“شەمع سووتا، بولبول و پەروانە نوستن، وەی لە من/ کۆرپەکەم بێدارە من هەر، لایەلایەی بۆ دەکەم”
مامۆستا “حسامەدین ئەمین”
کۆڕی ڕێزلێنان بۆ مامۆستا حسامەدین ئەمین، پێشەنگی گۆڕەپانی فەرهنگ و ئەدەب و هونەری ئێران و کوردستان
بە مەبەستی ناسین و ناساندنی مرۆڤانی بەرز و کەسایەتییە بەرچاو و کاریگەرەکانی کوردستان بە نەوەی نوێ و بۆ ڕێزلێنان و قەدرناسی لە کەسانی مەزن و هەڵکەوتە، ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی خەرمانانی ۱٤۰۰ی هەتاوی، نوسینگەی بنکەی ئاشتی میوانداری کرد لە مامۆستا حسامەدین ئەمین، لە گەورەپیاوانی مەیدانی فەرهەنگ و هونەری کوردی و هاوڕێ و هاودەمی هونەرمەندی کۆچکردوو، حەسەن زیرەک، مامۆستای پایەبەرزی بواری گۆرانی و ئاواز و مۆسیقای ئێران و کوردستان
مامۆستا حسامەدین ئەمین، لەو کەسە جوامێرانەیە کە زۆرتر لە ۷۰ ساڵ تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی، بۆ چالاکیی بەردەوامی فەرهەنگی و ئەدەبی تەرخان کردووە.
ساڵی ۱۳۱٥ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بوو. بەڵگەنامەی کارناسی و کارناسی باڵای لە بواری وێژەوانیدا، لە زانستگەی تاران(۱۳٤۰) و ناوەندی پەروەردەی بەرزی مامۆستایان(۱۳٤٥)، وەرگرتووە. مامۆستا ئەمین، لە ساڵەکانی ۱۳۳۷، هەتا ۱۳٥۷، وەک نووسەر و شاعیر و بێژەری بەرنامەی هونەری و ئەدبی، لە رادوێ تاران و کرماشان، لە چالاکی و تێکۆشانی بەردەوامدا بووە. بەڕێزیان دەورێکی هەرە گرنگی هەبووە لە ناساندنی مامۆستا حەسەن زیرەک، بە بەرپرسانی ئەوکاتی بەشی کوردیی ڕادوێ تاران و کرماشان. مامۆستا حسامەدین، هەتاکوو ساڵی ۱۳۷۱ کە خانەنشین کراوە، مامۆستا و وانە بێژ بووە لە زانستگە و مەدرەسەکانی تاران و زۆرێک لە شارەکانی ئێران.
لە دوای ساڵی ۱۳۷۱ ەوە، بە هۆی کەم لوتفی و خەمساردی بەرپرسانەوە، ئاوڕێکی ئەوتۆ لە مامۆستا ئەمین نەدراوەتەوە و تەنانەت بانگێشتی کۆنگرەی ناودارانی کوردیش نەکرا و هەر بەو هۆیەشەوە گەلێک نێگەران و لە بەرپرسانیش گلێمەند و دڵمەند بوو.
مامۆستا ئەمین، لە دانیشتنی نووسێنگەی ئاشتیدا بە سۆز و عەشق و خوشەویستییەکی بەئەزموون و بەتەمەنەوە و بە زمانێکی شیرین و شاعیرانەو ئەدەبییەوە، کەشکۆڵی سەربوردە و چیرۆک و نەقڵ و بیرەوەرییەکانی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەب و بەسەرهات و چالاکییەکانی لە سەر ڕادوێ تاران و کرماشان، پێشکەش بە دانیشتوان کرد.
بەڕێزیان باسی ئەوەیان کرد کە چۆن لەگەڵ گەورە هونەرمەندانێکی وەک مامۆستا حەسەن زیرەک و مامۆستا مەزهەری خالقی و دیکەی هونەرمەندان و شاعیران و نووسەرانی ئەو سەردەمە ئاشنا بووە و تیشکی خستە سەر ئەو خاڵە گرینگەی کە ڕۆڵی بەشی کوردی ڕادۆێ تاران و ڕادوێ کرماشان، لەو کاتەدا بۆ سەرهەڵدان و گەشەی فەرهەنگ و ئەدەب و هونەری کوردی، چەن قورس و بەنڕخ و گرانبایی بووە.
دوا بەشی داڕێژەی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە پرسیار و وڵام، کە لەم بەشەشدا، مامۆستا ئەمین بە سەبر و لەفزێکی شیرینی تایبەت بە خۆی، وڵامی پرسیاری میوانەکانی دایەوە.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، بە بۆنەی دەیان ساڵ چالاکیی ماندوونەناسانەی فەرهەنگی و هونەرییەوە، ڕێزنامەی بنکەی ئاشتی، پێشکەش بە مامۆستا ئەمین کرا و لێرەشدا، بە بزەی شیرینی سەر لێوانی، ئامادەبوانی کۆڕەکەی لە شەوق و شادی خۆیدا بەشدار کرد.
سپاس بۆ ئەنجومەنەکانی ئەدەبی بانە و بەڕۆژەی بانەو هاژەی کۆخان و دیکەی میوانان و چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی بانە، کە کۆڕی بنکەی ئاشتی یان، بە بوونی خۆیان گەرم و ڕازاوە کرد.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)
ڕێکەوتی ۱٥ ی خەرمانانی ۱٤۰۰ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane
انجمن آشتی(بنیاد توسعه فرهنگی بانه)
تقدیر از حسام الدین امین؛ پیشکسوت عرصه فرهنگ و ادب و هنر ایران و کوردستان
در راستای شناسایی و معرفی شخصیتهای برجسته فرهنگی کوردستان به نسل جدید و با هدف تقدیر و قدرشناسی از بزرگان و نخبگان، انجمن آشتی در مورخه 15 شهریور 1400، میزبان استاد حسام الدین امین، از مفاخر عرصه فرهنگی، ادبی و یار و همدم هنرمند مرحوم حسن زیرک، استاد بزرگ موسیقی ایران و کوردستان بود.
استاد حسام الدین امین، بیشتر از ۷۰ سال از عمر گرانبهای خود را صرف فعالیت و خدمت در عرصه فرهنگی و هنری نموده است. سال 1315 در سنندج متولد شد. لیسانس و فوق لیسانس ادبیات را در دانشگاههای تهران(1340) و دانشسرای عالی تهران (1345) اخذ نمود. ایشان در فاصله سالهای 1337 تا 1357 بعنوان گوینده و نویسنده برنامه های هنری در رادیو تهران و رادیو کرماشان فعالیت داشته است. استاد حسام الدین نقش مهمی در معرفی استاد حسن زیرک به مسئولان بخش کوردی رادیو تهران و کرمانشاە داشتە است. ایشان در دانشگاههای مختلف تا سال 1371 که بازنشست شده ، مشغول تدریس بوده است. از این تاریخ به بعد مورد بی مهری مسئولان قرار گرفته و حتی در کنگره مشاهیر کرد اسمی از ایشان برده نشد، که سبب دلخوری ایشان گردید.
استاد حسام الدین در این نشست، با زبانی شیرین، شاعرانه و ادبی، همراه با سوزی جانگداز از سرگذشت، خاطرات و فعالیتهای فرهنگی، ادبی و هنری خود و یارانش برای اعضای انجمن آشتی و مهمانان فرهنگ پرور بانه سخن گفتند. از چگونگی آشنایی با هنرمندان بزرگ، حسن زیرک و مظهر خالقی و اساتید بزرگ خودشان و همچنین از اهمیت موسیقی کوردی و نقش بخش کوردی رادیو کوردی تهران و کرماشان و بغداد در توسعه هنر کوردی، مطالب ارزنده ای بیان نمودند.
بخش بعدی برنامه به پرسش و پاسخ حضار و جواب استاد حسام الدین اختصاص پیدا کرد و در نهایت لوح سپاسگذاری بابت چند دهه فعالیت ادبی و هنری از طرف انجمن آشتی به استاد تقدیم گردید، که موجب شور و شوق وصف ناپذیری در ایشان گردید و این مراسم را که به مناسبت تقدیر از ایشان توسط فعالان فرهنگی بانه ای تشکیل شده بود، بسیار ارزشمند قلمداد نمودند.
سپاس و تشکر فراوان ما تقدیم بە مامۆستا حسام الدین امین و انجمن های ادبی بانە، انجمن فرهنگی ـ ادبی بەڕۆژە بانه، انجمن ادبی هاژەی کۆخان و دوستان و فعالان فرهنگی، مدنی، کە با حضور گرمشان به نشست دفتر آشتی گرمی و طراوت بخشیدند.
بنیاد توسعه فرهنگی بانه (آشتی)
۱۵ شهریور ۱٤۰۰
دیدگاهتان را بنویسید