حەمامی مەرزبانی

بە پێی ڕاگەیاندنی پێشوو، سەعات ۱۰ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۹٨/۷/۲، بنکەی ئاشتی بە مەبەستی هەوڵ و تێکۆشانی ڕاستەقینە بۆ پاراستنی ناسنامەو ئاسەوارە کۆنینەکانی شارەکەمان، لە کۆبوونەوەی کۆکردنەوەی واژوو بۆ یەکلاییکردنەوەی پڕۆژەی نۆژنکردنەوەی حەمامی مەرزبانی بەشداری کرد. لەوکۆبوونەوەدا کە لە شوێنی ئەو کەلەپوورە مێژوییە بەڕێوەچوو، کاک رەحیم ئیبن عەبباس، بەرپرسی یەکەی میراس فەرهەنگی ئاشتی و ئەندامانی ئاشتی و نوێنەرانی ڕێخراوە مەدەنییەکان و بەرپرسانی دایرەی میراس فەرهەنگی و شارداری و شۆرای شار، بەشدارییان هەبوو، بەڕێزان کاک کاوە ئەحمەدی و کاک مەنسوور ئەمین نژاد، مەبەستی بەشداریی بنکەی ئاشتیان لەم کۆبوونەوەدا ڕاگەیاند و بەڵێنی هاوکارییان لەم بوارەدا بۆ ئامادەبوان و بەرپرسان ڕاگەیاند. وەک بنکەی ئاشتی هیوادارین بەرەنجامی ئەو چاڵاکی و هەوڵ و تێکۆشانانە ببێتە ئەمری واقیع و ئاکام و ئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوە ببیتە هۆی بەرنامەڕێژی و بودجەبەندی پێویست بۆ ئەو پڕۆژە گرینگە.

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە، ئاشتی

۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ی هەتاوی

دیدگاه‌ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *