واحد باستان شناسی، موزه، هنر و معماریواحد بزرگداشت، یادبود

باوکی سینەمای کوردی

باوکی سینەمای کوردی
من سینەما دروست ناكەم، بەڵكو ئیكتیفا دەكەم بەوەی‌ ژیانی‌ واقیعی ئینسانەكان بخەمە ڕوو..
لە 9ی ئەیلولی 1984 دڵی مرۆڤێکی گەورەی کورد لە ئاوارەیی و غوربەتی تاڕاوگەدا لە تەمەنی 47 ساڵیدا لە لێدان  کەوت، ئەم هونەرمەندە مرۆڤ دۆستە یەڵماز گۆنەی بوو، کە لە ڕیگای فیلمە جوان و سەرنجڕاکێشە کانی ڕێگا و مێگەل و هیوا و دیوار سەرنجی هەموو دنیای بە لای ئازارەکانی کوردا ڕاکێش کرد .
یەلماز گۆنەی

یەلماز گۆنەی لە گوندی یەنیجە سەر بە قەزای (ئەدەنە) ساڵی
1937 لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایكبووە،  لە تەمەنی لاویدا کۆمەڵێک کاری کردووە ، لەوانە، گەیەنەری فیلم، لێخوڕی ئەسپ و عارەبانە، و هەروەها کورتە چیرۆکنووسی بۆ چەند گۆڤارێکی لۆکاڵی، لەه‌ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه‌ چۆته‌ ئیسته‌نبوڵ‌و له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ خوێندندا كاریشی كردووه‌.به‌كالۆریوسی له‌زانستی سیاسی‌و ئابووری به‌ده‌ستهێناوه‌‌و دواتر بڕوانامه‌ی حقوقی وه‌رگرتووه‌.، گۆنەی  بە هۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی14ساڵی تەمەنی گەنجێتی لە ژووری زینداندا بەسەر دەبات تا سەرئەنجام لە 1981 لە زیندانە تاریکەکانی دەوڵەتی تورک هەڵات و ڕووی کردە هەندەران و لە پاریس نیشتە جێ بوو . ،
گۆنەی له‌كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ چۆته‌ نێو دنیای ئه‌ده‌ب‌و سه‌ره‌تا به‌شیعر و چیرۆك ده‌ستی پێكردووه‌،شاکارە ئەدەبییە هەر دیارەکانی، چیڕۆکی سالبا یە کە لە بەندیخانەدا نووسیویەتی و زیاتر لە حەوت جار چاپ کرا و بە زمانی عەرەبی و زمانەکانی دیکەش.  دواتر خۆی بۆ سینه‌ما ته‌رخانكردووه‌‌و رۆلێكی دیاری له‌نوسین‌و به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا هەبووه‌، فیلمه‌كانی گۆنەی ده‌بڕی ئازارو مه‌ینه‌ته‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بووه‌.به‌هۆی باشی فیلمه‌كانییه‌وه‌ 17 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، دیاترینیان خه‌ڵاتی فیستڤاڵی كان بوو بۆ فیلمی(رێگا). له‌ساڵی 1982.له‌ پاریس هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه‌ له‌رێی هونه‌ری سینه‌ماوه‌ زیاتر كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستان به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ بناسێنێ‌.به‌وه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد.
. سەرەڕای ناو و ناوبانگ بەڵام گۆنەی‌ هەر بە دڵسۆزی‌ مایەوە بۆ جەماوەر و هەمیشە لە هەوڵی ڕەواندنەوەی‌ خەم و كەمكردنەوەی‌ ئازارەكانیاندا بوو،
بەرهەمەکانی.ساڵەکانی 1963تا 1983 بریتین لە.
فیشەک کارم تێناکا. ناوم کەریمە. پیرە نوری .سەیدخان.گورگە برسییەکان.پیاوێکی ناشرین. هیوا .هەدەفی زیندوو.عوسمان پیادە.بابە.عیبرەت.قاچاخەکان.بێ هیواکان.بکوژەکان.سبەی دواڕۆژە.ئازار.شیوەن.هاوڕێ.ئەندێشە.داماوەکان.ڕان.دوژمن.ڕێگا.دیوار.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوە.awene.wikipedia.khaktv

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا