آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ژیاننامه‌ی،ژنێکی کۆلنەدەر و ماندوو نەناس، دوکتۆر نەزەند بەگیخانی

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۴-۱۱ 156 بازدید

ئەگەر شیعر نەبوایە ڕەنگە بەرگەی ژیانم نەگرتایە
.ژیاننامه‌ی،ژنێکی کۆلنەدەر و ماندوو نەناس، دوکتۆر نەزەند بەگیخانی
نووسەر، شاعیر،
لە ساڵی ۱۹۶۴ لە شاری کۆیە لە بنەماڵەیەکی خەباتگێر و هەژار لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو کردووە ،لە نێوان ساڵانی ۱۹۸۳, ۱۹۸۷ لە زانکۆی موسڵ زمان و ئەدەبییاتی ئینگلیزی خوێندووە.لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی بەعسی عێراقی چەند ئەندامێکی خێزانەکەی زیندانی و دوو برای لە سێدارە دەدرێن و بنەماڵەکەی بەر لێشاوی ئەنفال و ڕاگوێزان دەکەون، برای سێیەمیشی لە ئەڵمانیا بە کارەساتێکی دڵتەزێن شەهید دەبێ و خۆشی دەکەوێتە بەر چاودێری و دەخرێتە زیندان و ئەشکەنجە دەدرێ، ساڵی ۱۹۸۷ ناچار بە کۆچ و مەنفا دەبێ و پیادە سنورەکانی ئێران و تورکیا و بولگاریا دەبڕێ و ڕوودەکاتە دانمارک ،فەرەنسا و بەریتانیا .
ساڵی۱۹۸۹ لە ڕێگای ئەنستیتۆتی کوردی لە پاریس سکۆلەرشیپی حکومەتی فەرەنسی وەر دەگرێ ، لە زانکۆی سۆربۆن، ماستەر و دکتۆرا تەواو دەکات و نامەی دکتۆراکەی تایبەت بووە بە وێنەی ژنی کورد لە ناو ئەدەبیاتی ئەورووپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم، کە پلەی شەرەفی باڵای لە ساڵی۱۹۹۷ پێ بەخشراوە، شایانی باسە .
لە چەندەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یوئین ، دەربارەی ژن لە پەکین(۱۹۹۵)
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە سەر بنەمای شەرەف(۲۰۰۴)
ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاراستە کردنی ستراتیژیی تایبەت بە کوشتن و تاوانەکانی شەرەف پارێزی لە سەر ئاستی ئەوروپا و کوردستان و یوئیندا.
یەکەم سەنتەری لە زانکۆ سلێمانی لە ساڵی ۲۰۱۰ دامەزراند بە هاوکاری بریتیش کاونسڵ و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم.
لە ساڵی ۲۰۰۶ دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم دیوانی بە زمانی ئینگلیزی، یەکێ لە شیعرەکانی بە ناوی ڕۆژێکی ئاسایی ، بە یەکێ لە باشترین ۴۰ شیعری ساڵ لە بەریتانیا هەڵبژێردرا.
لە تەموزی۲۰۰۹ وەک یەکێ لە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بۆ کونگرەی ناودارانی کورد لە سنە هەڵدەبژێردرێ
ئەندامی بۆردی بەرێوەبەرایەتی ئەنستیتۆتی کوردی پاریسەوە سەرۆکی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە دەزگای ناوبراو.
پرۆفیسۆری میوانە لە زانکۆی سیانسپۆ لە فەرەنسا.
توێژەری باڵا و ئەندامی شەرەفی سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژییە لە زانکۆی برستیل لە بەریتانیا.
ساڵانی ۲۰۱۶-۲۰۱۸ .د . نەزەند لە گەڵ دکتۆر ویلیەمسن و دکتۆر نادیار ئەغتایی لە زانکۆی بریستل سەرپەرشتی توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتییە کرد دەربارەی دۆخی ژن لە ناو ئاوارە و پەنابەران ، بۆ ئەم ئەرکە ئەدەبییاتی و هونەریان بە کار هێنا.
د. نەزەند بەگیخانی وەکوو شاعیرێکی جیهانی ناسراوە و جگە لە کوردی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیش دەنووسێ. بە کوردی شەش دیوانی شیعر و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. لە ساڵی ۲۰۱۲ دیوانی «دوێنێی سبەینێ» خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بە ناو سیمۆن لاندری وەرگرتووە.جگە لە خەڵاتی شیعری فێمینی فەڕەنسی سیمۆن لاندری، کارەکانی د. بەگیخانی چەندین خەڵاتییان پێبخەشراوە، لەوانە خەڵاتی ئێما هەمفریس بۆ چالاکی و خەباتی دژی تاوان بە بیانوی شەرەف(۲۰۰۰)، خەڵاتی یەکسانیی جێندەریی کوردستان (۲۰۱۵) و خەڵاتی سەید ئیبراهیم بۆ سەرجەم بەرهەمەکانی(۲۰۱۹)، خەڵاتی ناودارانی کورد، زانکۆی سنە(۲۰۱۹).
دیوانە چاپکراوەکانی:
دوێنێ سبەینێ، ستایش، ڕەنگی خۆڵ، دیوانی زەنگۆڵی وتن، عەشق غیابێکە ئیلهام رادەژەنێ، پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن
دوێنێ سبەینێ، ستایش، ڕەنگی خۆڵ، دیوانی زەنگۆڵی وتن، عەشق غیابێکە ئیلهام رادەژەنێ، پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .کتێبی ژنانی کورد . شیلان گەیلانی
Kordepedia.kudishbookhouse

برچسب ها : ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *