گشت نەفسێک تامی مردن دەچێژێت.
بە ناوی بەرزەناوی بێ هاوتا
بەداخ و کەسەرێکی زۆر گرانەوە ئاگادار بووین کە ڕووداوێکی دڵتەزێن بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی هونەرمەندی سینەماکار و کارگەردانی بە توانای شارەکەمان، بانە، کاک “ڕەحیم زەبیحی” لەگەڵ برای بەڕێزیان کاک “کەیوان”
بێگومان کاک ڕەحیم هونەرمەندێکی بە ئەزموونی شارەکەمان بوو کە ماندوونەناسانە دوو دەیە لە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ گەشە و پێشکەوتنی بوواری هونەری سینەما تەرخان کرد. بەداخەوە مەرگ مەودای زیاتری پێنەدا و گشت خەڵکی بانەی خستە ماتەمی لەدەسچوونی خۆیەوە.
هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی هونەردۆستی کوردستان، بەتایبەت هونەرمەندان و سینەماکارانی بانەیی و بنەماڵەی ئازیزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی ئەو خەمە گەورە دەزانین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی
دیدگاهتان را بنویسید