سەردانی ئەوڕۆی بنکەی ئاشتی، دیدار لەگەڵ بەڕێز کەیوان عەزیزی خاوەنی ناوەندێک بۆ بەخێو کردن و پەروەری بزنەمەرەز.
دووشەممە، ۱۹. ۷. ۱۴۰۰، سەردانی ئەوڕۆی بنکەی ئاشتی، دیدار لەگەڵ بەڕێز کەیوان عەزیزی خاوەنی ناوەندێک بۆ بەخێو کردن و پەروەری بزنەمەرەز. هێشتا کاری ڕێکخستنی ئەو یەکینەی پەروەری بزنەمەرەزە لە سەرەتادایە. بەڕێز کەیوان عەزیزی، هەوڵێکی زۆری بۆ دەسپێکی دامەزرانی ئەو یەکینە داوەو سەرەڕای زور کێشەو کۆسپ و گرێ، سورە لەسەر بەردەوامی کارەکەی، هەم بە مەبەستی زندوو کردنەوەی ئەو گشتە هەلی کەسب و کار و پیشانەی کە بەداخەوە زوریان فەوتاون یاکوو ڕوو لە فەوتانن و هەم بە مەبەستی پێشگری کردن لە لەناوچوون و بنبڕبوونی توخمی بزنەمەرەز. جێی خۆیەتی دەسخۆشی لە کاک کەیوان بکەین و ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی بەرز بنڕخێنین و بە هەر شێوەیەکی مومکین، یارمەتیدەری بین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پڕۆژە گرنگە.
۱۹ی ڕەزبەری ۱۴۰۰ی هەتاوی
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
https://t.me/ashtybane
دیدگاهتان را بنویسید