آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

هیچ کوردێکم نەدیت، هێندەی مووسا عەنتەر هێمن و لەسەرخۆ بێ، بۆیە ناتوانم لە دەوڵەتە بکوژەکەی خۆشبم.(یاشار کەمال)

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۷-۱۶ 300 بازدید

هیچ کوردێکم نەدیت، هێندەی مووسا عەنتەر هێمن و لەسەرخۆ بێ، بۆیە ناتوانم لە دەوڵەتە بکوژەکەی خۆشبم.(یاشار کەمال)

ڕۆشنبیر، سیاسەتوان، ئەو کەسایەتیە کە دەوڵەتی تورک لە
فیکەکەیشی زەندەقی چووبوو ،زۆربەی کەسایتەکان ناویان نابوو مووسای بێ گۆچان و خەڵک لە خۆشەویستی دا پێیان دەوت ئاپێ مووسا.
ئەو لە سەردەمێک ژیا، نکۆڵی لە بوونی کورد و زمانە کەی دەکرا.
ئاپێ مووسا.( مووسا عەنتەر)
مووسا عەنتەر، مرۆڤێکی ڕۆناکبیر و تێگەیشتوو و زانا بوو ،
ناوێکی درەوشاوەیە ناوێکە ۷۲ ساڵ شان بە شانی هەلوو مەرجی زۆڵم و ستەمی بێ بڕانەوەی دەوڵەتی تورک بەربەرەکانێ کردووە ، سزا دراوە و دیسانەوە هەڵچۆتەوە و لە زیندان ئەشکەنجە دراوەوە هێند گیراوە و ئازاد کراوە وەک بۆ خۆی لە کتێبی بیرەوەرییەکانم دەگێرێتەوە،
،ئەڵێت نازانم شوێنی لە دایکبوونم کوییە؟ دوایی دەڵێ ، گوندەکەمان ناوی زیڤینگێ یە ،بە مانای کوێستان، ساڵی ۱۹۲۰ لەو گوندە  لە دایکبووە، لە نووسەیبینی سەر بە پارێزگای ماردین باکووری کوردستان، دایکی مووسا یەکەم موختاری ژن بووە لە باکوور، مووسا لە درێژایی ژیانیدا ۱۱.۵ ساڵ لە زیندانی تورک داماوەتەوە،مووسا لەم ئورگانەیا کاری کردووە، سەرچاوەی دیجلە،پوستەی شەرق، وڵاتی پێشرەو،جیهانی ئاشتی،وڵاتی نوێ،وڵات،رەوشەن،تەولو،ڕۆژەڤی ئازاد، یادگارەکانم،برینا ڕەش، فرات دەڕژێتە مەرمەرە، ماڵەکەی جێگای ڕووناکبیران و خوێندکارانی و زانایان و لێقەوماوان بووە ، بە ماڵەکەیان وتووە باڵوێزی کوردستان. زانایان دەڵێن ،مووسا عەنتەر پیاوی سەدەکەی خۆیەتی و یەکێک لەو مەزنانە کە ناشێت لە داهاتوودا، ئەم پیاوە پێش ئەوەی بکوژرێت، زۆربەی ئەوەی ویستی گوتی، ئیسماعیل بێشکچی ناوی ناوە  شاهیدی ڕووداوەکانی مێژووی نوێ.
زۆر بە داخەوە ئەم کەسایەتییە ساڵی ۱۹۹۲/۹/۲۰ لە کاتی ئامادەبوونی لە فیستیڤاڵێک  لە ئامەد لە لایەن دەوڵەتی تورک تیرۆر کرا و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەڵام بۆ هەمیشە یاد و بیرەوەرییەکانی ماوە.
سەرچاوەکان .کتێبی بیرەوەرییەکانم(مووسا عەنتەر)
سینەمخان جەلادەت بەدرخان
ئیسماعیل بیشکچی
ئامادەکاری دەق.مەنسور ئەمین نژاد

برچسب ها : ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *