آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

بانگێشتی چەند کەسایەتی پسپۆڕ

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۱-۰۷ 2,171 بازدید

سەعات ۵ی دوانیوەڕۆ بەدوای بانگێشتی کەسایەتیە پسپۆڕەکان و ئاگاداری بۆ ئەندامانی بنیاد، کۆبوونەوەیەک لە دەفتەری بنیاد بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە پێکھات.

پێشەکی کاک مەنسوور بە نوێنەرایەتی ھەیئەت مودیرە، دوای پیرۆزبایی لە ئەندامان و میوانان، گوزارشتێکی دەربارەی ھەڵبژاردنی ھەیئەت مودیرەی نوێ و پێکھێنانی کومیتەکان و کارەکانی ئەم دواییەی بنیاد، بە حازران ڕاگەیاند.

پاشان، پسپۆڕانی حازر لە کۆبوونەوەکە بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان بەم شێوە ڕاگەیاند (پێویستە لە سەر ئەم بابەتانە کار بکرێت):

– بەڕێز پرۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی( ئاستەنگی حاشیەنشینی و کێشەکانی، پێویستی خزمەتگوزاری لە بوواری بێھداشت و سڵامەت بۆ شارۆمەندان، بەتایبەت بۆ مسافران و میوانانی شارەکەمان، زیاتر کردنی پێوەندی لەگەڵ مەدرەسەکان بەتایبەت لە بوواری ژینگە و خوێندکاری)

– بەڕێز دوکتور ئومید قادرزادە(پێوەندی و بەکارھێنانی ئەزموونەکانی زانسگەی کوردستان، کارکردن لەسەر زانستە ناوچەییەکانی و ناسین و زیندووکردنەوەیان، کار بۆ دۆزینەوە و بەکارھێنانی جێگرەوەیەک بۆ دەربڕینی شادی و خۆشی، بەجێی تەقەمەنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزاندا)

– بەڕێز دوکتور جەمال سەلیمی( پێشنیاری دانانی کومیتەیەک بۆ بێھداشت و سڵامەت و گرینگی دانی زیاتر بەو بابەتە سەرەکییە، دانانی میکانیزمێکی ڕوون بۆ گەشەپێدان و پتەوکردنی پێوەندییەکای ئاشتی لەگەڵ خۆمان و کۆمەڵگاکەمان)

– بەڕێز دوکتوڕ محەممەد ئەحمەدپوور(ھەوڵدان بۆ ھێنانی زانستگەی بێھداشت و سەلامەت بۆ بانە، واحدی سەلامەت گەورەتر بکەنەوە ، کردنەوەی بەش یان لقێک لە زانستگەی علوم پزشکی لە بانە، ئەم کارانە ئەتوانین بکەین و من پاڵپشتیتان لێ ئەکەم . ئەتوانن بۆ بەدیھێنانی ئەم ھەدەفانە لە سەر یارمەتی و پاڵپشتی خۆم و بەڕێز دوکتور ئاکۆ عەزیمی، ئەندامی ھەیئەت علمی زانستگەی مەراغە حساب بکەن.)

– بەڕێز کاک ئازاد کەماڵی ئەندامی ئاشتی(پێشنیاری دامەزراندنی کۆمپانیایێکی سهامی گشتی بۆ پشتگیری چالاکی فەرهەنگی زیاتر، پێشنیار کرد )

دیکەی پێشنیارەکانی ئەم کۆبوونەوە:

– بەڕێز کاک غفور صالحی ئەندامی ئاشتی :  بەشی پێوەندیەکان زەق بکرێنەوە (دانانی کومیتەی پێوەندییەکان- ارتباطات) یان دانانی واحدی پێوەندییەکان لەسەر کومیتەی بانکی اطلاعاتی(بانکی زانیاری و پێوەندیەکان) – پێکھێنانی کومیتەیەک بەنێوی (کومیتەی پسپۆڕی- کمیته تخصصی) بە مەبەستی گەشە و پەرەپێدان بە کاری زانستی و تحقیق و لێکۆڵینەوەی زانستی و دانانی ژوورێکی تێلێگرامی ھەر بەو مەبەستە بۆ ڕاوێژی پسپۆڕانی بوارە زانستییەکان و بەکارھێنانی لە پڕۆژەی فەرھەنگی و ئابووری بەپێی پێویست. – دانانی کارگەی فێرکاری زمانی دایکی ( خوێندنەوە و نووسین بە زمانی کوردی) بۆ ھەموو ئەندامانی بنیاد بەو ھیوایەی لە ماوەیەکی زەمەنیدا گشت ئەندامان بتوانن لە زمانی دایکی خۆیان وەک زمانی فارسی و… کەڵک وەربگرن

کومیتەی ئاموزش و مشاورە
بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە- ئاشتی

ڕۆژی شەممە ۵ی خاکەلێوەی ١٣٩۶ی ھەتاوی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *