آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ڕاهێنەری ماندوونەناس و دواڕۆژڕوونی بانە، “پوویا فەتاحی”

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۴-۲۵ 249 بازدید
ڕاهێنەری ماندوونەناس و دواڕۆژڕوونی بانە، “پوویا فەتاحی”
ـ کارناسی باڵای بەڕێوەبەرێتی وەرزشی
ـ بەرپرسی کومیتەی تڕامپۆلین ژیمناستیکی پارێزگای کوردستان
ـ بەرپرسی لیژنەی ژیمناستیکی شارسانی بانەپوویا فەتاحی، ساڵی ۱۳۷۱ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی وەرزشکاردا، چاوی بە ژیان هەڵێنا.
وەرزشی سەرەتایی و بنەڕەتی ژیمناستیکی، لە ژێر چاوەدێری باوکی(بەڕێز نەجمەدین فەتاحی، مامۆستا و بناغەدانەری وەرزشی ژیمانستیک لە شاری بانە) و مامی(بەڕێز کەیوان فەتاحی، مامۆستا و پسپۆڕی ژیمناستیک، فێرکار و ڕاهێنەری پلە یەک و ناوبژیوانی نێونەتەوەیی ئێران، لە ڕشتەی وەرزشی “ترامبۆلینگ” و “تڕامپۆلین ژیمناستیک”،  دەستپێکرد.

فەتاحی، دوای پازدە ساڵ چالاکی و تێکۆشانی بێوچان لە ساحەی وەرزشی ژیمانستیکدا، لە ساڵی ۱۳٨۷ی هەتاوی و بەدوای بەشداری لە پۆل و وانەی ڕاهێنەری، وەک کەسایەتییەکی پسپۆڕ و شارەزا، هاتە گۆڕەپانی ڕاهێنەرییەوە.

پوویا، وەک ڕاهێنەرێکی گەنجی بەتوانا و بەئەزموون لە وەرزشی ژیمناستیکی شارەکەمان، لە  ماوەی ساڵانی ڕاههێنەری خۆی، توانیویەتی گەلێک وەرزشوانی بانەیی بگەیێنێتە ڕادەی لەسەرترین پلەکان لە ئاست پارێزگای کوردستان و ناوچەیی و سەرانسەری ئێران و دواجار بیانگەیێنێتە پلەی ئەندامیی تیمی نەتەوەیی گەلانی ئێران. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە ئاغایان “ئاڕشین ئەحمەدی”، خاوەنی مەداڵیای زێڕی پاڵەوانی ناوخۆی وڵات لە ڕێزەی تەمەنی مێرمنداڵان و  “هێژا مەحموودی” بکەین کە بە وەدەستهێنانی نیشانگەلی جۆربەجۆر لە کێبەرکێ سەرانسەرییەکانی ئێران تووانیویانە چەن جار بانگێشت بکرێن بۆ  ئۆردووی تیمە نەتەوەییەکانی  لاوانی ئێران.

بەڕێز فەتاحی لە ساڵی ۱۳۹۴، بڕوانامەی زانتسگەی لە ڕشتەی ئەندازیاریی ئاوەدانی و لە ساڵی ۱۳۹٨، بڕوانامەی کارناسی باڵای لە ڕشتەی بەڕێوەبەریی وەرزشی بەدەست هێنا. خاوەنی بەڵگەی فێرکاری و ڕاهێنەرییە لە گشت لقەکانی ژیمناستیکدا و، بەتازەیی لە لایەن کادری فەننی فیدڕاسیۆنی ژیمناستیکی ئێران، وەک ڕاهێنەری تیمی نەتەوەیی تڕامپۆلین ژیمناستیکی لاوانی ئێران، بۆ کەمپی تیمی نەتەویی گەلانی ئێران بانگێشت کرا.

فەتاحی، بە داڕشتنەوەو و نووژەنکردنەوەو چالاکسازی ژێرلقە وەرزشییەکان، تووانی لە هەر لقێکدا، وەرزشوانە بەهرەمەند و لێهاتووەکان دەستنیشان بکات و بەستێنی پێویست بۆ گەشەی لێهاتووییەکانی وەرزشوانان دابین بکات.

ڕاهێنەری دواڕۆژڕوونی بانەیی، لە پاڵ مەشق و پڕۆڤە وەرزشیەکاندا، بەردەوام  لە نێو وەرزشوانان، جەخت و پێداگری کردووە لەسەر بووژانەوەی هەموو ئەو چالاکییە فەرهەنگییانەی پێوەندیان بە ژیمناستیکەوە هەیە. بۆ وێنە، ئامادەکاری، نووسین، سازکردن و چاپ و بڵاو کردنەوەی بێبەرامبەری “گۆڤاری وەرزشیی پوویا”(مجلە ورزشی پویا)، لە نێو خوێندگە سەرەتاییەکانی بانە. مەبەستی سەرەکی لەو چالاکییانە، هاندانی منداڵان بووە بۆ چوون بەرەو وەرزشگاکان و فەرهەنگسازی وەرزشی و دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی بژاردە و لێهاتووییە وەرزشییەکان.

پوویا فەتاحی، بنیاتنەری یاریگەی(باشگاە ژیمانستیک پوویا)، هەمێستاکەش بەڕێوەبەری ئەو یاریگە وەرزشییەیە. یاریگەیەک، کە لەباری کەرەستەی یاریی وەرزشیی ژیمناستیکەوە، یەکێکە لە بەڕۆژترین و ئامادەترین هۆڵەکانی ژیمناستیکی ئێران. پوویا فەتاحی، بە درێژایی ساڵانی دوای سازکردنی ئەو یاریگایە، بە پشت بەستن بە ئەخلاقی وەرزشی و بە چالاکیی سرنجڕاکێش و بەردەوام و، پلان و بەرنامەڕێژی ڕێکوپێک و، سەرکەوتوویی و درەوشانەوەی وەرزشوانان، توانیویەتی ڕەوتی هەڵکشان و گەشەی وەرزشیی بنەڕەتیی ژیمناستیک، لە شاری بانە دەستەبەر بکات.
وەک بنکەی ئاشتی بانە، وێڕای ڕێز و حورمەت بۆ هیمەتی بەرزی کاک پوویا فەتاحی، هیوادارین گەشەو پێشکەوتنی ئەو وەرزشەو هەموو ڕشتە  وەرزشییەکانی بانە بەردەوام بێت و، هیوای سەرکەوتن بۆ گشت وەرزشوانان و ڕاهێنەرانی گشت بوارە وەرزشییەکانی بانە دەخوازین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۲۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی(۲۲، ۴، ۱۴۰۲)

مربی زحمتکش و خوش آتیه بانه
پویا فتاحی

کارشناس ارشد مدیریت ورزشی
مسول کمیته ترامپولین ژیمناستیک استان کردستان و رییس هیات ژیمناستیک شهرستان بانه،
سال۱۳۷۱ در خانواده‌ای ورزشکار دیده به جهان گشود ،ورزش پایه ژیمناستیک را نخست زیر نظر پدر و بنیانگذار ژیمناستیک شهرستان بانه استاد نجم الدین فتاحی و استاد کیوان فتاحی مربی درجه ۱ و داور بین المللی کشور آغاز و پس از ۱۵ سال فعالیت مستمر به عنوان ژیمناستیک کار از سال ۸۷ و با شرکت در کلاس مربیگری ژیمناستیک وارد عرصه مربیگری شد‌.
مربی جوان ژیمناستیک بانه در طول سال های مربیگری خود توانسته است ورزشکاران بانه ای را به مقام های برتر استانی و کشوری و سپس به عضویت تیم ملی درآورد که از جمله آنان می توان به آقایان آرشین احمدی دارنده مدال طلای مسابقات قهرمانی کشور در رده سنی نونهالان و هیژا محمودی اشاره نمود که با کسب عناوین مختلف در مسابقات کشوری توانسته چندین بار به اردوی تیم های ملی جوانان کشور دعوت شود.
ایشان دارای مدرک مربیگری در همه شاخه های ژیمناستیک می باشد و اخیرا از طرف کادر فنی فدراسیون ژیمناستیک ایران به عنوان مربی تیم ملی جوانان ترامپولین ژیمناستیک کشور به اردوی تیم ملی دعوت شده است. فتاحی با فعال سازی زیر شاخه ها توانسته ورزشکاران مستعد را در هر کدام از شاخه های ژیمناستیک شناسایی و زمینه را برای ارتقای استعداد ورزشکاران مهیا سازد.
مربی خوش آتیه بانه ای در کنار تمرینات ژیمناستیک همواره بر احیای فعالیت های فرهنگی مرتبط با ژیمناستیک در بین ورزشکاران تاکید نموده که از جمله آنان تهیه و انتشار رایگان مجلات ورزشی پویا در بین مدارس ابتدایی شهرستان بانه با هدف تشویق نوآموزان جهت ورود به محیط های ورزشی، فرهنگ سازی ورزشی و شناسایی نخبگان ورزشی بوده است.
ایشان هم اکنون مدیر و موسس باشگاه ژیمناستیک پویا هستند که از مجهزترین و به روزترین سالن های ژیمناستیک کشور می باشد و با فعالیت ها و برنامه ریزی های منظم و درخشش ورزشکاران توانسته اند سیر صعودی ورزش پایه و سازنده ژیمناستیک را در طول سال های گذشته فراهم سازد.
انجمن آشتی آرزوی موفقیت روزافزون برای این ورزشکار و مربی و سایر ورزشکاران موفق را دارد.

برچسب ها : ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *