واحد بزرگداشت، یادبود

کورتە باسێک لە ژیانی ئەو نووسەرەی ، قەڵەمی ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردێزانێکی ژیر و وریا و شارەزایە.
کورتە باسێک لە ژیانی ئەو نووسەرەی ، قەڵەمی ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردێزانێکی ژیر و وریا و شارەزایە.
سەید قادر هیدایەتی
ساڵی 1355ی کۆچی هەتاوی لە بۆکان  لە دایکبووە، هەر لە وێ خوێندوویەتی و دوواتر بووەتە مامۆستای قوتابخانە، ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیددیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و
ئیستاش هەر لە بۆکان دەژی .
سەرەتا چەندین کورتە چیرۆک و هەروەها کۆمەڵێک وتار و ڕەخنە لە سەر ئەدەبی داستانی، لە حەوتەنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا  بڵاو دەکاتەوە  و دواتر دەست دەکا بە نووسینی ڕۆمان و  هەر وەک دکتۆر هاشم ئەحمەد زادە وتەنی  بۆ هەمیشە ناوی خۆی بردە نێو ناوە دیارەکانی ڕۆمانی کوردییەوە .
بەرهەمەکانی .
دەنگی نوختە .چاپی  هەوەل 2003 دووجار چاپ بووەتەوە
تۆقی عەزازیل ( ڕۆمان) 2012  دوو جار چاپ بووەتەوە
گابۆر (ڕۆمان)  2015 شەش جار چاپ بووەتەوە
بەردێک لە بەردێک 2019
نەسری کوردی و گۆرانی فۆرم 2019
گۆرەشار ( ڕۆمان)2020
بەردینە (ڕۆمان). 2022
حەقیقەت و پیاوی زانا ( وەرگێڕان لە فارسیەوە بۆ کوردی) 2021.

هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم چرایەی نیشتمان
ئامادە کاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .چاپەمەنی خانی . کوردیپێدیا  .لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر هاشم ئەحمەد زادە لە سەر  تۆقی عەزازیل و بەردینە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا