آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ژیان نامەی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۵-۱۳ 336 بازدید

ژیان نامەی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس

شێرکۆ،شاعیری ئازادی و بەرگری کاری ژن و ئەوینی پاک و خۆشەویستی بێخەوش، شاعیری ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ژنە ڕەشپۆشەکانی پاش
ئەنفال ومنداڵەهەژارەکان و بێ نەواکان، شاعیری ڕۆژانی ئاوارەیی و ژیانی کولەمەرگی سەردەمی شۆڕش و بەگژداچونەوەی دوژمنانی کورد، یەکێکە لە وەرچەرخێنەرانی شیعری کوردی و نزیکەی نیو سەدە پێش ئێستا ڕێچکەیەکی نویی ئەدەبی کوردی گرتەبەر و هەنگاوێکی گەورەی لە ئەدەبی کوردیدا بڕی.
شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسه و
ڕۆژی ٢ی ئایاری ساڵی ١٩۴٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە، تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی ١٩۴٨ کۆچی دوایی کردووە. منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری، لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی  ئامادەیی تەواو کردووە، تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە ڕۆژنامەی ژین و ساڵی ۱۹۶۸ یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی تریفەی هەڵبەست بڵاو کردوەتەوە. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابڕدوودا ڕەوتی ڕوانگەیان دامەزراندووە، کە بە یەکێک لە گروپە چالاکەکانی بواری ئەدەبیاتی کوردی دادەنرێت.شێرکۆ بێکەس دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری شیعردا وەرگرتووە دیارترینیان، ساڵی ۱۹۸۷ خەڵاتی توخولسکیی لە سوێد بووە
کە یەکێکە لە خەڵاتە گەورەکانی بواری ئەدەبیات لە جیهاندا، خاوەنی دەیان دیوانی شیعری چاپکراوە ، ساڵی ۲۰۰۹ بەر لە مردنی تەواوی بەرهەمەکانی  لە کتێبێکی هەشت هەزار لاپەرەییدا چاپکراوە، زۆربەی شیعرەکانی بە ئینگلیزی، فەرەنسی، سوێدی، ئەڵمانی، ئیتالی، تورکی، فارسی، عەرەبی ، چاپ کراون. بە داخێکی زۆرەوە لە ۴ ئابی۲۰۱۳ لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی کردو  زۆربەی نووسەران و شاعیران، کۆچەکەی بە خەسارەتێکی گەورە لە ئەدەبیاتی  کوردی و جیهانی وەسف دەکەن.
دەقی وەسیەت نامەکەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس.
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم ڕێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی ١٩۶٣ی سلێمانییەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی جمۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسییەکەی مەردان و سرودی خوایە وەتەن ئاواکەیەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی «بێکەس» ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەهێڵم.
ئامادەکاری دەق.مەنسورئەمین نژاد
سەرچاوەکان.wikepedia.kurdpedia.evenebook.sbeiy

برچسب ها : ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *