بنەما و ڕێساکانی کەژەوانی

ڕۆژی دووشەممە، ۱٨. ۱۱. ۱٤۰۰ی هەتاوی لە دەفتەری بنکەی ئاشتی بانە، دانیشتنێکی ۲ سەعاتەمان بۆ فێربوونی بنەما و ڕێساکانی کەژەوانی تەرخان کرد. لەو کۆبوونەوەدا بەڕێز ڕەحیم ئیبن عەباس، کەژەوانی بەئەزموونی ئەندامی ئاشتی، زۆر بە پوختی، زانیاری و ئەزموونەکانی لەسەر شێواز و ڕێساگەلی کەژەوانی پێشکەش کرد و هاوکات ئامێر و کەرەستە سەرەکییەکانی کەژەوانی بە ئەندامان ناساند. کۆبوونەکە زۆر بۆ هەموو حازربووان بەکەڵک و جێگەی سرنج بوو. لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ئیبن عەباس وڵامی پرسیاری حازر بووانی دایەوە. ئەندامانی بنکەی ئاشتی لەم کۆبوونەوەدا، لەگەڵ ڕێز و سپاس بۆ بەڕێز ئیبن عەباس بۆ پێشکەش کردنی زانیاری کەژەوانی، پێشنیاریان کرد کە گرووپی کەژەوانی ئاشتی، بە بەرپرسایەتی بەڕێزیان، بۆ هۆگرانی کەژەوانی ئەندامی ئاشتی دابمەزرێت.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۱٨ی ڕێبەندانی ۱٤۰۰ی هەتاوی

دیدگاه‌ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *