بنکەی ئاشتی, [9 فوریه 2022، در 09:44]
ئەمڕۆ سێشەممە ۱۹. ۱۱. ۱٤۰۰ی هەتاوی، ساڵۆگەڕی کۆچی دووایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراو و بەناوبانگی کورد، دوکتور ئیبراهیم یوونسی بوو.
ڕێزلێنان و ئاوڕدانەوە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە، ئەرکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و فەرهەنگی هەر نەتەوەیەکە. بۆ ئێمەش، هەم وەک کۆمەڵگەی کوردی و هەم وەک کۆمەڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەم وەک شارۆمەندێکی بانەیی، جێگەی خۆیەتی یادی دەیان ساڵ زەحمەت و تێکۆشانی فەرهەنگی دوکتور یوونسی، بەرز و پیرۆز ڕابگرین.
ئەمەگناسی و ڕێز گرتن لە نووسەرێک کە هەموو تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ قەڵەم و نووسین تەرخان کرد. بەرز ڕاگرتنی یاد و ناوی پیرۆزی کەسێک کە بوو بە خاوەنی دەیان بەرهەمی وەرگێڕان و نووسینی زۆرتر لە دە ڕومانی بەنڕخ، لەسەر ژیانی کۆمەڵگەی کوردەواری و زۆر بەرهەمی ئەدەبیتر، کە ڵەو ڕێگەوە هەنگاوی هەرە بەنڕخی بۆ ناساندنی گەلی کورد بە دێکەی گەلانی ئێران و جێهان هەڵێنایەوە.
بنکەی ئاشتی بانە، بە یارمەتی ئەنجومەنەکانی پاژین، بنەکەی بەڕۆژە، بنکەی ئەدەبی، ئەنجومەنی نۆژین و… بە ئامادە بوونی بنەماڵەی بەڕێز کاک محمد یوونسی برای دوکتور ئیبراهیم یوونسی و بەڕێزانی بەرپرسی کەناڵی دەنگ و داخوازییەکانی بانە، کۆڕی ڕێزلێنانی لەسەر گڵکۆی کۆچکردوو بەڕێوە برد.
بەو هیوایەی هەردەم یادی مرۆڤە بەرزەکانی کۆمەڵگاکەمان و بەرهەمە بەنڕخەکانیان، بەرز بنڕخێنین و لەبیریان نەکەین و ڕێبازی مەزنانمان بکەینە ڕێچکەی سەرەکی ژیانی تاک و کۆمەڵگامان.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۱۹ی ڕێبەندانی ۱٤۰۰ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane
دیدگاهتان را بنویسید