آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

پەیامی بونیادی توسعەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی بۆ جەماوەری شاری بانە

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۴-۱۲-۲۴ 4,111 بازدید

بە ناوی بەرزە ناوی بێ عەیب و بێ ھاوتا

مزگێنی دا بە سروە، بای بەھاری     وا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری

    خۆشەویستان، ئازیزان، ھاوشاریان و میوانانی بەرێز، بەخێربێن؛ سەر دڵ و سەچاو. پێشەکی پیرۆزبایی خۆمان، بە بۆنەی سەرھەڵدانی وەرزێکی نوێ، واتە نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە گەلی کورد و گەلانی ئێران و ھەموو گەلانی ھۆگری نەورۆز لە جیھاندا بەگشتی و حازربووانی ئەم کۆرە پیرۆزە و خەڵکی سەربەرزی شارە جوانەکەمان بانەی ھەمیشە زیندوو، بەتایبەتی؛ رادەگەیێنین. ھەرچەند بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز، تەنھا چەن ڕۆژێک دوای یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەی سەربەرز و لەت لەت و قەڕاش قەڕاش بوونی دڵ و جەستەی ھەزاران ژن و پیاو و پیر و لاو و منداڵانی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت؛ بەڵام دڵنیاشین رۆحی ئاشتیخوازانەی ئەم گەلە ستەم لێکراوە، زۆر زۆر، لەو کارەساتانە بەرزتر و خۆڕاگرترە و سەر دادەنەوێنین بۆ ڕۆحی بەرزی تاکەتاکەی ئەو شەھیدانە.

ئازیزان و خۆشەویستان،

شوناسی ھەر نەتەوەیەک بریتیە لە پێشینە و فەرھەنگی ئەو نەتەوەیە. لەم نێوەدا داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵ و دەورێکی کارا ئەبینن و نەریتی نەورۆزی پیرۆزیش، وەک یەکێک لە گرنگترین و بەھێزترین بۆنەیەلی نەتەوایەتی، لە نێو بابەتە فەرھەنگیەکانی ئێمەدا، وەک خۆر لە نێو ئاسمانی ژیانی کوردەواریدا ئەدرەوشێتەوە. ھەر بۆیەش ئێمە بە تاک و بە کۆمەڵ، پێویستە وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی گشت توانا و بیر و ھەستی خۆمان، بۆ باشتر  و کاراتر کردنی بەڕێوەبردنی ئەم جەژنە پیرۆزە تەرخان بکەین و پیر و جوان و منداڵ، لە ژن و پیاو، خۆمان بە جل و بەرگی جوان و ڕەسەنی کوردی وەڕازێنین و لەم نەریتە پیرۆزادا بەشدار بین.

خۆشەویستان، نوێڕۆژ، یان نەورۆز، لە کوردەواری خۆماندا، واتای نوێبوونەوە و دەسپێکێکی نوێترە بەرەو گۆڕانێکی پیرۆزتر. بە گشتی، ئاگر لە باوەڕی مێژوویی ئێمەدا ھێمایەکی بەرز و بەنڕخ و پارێزراوە. ئەستوونی ئەو باوەڕەش لە سەر ئەو پێگە و بنەما پتەوە دامەزراوە، کە لە چوار پێکھاتەی سەرکی جیھان،( خاک و ئاو و ھەوا و ئاگر ) ڕەنگە سێیان، (خاک و ئاو و ھەوا ) پیس و ئالوودە ببن؛ بەڵام ئاگر نەک پیس نابێت، بەڵکوو پیسیەکانیش دەسڕێتەوە و پاک دەکاتەوە. کەواتە ئاگری نەورۆز نەک بۆ پیس کردنی ھەوا و ئاو و خاکەکەمان نییە، بەڵکۆ بۆ پاک کردنەوە و پاراستنی جوانییەکانی ئەو ژینگەیە، کە بۆخۆمان ژیانی تیا بەسەر ئەبەین.

ئازیزان ھاوشاریانی بەڕێز و ھێژا؛ وەرن با ھەموومان پێکەوە بەرەو پێری جەژنی ڕەسەن و لە مێژینەی کوردەواری بچین. شادی بکەین و جەژن بگرین. با پێکەوە بەرەو بەھار بچین و بیکەینە بەھانەیەک بۆ چاوپێکەوتن و پێکەوەبوون و

گۆڤەند و شادی. ڕاستیی شادی و خۆشەویستیەکانمان بە یەکتری بسەلمێنین و دوورکەوینەوە لە ھەر جۆرە ڕەفتارێک کە بۆنی جەژنی پێوەنەبێت. خۆ بپارێزین لە ھەر کارێک کە برین و دەرد و ئازار بخوڵقێنێ. با ئەمساڵ بە ھیمەتی ھەموان، فەلسەفە و مەبەستی جەژنی نەورۆز، واتە خوڵقاندنی خۆشی و شادی و دووری کردن لە ھەر کارێک کە کارەساتی خەم ھێنەر و دڵتەزێنی زام و برین و کوژرانی پێوە بێ، خۆ بپارێزین. نەورۆز بکەین بە ئاگر کردنەوە و شادی و خۆشی و ھەڵپەڕین؛ نەک بە تەقاندن و لاستیک سووتاندن و ئالوودە کردنی سروشت و ژینگە و بەر مەترسی خستنی گیانی ھاوشاریانمان.

خۆشەویستان، کردەوەی دزێو و تۆقێنەر و کارەساتبار، لە گەڵ فەلسەفەی نەورۆز و داب و نەریتە بەرزەکانی کوردەواریدا، نەک یەکناگریت، بەڵکوو ئەوە دیاری ناحەزانە و دەستی چەپەڵی لە پشتە، ھەتا شایی و شادیمان لێبکەن بە شین و بزەی سەرلێومان بتاڕێنن و بمانبەن بەرەو شیوەن و گریان.

داوامان لە ھەموو ھاوشاریانی بەڕێز ئەوەیە، کە زۆر ژیرانەو بە وریایی و ھێمنی، بەرپەرچی ئەو کارە دزێوانە بدەنەوەو نەھێڵن کردەوەی ناحەز تێکەل بە داب و نەریتی بەرز و جوان و شیرینی کوردەواری بیت.

بە ھیوای نەورۆزێکی شادیھێنەر و بەرەو ساڵێکی پڕ لە خۆشی و شادی و کامەرانی بۆ تاک و بنەماڵە و کۆمەڵگاکەمان و گشت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.

بەس با ھەموومان پێکەوە ئەم شعارە بکەین بە مەبەستی ڕاستەقینەی نەورۆزی ئەمساڵمان:

نا بۆ بەکار ھێنانی تەقەمەنی، بەڵێ بۆ خۆشی و شادی و پێکەوەبوون

 بنیادی توسعەی فەرھەنگی بانە(ئاشتی)      ٢٣ی ڕەشەمێی ١٣٩۴ ھەتاوی

پەیامی بنیادی توسعەی فەرھەنگی بانە(ئاشتی) بۆ جەماوەری شارە جوانەکەمان، بانە،  بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

  qafwr

یک پاسخ به “پەیامی بونیادی توسعەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی بۆ جەماوەری شاری بانە”

  1. غەفوور ساڵحی

    دەسخۆش کاک فەرهاد، سڵاوت لێبێ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *