رضا محمدی نقاش و انیمیشن ساز

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی، لە چوارچێوەی چالاکیەکانی خۆی سەردانی هونەرمەند ڕەزا موحەمەدی کرد.

رەزا محمدی لەدایکبوی ساڵی  هەتاوی لە شاری بانەیە. دەرچوی بەشی گرافیک لە زانکۆی کارناسی هونەر. ماوەی 27 ساڵ لە بوارەکانی نەقاشی و پەیکەرسازی و سینما و گرافیک و انیمیشن چالاکی هەبوە و ئێستاش لە ساڵانی بەساڵاچوودا گەرم و گوڕتر خەریکی ئەزموون و بەرهەمهێنانە. رەزا لە دەیان فستیواڵی ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا بە بەرهەمە نەقاشیەکانی بەشدار بوەو (38 پێشانگای تاکەکەسی و بە کۆمەڵ) و خاوەنی دەیان خەڵات و رێزلێنانە. یەکێک لە دامەزرێنەران و هەروەها بەرپرسی ئەنجومەنی تجسمی واتە هنرهای زیبا (تجسمی) بانە لە ساڵی 1375 بوە. بە وتەی خۆی ساڵی 1369 یەکەمین پێشانگای لە شاری بانە دەکاتەوە. ساڵی 1387 دیزاین و تەڕاحی صحنە و سوپروایزری صحنەی چەند فیلم بەڕێوە ئەبات. ئەم چالاکیانە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامن و ساڵی 1387 یەکەم فیلمی انیمیشن خۆی بەرهەم دێنێت. ئەم فیلمە لە فستیوالی فیلمی ژیار خەڵاتی پێبەخشرا. دواجار رەزا محەممەدی 9 فیلمی انیمیشن بەرهەم دێنێت و لە دەیان فستیوالی ناوخۆیی و جیهانی بەشدار دەبێت و دەچنە سەر پەردەی سینەماکان. ساڵی 1392 فیلمی “سایه ها در اخرین خاطره رود” براوەی باشترین فیلم و لوحی زێڕینی فیلمی بلاک سینمای برلین لە وڵاتی ئاڵمان دەبێت. لە هەمان ساڵدا براوی فیلمی فستیواڵی فیلمە سەربەخۆکانی وڵاتی ئامریکا دەبێت. رەزا محمدی ئێستا خۆی ئامادە دەکات پێشانگایەکی پەیکەرتاشی بخاتە ڕوی هاوشاریان و هونەردۆستان و لایەنگرانی هونەر.

1396.03.21
بنیاد توسعە برهنگی بانە – آشتی

سایه ها در آخرین خاطره رود… کاندیدای دریافت جایزه از 28 دوره جشنواره بین المللی فیلم کوتاه تهران   

دیدگاه‌ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *