ، مینۆرسکی، میجرسۆن، ئدمۆندز .ئاماژەیان بە سەرکەوتوویی و هۆشیاری عادیلە خانم لە سەر عێلەکەی و تێکڕا ناوچەی شارەزوور کردووە، هەروەها بە بایەخەوە ئاماژەیان بە توانای عادیلە خانم لە بواری شارستانی و بیناسازی و کاروباری فەرمی و کۆمەڵایەتی خێلەکەیدا  داوە و بە فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی دەڤەری شارەزوور ناویان بردووە ، عادیلەخانم شاژنی بێ تاجی شارەزوور لە مانگی گوڵانی ساڵی ۱۹۲۴ لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری هەڵەبجە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە خەڵکەکەی کردوو , ناوی خۆی بۆ هەمیشە لە دڵی میلەتەکەیدا بە زیندوویی هێشتەوە , تەرمەکەی لە گۆرستانی عەبابەیلیی نزیک هەڵەبجە بە خاک سپێردرا.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .Wikipedia.kurdedirijnews

برچسب ها : ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *