آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

دوا سەمای ژنەڕاڵ

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۹-۲۶ 1,662 بازدید

“دوا سەمای ژنەڕاڵ” اثر صادق خالدی نویسنده جوان از بانه عنوان برتر داستان به لحاظ “خلق شخصیت و انتخاب زاویه دید مناسب” در یازدهمین جشنواره داستان نویسی بانه انتخاب و با اهدای لوح تقدیر، تندیس و جایزه نقدی از وی تجلیل شد.

 

دوا سەمای ژنەڕاڵ

– ئەم نەخۆشە چەیە؟ کەی هاوردیانەسە ئێرە؟

– لەمێژە لێرەیە، ئەڵێن چەندین سەعات لە فرودگا بێهۆش بوە وەیانزانیوە خەوی لێکەوتوە.

باسی تۆیانە،دەڵێن چەندین کاتژمێڕلە فرۆکە خانە بێهۆش بووی،وەیانزانیوە خەوت لێکەوتوە تا خانمێک زانیویەتی بێهۆشێ و بە ئامبوولانس هێناویانی بۆ ئێرە.خەریکی پانسمانی قاچی منداڵێک بوون کە سەرت هەڵێنا و وتت :

– من بۆ لێرەم؟

– سڵاو،خۆشحاڵم هۆش خۆتان هاتنەوە،ئێرە بیمارستانی ناوەندی شارە.

– بۆم گرینگ نیە ئەم گەواد خانە کوێیە،ئەڵێم من بۆ لێرەم؟

– چکێ بە ئێحترامەوە قسە کەن ئاقا ئەمە چ تەرز قسە کردنێکە؟

– من هەر جۆرێک بمهەوێ قسە ئەکم.

بە پەلە دەستت برد دەرزیەکانی دەستت لێکردەوە و هەستایتە سەر پێ،جێگەی دەرزیەکان خوێنیان لێدەهات،کۆتەکەت لە ژوور سەرتەوە دیەوەو لە بەرت کرد،دەستت برد سیگارێکت دەرهێناو ڕۆشنت کرد.

– ئاقا ئەوە چە ئەکەن ئێوە ناتانن لێرە سیگار کێشن،لوتف کەن ئەو سیگارتانە خامۆش کەن.

بێ ئەوەی تەنانەت وڵامیشیان بەیتەوە،بە دەم سیگار کێشانەوە لە ژوورەکە هاتیە دەر،لە ناو هۆڵەکە کەمێک لە نەخۆش و دوکتورەکان

ڕامای ،هەنگاوەکانت تووندتر کرد بەرەو درگای چوونە دەر وەڕێ کەوتی،یەکێک لە پەرستارەکان بە شوێنتا هات ،چوە ناو ژووری

دوکتۆرەکە وتی:

– دوکتۆر ئەو نەخۆشەی بەیانی هێنابوویان سۆرۆمەکانی لێکردەوەو چوە دەر.

دوکتۆر بە پەلە هاتە دەر لە ناو هۆڵەکە بانگی کردی.

– ژنەڕاڵ؟

– کێ بە تۆی وتوە بەو ناوە بانگم کەی؟

– ئەو سیگارەتان خامۆش کەن جا قسە ئەکەین.

– وتم کێ وتی بەو ناوە بانگم کەی بێشەرەف؟

– تکایە بڕێک بە ڕێزەوە بدوێن جەناب.

– بە پێویستی نازانم لە گەڵ چاو حیزێکی وەک تۆ بە ڕێزەوە بدوێم،بۆ دوا جار لێت ئەپرسم کێ وتی بەو ناوەوە بانگم کەی؟

– ئەو خانمەی کە ئێوەی گەیاندە ئێرە.

– فلۆریدا؟

– نازانم،نەیگووت ناوی چی بوو.

– هیچێ نەگووت؟

– نا تەنیا وتی لە گەڵ ژنەڕاڵێک گاڵتە مەکەن،

بە توورەیی بەرەو درگاگە ڕؤشتی،دوکتۆر درگای ژوورەکەی بە تووندی پێوەداو وتی: حەیفی ئەو خانمەی هێنابووی بۆ بیمارستان،ئینسانی وا هەر بۆ مردن باشە.

دیسان هاتییەوە ژوور بە دەنگی بەرز هاوارت کرد:دوکتۆر دوا سێکس سیگار مەکێشە بێشەرەف.

دیسان لە درگاکە چوویتەوە دەر،دوکتۆر لە بەر خۆیەوە جوێنی پێ ئەدای،پەرستارەکانیش بە یەکەوە قسەیان دەکرد،دانەیەکیان دەیگووت باش دوکتۆری ناسیوە.

لە بەر دەم نەخۆشخانەکە لە سەر خیابان دەوێستی،پێدەچێ بیر وەکەی،بیر لە ڕابردووت،لە ئێستات بە خێرایی دەست بۆ تاکسیێک ڕادەگری و سوار دەبی.

– بۆ کوێ دەچی لالۆ؟

– دەنگی ئەو کابرا ڕزیوە هەورامیە کەم کە جا پێت ئەڵێم.

دەنگی زەبتی ماشینەکە کەم دەکا،

– ئێستا پێم بڵێ بۆ کوێ ئەچی؟

– مەیدانی کتێب،لە بەر دەم کافەکە دامبەزێنە.

سەردەکەیتە سەر سەندەڵیەکەو چاوت دەبەستی، دەنگی زەبتەکەی زیاددەکا ،لە ناو ڕێگا چاوت هەڵدێنی و دەپرسی:

– هەورامیەنی؟(هەورامی)

– بەڵێ.شمەیچ هەورامیەنی؟(بەڵێ ئێوەش هەورامین)

– نە من تەنیا چن ساڵێ لە باوەشوو شاپانزەیە هەورامیەنە وتێنا.(نا من تەنیا چەن ساڵ لە باوەشی شامپانزەیەکی هەورامیدا خەوتووم)

– لاتۆپێسە بێ؟(پێت چۆن بوو)

– چێش؟(چی)

– شاپانزەیە هەورامیەنە؟(شآمپازدەیەکی هەورامی)

– پێسە شاپانزێ بەس کۆچێ تەنگتر.(وەک شامپانزەکانی تر بەڵام کەمێک تەنگتر)

– عال هەورامی زانی.(باش هەورامی ئەزانی)

– فرە قورس نەبی.(زۆر سەخت نیە)

پ- ەی کافە لوایۆئا جۆرێ قسا پیر نەبەنیەنی؟(بۆ کافە چوون و ئەو قسانە بڕێک پیر نەبووی)

– جە پیر بەرنمەی؟(بۆ پیر لێی هەڵناستێ)

– نە مەبەستم ئانە نەبی.(نا مەبەستم ئەوە نەبوو)

– گەرەکما یە گەوئانێ مەبەستت زانۆ تا ئاخرەو ڕای وەنەوزێ کەرۆ.(ئەمهەوێ بە جێی ئەوەی مەبەستت بزانم تا کۆتایی ڕێگە وەنەوزێک بەم)

لە بەر دەم کافەکە کرێکەت ئەدەی و دائەبەزی،دەست ئەبەی و لە گیرفانی کۆتەکەتا سویچەکە دەردێنی،بەرەو ماشێنێکی چواردەری سپی وەڕێ ئەکەوی،درگاکە ئەکەیتەوە و دائەنیشی سەرئەخەیتە سەر فەرمانەکە و ئەخەوی.

چەند کیلۆ قاوەی بە دەستەوەیە تا نزیک ماشینەکەت دێت، بە ئەنگوستیلە زلەکانی دەیەوێ لە شیشەی ماشینەکەت دا بەڵام ژێوان دەبێتەوە،دەگەرێتەوە ناو کافەکە کە بە چەند پێ پلیکانەی بەر تەسکەوە دەهاتەوە ناو جەرگەی بازارەکە هەڵممممەتی بببببێشەرەف هههههەزار جججججارم وت لەلەلە ناو ئەم پپپپپیلکانانە بەڵغغغەم مەڕێژە،ققققەت ناگۆڕدرێی،هههههاااار وەک جججججاران کککەر ماوی ببببەیانیش کە زانی بببێجگە لە مممن و فلۆریدا ککککەسی لێ نیە،بەسەر فففففلۆریدادا ننننەڕاندی،

– مەبەستت لەو قسانەی پشت تەلەفوونەکە چی بوو؟

– توورە مەبە ژنەڕال سەیر کە چ هەواڵێکی خۆشم بۆت هەیە.

فلللللۆریدا ڕڕڕڕۆژنامەیەکی ددەدەرهێناو چەند لاپەڕڕڕی لێهەڵدایەوە و دایە دەست ژژژنەڕاڵ،هەڵمەت ڕۆژنامەکەی گرت و کککردی بە چەن کوکوکوت و فرێی دا.

– من تەنیا لە دەسشۆیی ڕۆژنامە ئەخوێنمەوە نە لە کافە،بۆ بیستنی هەواڵی خۆشیش نەهاتووم تەنیا هاتووم بزانم مەبەستت لە و قسانی پشت تەلەفوونەکە چی بوو؟ئەگەر بە تەمای ئاوا بڕیارێکی من ئیزنت پێنادەم.

– بەڵام من نەهاتووم ئیزنت لێوەرگرم،هاتووم ماڵاواییت لێ بکەم،

– گاڵتەم پێ ئەکەی؟

– نا بارزان پێش ڕۆشتنی نەسیحەتی کردم وتی هەرگیز گاڵتە بە ژنەڕاڵێک مەکە.

– دیسان باسی ئەو بێشەرەفەت کردەوە؟

– تکات لێ ئەکەم بە بێڕیزی باسی بارزان مەکە.

– من ناتوانم بە ڕێزەوە باسی بکوژێک بکەم.

– بەڵام ئەو بکوژ نییە.

– ببوورە خانمی پارێزەر کەسێک ژنەکەی خۆی هەڵواسێ و دوو مناڵەکانی لە وانی حەمامەکەیدا سەربڕێ بکوژ نییە؟

– با بەڵام….

– بەڵام چی؟

– بۆ تۆ کەست نەکوشتووە؟

– من بنەماڵەی خۆمم نەکوشتووە.

– ببوورە جەنابی ژنەڕاڵ بەڵام کوشتن هەر کوشتنە،جیاوازی نییە کێ بکوژێ یا کێ بکوژرێ،

– دەمت ببەستە فلۆریدا من ئەگەر کەسێکیشم کوشتبێ لە پێناوی ….

– ژنەراڵ بە قسەی زل ئالێرژیم هەیە،من دەمم ئەبەستم و ئەڕۆم تکایە تۆش دەمت ببەستە

فففلۆریدا بە گریانەوە چچچچوە دەر،هەڵمەت دەستی برد سیسیسیگارەکانی دەرهێنان و سیگارێکی هەڵککککرد،منیش پپپایپەکەم هەڵکرد.

بببب بۆ هەمیشە هەست ئەکەی ئەبێ هەموو ککککەس چچچۆکت بۆ دادا،هەمیشە ئەبێ قققققسە قسەی خۆت بێ،هەڵمەت ئێرە گگگگ گۆڕەپانی ششششەڕ نیە و تتتت تۆش ئیتر ژنەڕاڵ نیت،واز لەو ئەخخخخلاقە گووەت ببببێنە،هەر بببببەو کککارانە یازدە هاوڕێی نزیکککککمانت بە کوشتن ددددا ئێستاش واز ناهێنی.

– ئێقباڵ من وازم هێناوە تۆ واز ناهێنی ئەگەر ئێرە گۆرەپانی شەر نیە و منیش ژنەڕاڵ نیم بۆ لە سەرچەند کەلاک تاوانبارم ئەکەی؟

– ککککککەلاک هەڵمەت؟من خخخخخەریکم ببباس لە گگگگگیانی چەند شەهید ئەکەم کە تۆ بە کوکوکوکووشتت دان.

– من بە کوشتم نەدان ئێقباڵ،شەڕ بە کووشتی دان.

– ئەی شەر بۆ تۆی بە کوکوشت نەداهەڵمممممەت؟

– نازانم،هەر بۆ ئەوە تۆی بە کوشت نەدا هەستا بە ماندوویی لە کافەکککە چوە ددددەر،بە شەشەلە ششەل شوێنی کککەوتم و بانگم کرد.

– هەڵمەت بەڵغغغغەمی ددددەمت لە ناو پپپپیلکانەکان نەڕێژی.

– ئیقباڵ دوا سێکس کەم سیگار بکێشە بێشەرەف.

– بببببببێشەرەف خخخخخۆت ئەزانی ممممن سیگار ناکێشم.

ئێقباڵ هەڵی نەستاندی بەڵام لەوە دەچوو ماشینەکەت ڕێی گرتبێ،کابرایێکی ریشنی ڕەش لە شیشەی ماشینەکەی دای،تۆش ڕامای

هەست بەوە کرد کە ڕێت گرتووە، سەیری ئەو کابرایەت نەکرد،شیشەکات دادایەوە و بەڵغەمی دەمت فڕێداو ڕێکەوتی. سیگارەکەم خامۆش کردوودرگای ماشینەکەم کردەوە یەکجار ماندوو بووم،چوومە بەر درگای ئاسانسۆرەکە دەستم پێداهێنا پێموا خراپ بوو،تەنیا ئەزموونم لە ژیان لەم ماڵە ئەوە بوو هەرگیز حیسابێک لە سەر ئاسانسۆرەکەی نەکەمەوە،لەوانەیە تەنیا بۆ منیش خراپ بێ،چوونکە زوو زوو بەڵغەمی دەمم دەکرد بە میوانی.ئەم جارەش بێبەشم نەکرد بەڵغەمی دەمم کۆ کردەوەو بە درگاکەییم داکرد،لەەوانەیە تەنیا لە بەر ئەوەی دراوسێکانیش وەک من بە پیلکانەکاندا سەرکەون.قینم لە پیلکانەکان بوو بەڵام مەجبوور بووم،بە ناچاری بەرەو پیلکانەکان وەڕێ کەوتم،قسەکانی ئیمڕؤی ئێقباڵ وای لێکردبووم بیر لە ڕابردووم وەکەم،نازانم بۆ بەڵام هەستم ئەکرد هەر پلەیەک کە تێپەڕ دەکەم بیری ساڵێکی ژیانم دەخاتەوە،هەر لە پلەی چوار بوو کە بیری بڕینەوەی گوانی دایکم کەوتمەوە،چارەڕەش ئێستاش نەمزانی قەبرەکەی لە کام گۆڕستانەیە،ئەگەر گۆڕەکەی وەدۆزم وپێم بکرێ گۆڵیک ئەبەمە سەر قەبری،باوکیشم دوا ئەو دەربەدەر بوو،هەڵبەت دەربەدەری باوەشی تر،تەنیا میراتی باوکم ئەوە بوو فێری خواردنەوە و باوەشی لەشفرۆشەکانی کردم بۆیە هەمیشە شانازی پێوە ئەکەم،هەرچێ زۆرتر بیر ئەکەمەوە ئەزانم ڕابردوم هیچ گرینگیێکی نیە،ئێقباڵێش بێشەرەفێکە کە دوا سێکس سیگار ناکێشێ،حەز ئەکەم بڕیارێک بەم کە تەنیا خۆم چێژی لێبەرم،هیچیم بە فکر ناگا غەیری ئەوەی پلەکان بە بەڵغەم بۆیاخ کەم،بەڵام بەڵغەمی دەمم بەشی هەموو پلەکان ناکا،بە دەم بۆیاخەوە لە پیلکانەکان ئەچمە سەر،حەز ناکەم هیچیان بێبەش کەم بەڵام چار نیە،حەتمەن خۆیان لە ئەزەلەوە بێبەش بوون،ئەگەمە بەر درگاکەم،کلیلەکانم دەردێنم و ئەچمە ژوور،پەنا بۆ یەخچاڵەکەم ئەبەم و شووشەیەک شەراب دەردێنم،پیاڵەیەک تێدەکەم و دەیخۆمەوە،پشوویێک ئەدەم و لیوانێکی تردەخۆمەوە،گۆرچیلەکانم تینم بۆ ئێنن هەڵەستم بەرەو دەسشۆیەکە وەڕێ ئەکەوم درگاکەی ئەکەمەوە و زیبی شەرواڵەکەم دەکەمەوە،یەک لە یەکێک ساڵەهایە بۆتە دیوی بیرکردنەوەی من،بە کاسەیەکی فەرەنگیەوە جوانترین مێعماری جیهانی هێیە،پیکەنینم بە کاسە فەرەنگیەکە دێ ،ئەوە مێزی خوێندنەوەی من بوو بۆ زۆرتی لاپەڕەکانی “شەر و ئاشتی”.هەستێکی خۆشم هەیە کە گورچیلەکانم کار دەکەن،نە درگاکە ئەبەستمەوە نە زیبی شەرواڵەکام،کەمێک حەساومەوە،بەرامبەرم وێنەیەکی “هێمینگوای”بە دیوارەکەوە لە قاپ گیراوە،لە بیرم دێ ئەم وێنەیەم دوا خوێندنەوەی ڕۆمانی”ماڵاوایی لە چەک” بە وێدا هەڵواسی،لە خوارترەوە چاوم بە داڕتی ناو ژوورەکەم کەوت،زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و بەرەو ژووری خوێنندنەوەکەم ڕێکەوتم.چاوم بە پیانۆکە کەوت،ماتڵ نەبووم چوومە لای کومێدی جلەکانم،لە گۆشەی خوارەوەی دەستم برد بۆ کۆڵتەکەم و دیمەوە،هەمیشە لە بیری ئەم ڕۆژە دابووم،کۆڵتەکە لە دەستما قورس بوو،پێکەنینم بە هێمینگوای دەهات ئەویشم بە کەر ئەزانی،نا،من قەت ماڵاواییم لە چەک نەکردبوو،سەیرێکی کۆڵتەکەم کرد هیچ نەگۆڕابوو،بۆ کوشتن تەنیا کەمێک غیرەتی پێویست بوو،هەمیشە حەزم دەکرد بە بێدەنگی بمرم دەستم برد خەفە کونەکەشم دۆزیەوەو و قاڵبم کرد،خەشابەکەم سەیر کرد تەنیا دوو فیشەکی تێدامابوو،گرینگ نیە فیشەکێکیش بۆ کووشتن تەواوە،تەنیا دەبێ بزانی بەو فیشەکە کوێ بپێکی،هەستام چوومە لای پیانۆکە،وێنەیەکی فلۆریدا کا پیانۆکەی لە باوەش گرتبوو لە سە رپیانۆکە ڕاکشابوو،ناوم نابوو “خەوتن لە ناو پیانۆدا”،زۆر جار بە دیتنی ئەم وێنەیە ئێرەییم بە پیانۆکە دەبرد،دەمی کۆڵتەکەم لە دەست گرتوو بە قۆناغەکەی دانەیەم لە وێنەکە ڕاکێشا،حەز ناکەم هیچ شتێک دوا خۆم بە جێ بێڵم،لە پیانۆکەش بێزار بووم، بەقۆناغی کۆڵتەکەم پێمداکێشا،لەوانەیە ئەم پیانۆیە دواهەمین تۆپاوی بن دەستم بێ، ،کلیلی پیانۆکە هاواریان دەکرد،جیاوازی زۆرە قامکە کانی فلۆریدا لە گەڵ قۆناغی کۆڵتەکەی من،هەر کلیلێکم ئەشکاند دەنگێکی لێدەبۆوە،حەزم لە سەما بوو،پیانۆکە بە پێلەقەیەک خستە سەر عەرز،لە گەڵی کتێبێک کەوتە خوارەوە،لە سەری نووسرابوو،  DOG YEARS

شاهکارەکەی بارگاس یوسا،ویستم بیدرێنم بەڵام هیچی نەکردبێ لە خوێندنەوەی چێژێکی سەیرم بردبوو،هەڵمگرتوو بردمەوە ناو کتێبخانەکەم،وێنەیەکی قەڵەم بە دەستی هەژارم لە سەرەوەی کتێبخانەکەم دانابوو،دەڵێن بەڵێنی داوە هەر بۆ هەژاران بنووسێ.پێموانەبێ کارێکی باشێ کردبێ،کەمێک بە کتێبەکانم پێکەنیم و گەرامەوە ناو هۆڵەکەم،چوومە لای دارتەکە،خۆم بۆ ڕاگیر نەکرا.

بێشەرەف نەمگووت ئەمڕۆم مەشێوێنە،نەمگووت با ناوەڕاستەکەت بپێکم،نەمگووت ئەمڕۆم لێتێک دەی ناهێڵم زیندوو بمێنی،سەری خەفەکونەکەم بە ناوقەدی دارتەکەوە نا،هەرگیز بۆ تەقە کردن نەدەوەستام،فیشەکێکم تەقاند،هەستی مردنم بوو یا نە هەستی سووک بوون،هەستم دەکرد هەموو گیانم خوێنە،نازانم بۆ بەڵام دوا ئەو کارە ساتە حەزم لە بێدەنگی بوو،لەو عاجز بووم کە پێشبینیەکەم هەڵە بوو،پیانۆکە دواهەمین نەبوو،چرکە چرکی کاتژمێرەکە لە زەوقی دەدا،کۆڵتەکەم هەر لە دەستا بوو،بە کاتژمێرەکەم دادا،کەوتە خوارەوە،گوێم بۆ گرت،بێشەرەف هەر لە لێدان نەکەوتبوو،چووم هەڵمگرتەوە و بە خێرایی بەرەو پەنجەرەکە ڕۆشتم و پەنجەرەکەم کردەوە وفڕێمدایە خوار،بێشک لەم کاتانەدا هەرگیز بیرم لە هەڵسووکەوتی ئینسانێکی شارستانی نەدەکردەوە، کەوتە سەر زەوی،لە لاشەی خوێن پرژانی “هێراباڵ”دەچوو،کەس سەیری نەدەکرد،چەند کەسی لاو لە ناو پارکێکا بە چەند ئامێری مۆسیقاوە خەریکی گۆرانی بوون،دوو کەسیان لە کچ دەچوون،ئاوڕیان بۆ دامەوە،پێکەنینیان پێم دەهات،حەیفم لێهات بێ وەڵام بن،دیسان بەڵغەمی دەمم کۆ کردەوە و بۆم فرێدان،بەڵام دیار بوو لە پێکەنین نەدەکەوتن،حەیفم لێهات بە تابلۆیێکی جوان میوانداریان نەکەم،زیبی شەرواڵەکەم نەبەستبۆوە،چوومە بەر پەنجەرەکە بەڵام دیار نەبوو،فکرێکی باشم کەوتەوە بیر،بە خێرایی مۆبلی دانیشتنەکەم هێنایە بەر پەنجەرەکە،خۆم ڕووت کردەوەو چوومە سەر مۆبلەکە،دوو کەسیان سەیریان کردموو پێم پێ ئەکەنین،منیش پێکەنینم بە خۆم دەهات،قەڵافەتم لە فرانکۆ “دەچوو،لە سەر ئەم تابلۆیە تەنیا جێی فریشتەکەنی لای چەپ خاڵی بوو،کچەکان ماچیان بۆ فڕێ دەدام،بەو قەناعەتە گەشتم گەڵ و گونی منیش دەتوانێ تابلۆیێکی سرنج ڕاکێش بێ،دانەیەک لە کوڕەکان سەری ڕاوەدەشاند،هەروایە کەسێک دەرکی جوانیەکانی نەبێ دەبێتە ڕەخنەگر،لە سەر پەنجەرەکەوە هاوارم کرد،بێشەرەف بە جێی سەر راوەشاندن کەیف بکە،دوا سێکسیش

سیگار مەکێشە بێشەرەف، ڕاست بوومەوە هەڵمیزام،ئەوانیش ئیتر تمشایان نەکردم.

 

هێراباڵ:ناوی نووسەرێکی وڵاتی چێک

فرانکۆ:ناوی دیکتاتۆری وڵاتی ئیسپانیا لە شەڕی جیهانی دووهەم__

صادق خالدی

برچسب ها : ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *