توقف جنایت علیه جنگلهای بانه؛ نیازمند عزمی پولادین
از جنگل بعنوان نخستین دوست بشر یاد شده است. جنگلها یکی از زیباترین مظاهر طبیعت هستند که با انواع و اقسام کاربردهایی که در زمینه حفظ محیط زیست و تولید اکسیژن دارند مایه حیات و رفاه مردم می شوند.
جنگل نقش بسزایی در زیبایی محیط و خلق محیطی آرام جهت جذب توریسم داشته و در یک جمله، جنگل نبض زمین محسوب می شود که علاوه بر نیازهای بشری، زیست بوم مناسبی برای انواع حیوانات هم می باشد. کمبود و یا تخریب ونابودی جنگلها، به ویژه در این عصر دود و زندگی ماشینی موجب انقراض نسل انسان و حیوانات خواهد شد.
متاسفانه ازطریق فضای مجازی باخبرشدیم که عدە ای افراد سودجو، دور از وجدان انسانی اقدام به قطع درختان جنگلی مسیر منطقه ویژه گردشگری سورین در شهرستان بانه نمودە اند، که قدمت آنها به صدها سال می رسد.
بدون شک این اقدام جنایتکارانه دل هر انسان فهیم و دلسوزی را جریحه دار و چشمان هر بیننده ای را اشک آلود می نماید.
بنیاد توسعه فرهنگی بانه (آشتی) ضمن اینکه این جنایت زشت و ناپسند را به شدت محکوم می نماید، از تمامی نهادهای ذیربط، جامعه مدنی و عموم مردم تقاضا می نماید، ضمن محکوم نمودن این عمل شنیع و ضد بشری، تقاضای برگزاری جلسه ای فوق العاده و اضطراری جهت یافتن راهکارهایی جهت مبارزه جدی با عاملان تخریب محیط زیست بانه را دارد، تا بیش از این در دام شعارگرایی و بیانیه نویسی گرفتار نشده و شاهد جان دادن اکوسیستم زیبای منطقه نباشیم.
با احترام
انجمن توسعه فرهنگی بانه(آشتی)
۱۶ ، ۱۲، ۱۴۰۰
https://t.me/ashtybane
https://t.me/ashtybane/432
بنکەی ئاشتی, [9 مارس 2022، در 08:55]
وەستاندنی پێشێلکاری قەڵاچۆکردنی دارستانەکانی بانە، پێویستی بە ویست و ئیرادەی پۆڵایینە
جەنگەڵ و دارستان وەک یار و هاوڕێی سەرەکی مرۆڤ ناسراوە. دەر و دەشت و چیای داپۆشراو بە دار و دەوەن، جوانترین و ڕازاوەترین هێمای سروشتن. باوەشی گەرمی دارستان هەناسە بە ژیان دەبەخشێت و بە کاریگەری فراوانی لەسەر ژینگە، یەکەم هۆکارە بۆ دابینکردنی ژیانێکی پاک و بێگەرد و ئاسوودە بۆ مرۆڤ و کۆی گیانلەبەرەکان.
دارستان دەورێکی گرنگی هەیە لە دڵڕفێنی و جوانی و ڕازاوەیی ژینگە و خوڵقاندنی شوێن و دۆخێکی ئارام، هەم بۆ دانیشتوان و سەیرانچیان، هەم بۆ ڕاکێشانی سرنجی ڕێبواران و گەشتیاران. جگە لە کەڵک و قازانجەکانی بۆ دابین کردنی ژیانێکی شاد و ئاسوودە بۆ مرۆڤ، دارستان، لەگەڵ ئەوەی بەهرە بە مرۆڤ و پاتاڵ و گاڕان و ئاژەڵە ماڵییەکانیان دەبەخشێت ، تەنها زێد و شوێن و ژینگەی ئاسوودەو بێمەترسیشە بۆ دیکەی زیندەوەران و ئاژەڵە کێوییەکان. فەوتان و کاوڵکاری دارستانەکانمان، بە تایبەت لە ژیانی ماشێنی و دووکەڵاوی ئەوڕۆدا، وەک کوشتاری بەکۆمەڵ وایەو، واتای فەوتان و بنبڕکردنی وەچەو بەرەی مرۆڤایەتی و ئاژەڵ و هەموو زیندەوەرەکانە. کورت و موختەسەر لەیەک ڕستەدا: بە بێ دارستان، هەناسەکان دەوەستن و دڵی زەوی لە لێدان دەکەوێت.
زۆر بەداخەوە خەبەردار بووین کە بڕێک کەسانی هەلپەرەست، کە تەنها بە شوێن قازانج و بەرژەوەندی خۆیانەوەن، بە دوور لە ویژدان و هەموو بنەما ئەخلاقییەکان، هەستاون بە بڕێنەوەی دار و دەوەن و درەختی دارستانەکانی ناوچەی تایبەتیی گەشتیاریی “سوورێن”ی بانە. دارستانێک، کە مێژینەی زۆربەی دارەکانی پتر لە سەد ساڵە. ڕادەی کاولکارییەکە هێند زۆر و بێبەزەییانەیە کە دڵی هەر مرۆڤێکی فامیدەو دڵسۆز، دەهەژێنێت و چاوانی بەسۆز و بەهەست دەگریێنیت.
وەک بنکەی ئاشتی بانە، لەگەڵ ئەوەی کە بە تووندی ئەم کاولکارییە، وەک کردەوەیەکی قێزەون و نائینسانی، ئیدانەو شەرمەزار دەکەین، داوا لە گشت دەزگا و فەرمانگە فەرمییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەموو خەڵکی هۆشیار و بەئەمەگی شارەکەمان دەکەین لە ئاست ئەم تاوانە گەورە بێدەنگ نەبن. بنکەی ئاشتی داواکارە کە دەسبەجێ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەشداری بەرپرسانی شار و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان پێکبێت، بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ دووبارەنەبوونەوی ئەم تاوانە ڕەچاو بکرێت و ڕێوشوێنی تایبەت بۆ برنگاربوونەوەی تاوان و تاوانباران، دەستنیشان بکرێت. تاوانەکە هێند گەورەیە ئیدی نابێ تەنها بکەوینە داوی شیعار و ڕاگەیاندن و نابێ بهێڵین ئەم کێشەش وەک زۆرێک لە کێشەکانی شارەکەمان پشت گوێ بخرێت و دواڕۆژ شاهیدی مەرگ و فەوتانی ژینگەی ناوچەکەمان بین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)
۱۶ ، ۱۲، ۱۴۰۰
https://t.me/ashtybane
دیدگاهتان را بنویسید