آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ئەو قارەمانەی هەموو دەم جێی شانازی شارەکەمان و کوردستانە بەهائەدین عەزیزی

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۵-۰۶ 210 بازدید

ئەو قارەمانەی هەموو دەم جێی شانازی شارەکەمان و کوردستانە
بەهائەدین عەزیزی
ساڵی ۱۳۳۸ە لە شاری بانە لە دایکبووە.تا وەرگرتنی دیپلوم هەر لە بانە خوێندوویەتی ، خولیای وەرزش بوو ، ڕۆژ بە ڕۆژ پایەی زانستی خۆی لەم بوارەدا بەهێز دەکردو لە زۆر بواری وەرزشیدا ڕۆڵی بەر چاوی هەبوو، هەڵسووراوو ماندوو نەناس بوو .تەنیا لەبواری وەرزشیدا بەر چاو نە بوو بەڵکو لە ئیخلاق و ئەدەبدا نمونە بوو. ساڵی ۱۳۵۱ لە بانە بەر پرسی باشگای بەدەنسازی بووە و هەر وەها بەرپرسی وەرزشی پینگ پونک و ئەندامی گروپی شاخەوانی بابۆس ،ئەوەڵین باشگای بەدەنسازی خۆی لە ساڵی ۱۳۷۳ دامەزراند ،ئەم قارەمانە لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بە لێهاتوویی و لە سەر ئەرکی خۆی ،بەو پەڕی بێ ئیمکاناتی توانیی لە کێ بەر کێ کانی پرس سینە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات  زیاتر لە ۴۰ میداڵی قارەمانی  بەدەست  بهێنێت کە بەشێکی زۆری زێربوون و بێتە هۆی شانازی شارەکەی و کوردستان.
ئەو میداڵانەی کە وەدەستی هێناون، لە ساڵەکانی ۹۰ بۆ ۱۴۰۱ە، بریتین لە ،
میداڵی زێر ،پارێزگای کوردستان ، بانە، دێولان، مەریوان،سنە،
ڕۆژئاوای ئێران،(ئازەربایجان)
میداڵی زێر. ورمێ،مەهاباد،ماکۆ،کرماشان،ئیلام،قەزوێن،تاران،تەورێز،سمنان،مەشهەد،ئەهواز،چالووس،ئەردەبێڵ،
میداڵی زیو.سەقز،گێڵان،تاران
لە کێ بەر کێ کانی  پرس سینە لە دەرەوەی وڵاتیش  ،توانیی لێهاتوویی خۆی بە جوانترین شێوە و لە سەر ئەرکی خۆی نیشان بدات،(تەواوی خەرج و مەخارجی کێ بەر کێ کان تەنیا لە سەر شانی خۆی بووە ) .
ساڵی ۹۱ میداڵی زێر.پرس سینە کێ بەر کێ وڵاتانی ئاسیایی لە ئوزبەکستان، تاشکەند.
ساڵی ۹۱ میداڵی زێر .پرس سینە ، قارەمانی قارەمانەکان، ئاسیا و ئوقیانووسی ئارام.
ساڵی ۱۳۹۲ پرس سینە، پلەی چوارەم لە سەر ئاستی جیهان (ئەفریقای باشوور)
ساڵی ۹۵ ، میداڵی زێر ،پرس سینە ،کێ بەر کێ کانی ئوروپا لە ڕووسیا ،مۆسکۆ.
ئاخرین میداڵی زێری پرس سینە ی  خۆی لە ساڵی ۱۴۰۱ لە شاری چالوس بەدەست هێنا ، وئەگەر مەرگ مەودای بدایە ئەم قارەمانە ماندوو نەناس و بێ وێنەی کوردستان ، دەی توانی زۆرتربدرۆشێتەوە، کە بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۱ ە لە ڕووداوێکی دڵتەزێنە هاتووچوو ،بۆ هەمیشە چاوە جوانەکانی بەست و بەڵام بۆ هەمیشە ناوو ناوبانگی خۆی لە دڵی خەڵکدا بە زیندوویی هێشتەوە .
ئامادەکار. مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان . زانیار عەزیزی. هۆشیار عەزیزی، ماهنامەی فەرهەنگی بەیان .شەیدا ئەحمەدی

برچسب ها : ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *