Uncategorized

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە

بەناوی بەدیهێنەری جوانی و سروشت

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە

جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە

دانیشتووانی هێژا و ژینگەدۆست و نیشتمانپەروەری شار و دێ و ناوچەی بانە

نەورۆز ڕەمزی مانەوەی گەلەکەمان و هێمای ئاشتی و تەبایی کۆمەڵانی خەڵک، دەسپێکی ساڵی نوێی ۲۷۲۱ی کوردی و هاتنی نەورۆزی مێژوویی و زیندووبوونەوەی سروشت و سەرکەوتنی ڕووناکایی بەهار بەسەر شەوەزەنگی زستاندا و تێهەڵچوونەوەی ژیانێکی نوێ،  لە هەموو گەلانی ئێران و کوردستان و شاری بانە پیرۆزدەکەین و ئاواتەخوازی ساڵێکی پڕ لە بەختەوەری و لەش ساخی بۆ هەموو چین و توێژەکان .

لەمێژە ئێمەی کورد بە داب‌ونەریتی جوان و ڕەسەن، کۆبوونەوە لە دەوری یەک و دەربڕینی شادی گشتی توانیومانە کلتووری جوانی خۆمان بەنەتەوەکانی تر بناسێنین.

با جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ نەریتە جوانەکانی خۆمان و خۆ بپارێزین لە دابی هاوردەی وەک سەوزەی سەر سفرە و تەقەمەنی سەری ساڵ و ئێوارەی نەورۆز.

هاووڵاتیانی بەڕێز

وەک ئاگادارن هەموو ساڵێک بە هاتنی سەری ساڵی تازەوە، بینەری کارەسات و ڕووداوگەلێکی دڵتەزێن و ماڵ‌وێرانکەرین کە بە هۆی بەکارهێنانی تەقەمەنی مەترسیدار ڕوودەدەن، بەشێکیشمان بە ئاور تێبەردانی تایە و کەرەسەی دیکە لە دەر و ژووری شار و شوێنە گشتییەکان ، جیا لە پیس‌بوونی کەش‌وهەوا بۆ ژینگە و دیمەنی شار خەساری قەرەبوونەکراو دەگەیێنێ و تەنانەت لە ڕۆژێکی وەک نەورۆز و سێزدەبەدەر و هەینییەکانی بەهار، خەسار و زەرەر بە مەزرا و مووچەی وەرزێرەکانمان دەگەیێنن و دەبینە هۆی دڵ‌ڕەنجاندنی ئەوان. لە لایکی دیکەوە بە داخەوە بە بۆنەی پەتای کرۆناوە ساڵێکی پر لە دەرد ومەینەتمان بە سەر برد و ئازیزانێکی زۆرمان لە دەست داوە کە دەبێت دڵنەواییان بکە ین.

ئێمەی ڕێکخراوەی ئاشتی بانە، لە گشت چین و توێژەکانی بانە و دەوروبەر، خوازیارین کە بە ئاکار و کرداری شیاوی کۆمەڵایەتی و  بڕوا پێهێنانی منداڵ و لاوان، ببنە هۆی پێشگرتن لە خەساری گیانیی و ئابووریی و هزری و زەرەر گەیاندن بە ژینگە و سروشت، تا دەسپێکی ساڵێکی هێمن و خۆشمان هەبێت.

هەروەها سپاس و پێزانینمان بۆ ئەو هاونیشتمانیە خۆشەویست و بنەماڵەو ڕاگەیاندنانە هەیە کە یارمەتیدەرمانن بۆ گۆڕینی ئەو کەلتوورە سەقەتە و جێبەجێکردنی کەلتووری شیاو و پەسەند لە جێی.

لە کۆتاییدا بەئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانیین دەست خۆشی لە ئەو ئازیزانە بکەین کە لەنەخۆشخانەکان بۆ سڵامە تی و چاک بوونەوەی نەخۆشەکانی کرۆنا بە دڵ و گیان وماندوونەناسانە هەوڵ و تێکۆشانیان کرد.

نەورۆزتان پیرۆز

 بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا