آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

زمان، ناسنامەو ڕەمزی مانەوەی گەلانە

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۷-۱۲-۱۸ 1,409 بازدید

بە بۆنە ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، پیرۆزبایی خۆمان، ئاڕاستەی گەلی کورد و هەموو گەلانی ئێران و جیهان دە‌کەین.

هاووڵاتیانی بەڕێز، جەماوەری دڵسۆز و بەئەمەگی کوردستان،
هەموو ساڵێک، لەم کاتەدا و لە ڕۆژی جیھانی زمانی دایکی، قەڵەمەکان کاراتر دەبن و دەکەونە کار. دەق و بابەت و لێکدانەوەی زۆر دەربارەی زمانی دایکیی و کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر سیستمیی پەروەردەو فێرکاری و خەسارەکانی نەڕەخساندنیی ھەل و دەرفەت بۆ خوێندن بە زمانی دایکی لە خوێندنگاکان، شی‌کردنەوەی تێرو تەسەلی لەسەر دەکرێت. بەڵام، بەداخەوە هەتا ئێستا، نە ڕەنجی ئەو قەڵەمانەو، نە ماندوو بوون و بەدواداچوونی پسپۆڕانی ئەم بوارە گرینگەی ژیانی کۆمەڵایەتیی، هیچیان، بە ئامانج و ئەنجامێکی ئەوتۆ نەگەیشتوون.

روز جهانی زبان مادری بانه

ئیمە خوازیاری رەخساندنی هەلومەرجێکی بەرامبەر و یەکسان، بۆ بەکارهێنانی زمانی هەمو نەتەوەکان لە جوگرافیای ئێستەی ئێرانین و، پەروەردە بە زمانی دایکی لە کوردستان بە مافی سروشتی خۆمان دەزانین. بە داخەوە تەانەت ئەو یاسایەی باس لە مافی خوێندن بە زمانی دایکیی لە گشت خوێندگاکانی ئێران دەکات، بە پێی یاسا، خوێندکارانی ئێمە مافی ئەوەیان پێدراوە کە لە خوێندنگاکان، هاوتەریبی خوێندن بە زمانی فەرمیی فارسی، بە زمانی دایکیش بخوێنن، کەچی ئاوڕیکی لێنەدراوەتەوە. لە کاتێکدا ئەو مافە دەبێ لە لایەن سیستمی پەروەردەوە پەیڕەو بکرێت، بە داخەوە هەتاکوو ئێستا لە لایەن بەرپرسانەوە، ئەم پرسە نەچۆتە بواری جێبەجێ‌کردنەوە. دوای چل ساڵ، نە لە پارێزگای سنە و، نە لە دیکەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بواری خوێندن بە زمانی کوردی نەڕەخساوە و، لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ئاخاڤتن و قسەکردن بە کوردی، لە زۆرێک لەو ناوچانە دابەزیوە.

زانست سەلماندوویەتی خوێندن بە چەند زمان یاکوو زاڵ‌بوون بەسەر چەند زمانی جیاوازدا، ئاستی وشیاری مرۆڤ دەباتە سەر و مێشک و ئامرازەکانی بیرکاریی چالاک دەکات. کەواتە خوێندن بە زمانی دایکیی و، لە لای ئێمە بە زمانی کوردی، نەک ڕێگر نییە بۆ فێربوونی زمانی فەرمیی فارسی، بەڵکوو لە درێژ ماوەدا دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانی گەیشتن بە گەشەی ئینسانی و تاکی و کۆمەڵایەتیی.

روز جهانی زبان مادری

ڕۆژی زمانی زگماکی

هاووڵاتیانی بەڕێز، ئەوڕۆ کاتێک دەتوانیین ئیدعا بکەین کە زمانێک دەزانین، کە بەو زمانە بتوانین، قسە بکەین، ببیستین، بخوێنین، بنووسین و لە هەموویان گەینگتر بەو زمانە بتوانین بیر وەکەین. بۆیە بە مەبەستی زیندوو ھێشتنەوەی زمانی زگماکیمان‌ و، دەرباز بوون لە دەردی نەخوێندەواری بە زمانی دایکی، شیاو وایە، ڕێخراوەکان و نووسەران و ڕۆشن‌بیران، دەستەوەستان نەمێنن. یارمەتیدەر بن لە چاپی پەرتووک بە زمانی کوردی‌، خولەکانی خوێندن‌و نووسین بە زمانی کوردی پەرە پێ بدەن و سەردانی ناوەندەکانی وەک خوێندنگاکان و باخچەی منداڵان بکەن بۆ ڕاهێنانی منداڵان و ئەو مامۆستایانەی ئەرکیی ڕاهێنانی منداڵانیان، بۆ هۆژان و فێرکاریی زمانی کوردی لە ئەستۆ گرتووە. با هەموومان هەوڵەکانمان یەک بخەین و بیکەینە هەڵمەتێکی گشتیی، بۆ بنەبڕ کردنی هەموو نیشانەکانی نەخوێندەواری بە زمانی کوردی. هەنگاوەکانمان لە جاران بەهێزتر هەڵێنینەوە و، هەوڵەکانمان چڕتر کەینەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانمان، هەر لە تەمەنی ساوایی و منداڵییەوە زەین و ڕۆح و گیانیان بە وشەی جوان و ڕەسەنی زمانی دایکیی پاراو بکرێت.

بە خۆشحاڵییەوە لە شاری بانە، ھاوشێوەی چەندین شاری دیکەی کوردستان، چالاکانی مەدەنی‌و ڕێخراوەکان، لە هەمبەر ئەم پرسە گرنگە، کەم تەرخەم نەبوون و هەنگاوی باش و کارایان هەڵێناوە. دڵسۆزان و لێهاتوانی بواری زمانی کوردی شارەکەمان، جگە لە کردنەوەی دەیان و سەتان خوڵی فێرکاری زمانی کوردی لە شار و شارۆچکەو گوندەکان، چەندین کتێبیشیان بۆ خوێندنی سەرەتایی زمانی کوردی، دیزاین‌ و لەچاپ‌داوە و ئامادەی خزمەت بە خوێندکارە بچکۆلەکانی باخچەی ساوایان و منداڵانیان کردووە.

روز جهانی زبان مادری بانه

زمانی کوردی یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیھانە، کە چەندین زاراوەی جیاوازی دەوڵەمەندی دیکەی لێ دەبێتەوە، وەک: کورمانجی سەروو و خواروو، زازا، سۆرانی، ھەرکی، لەکی، لۆڕی، ھۆرامی، موکریانی، کەلھوڕی و ھتد، کە بەھۆی دەوڵەمەندیەوە، دەبینین وشەکانی ئەم زاراوە کوردییانە، دوای ھەندێک ئاڵووگۆڕ، دەخزێتە نێو زمانەکانیدیکەوە. لاوازبوونی زمانی کوردی، یاکوو ھەرکام لە زاراوەکانی‌، دەبێتە زام و خەسارێکی گەورە لە جەستە و پێکھاتەی گەلەکەمان. کەواتە ھاوکات لەگەڵ گرنگی‌دان بە سەرجەم زاراوەکان، دەبێت ھەوڵێکی بێ پسانەوە بۆ بەھێزکردنی زمانی یەکگرتووی کوردی بدرێت. بەداخەوە هەر چەن هەموومان دەزانین کە زمان ناسنامەی ھەر نەتەوەیەکە ‌و گرەنتی‌و ڕەمزی مانەوەی گەلانە، کەچی لە نێو کۆمەڵگا و بە تایبەت لە نێو چینی ڕۆشنبیردا، بە پێی ئەو ئینتیزار و چاوەڕوانییەی کە لەو چینە پێشکەوتووە دەکرێت.

روز جهانی زبان مادری

ئاوڕێکی جیدی لەم پرسە نەدراوەتەوە. بۆیەش پێویستە هەموومان بە گشتی و خوێندەواران و ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگا بە تایبەتی، لەو نیاز و زەروورەتە کە هەم زانستییە و هەم نەتەویی، تێبگەین و، بە ئەرکی کۆمەڵایەتی خۆمان هەستین و، لە پێشدا لە خۆمانەوە دەسپێبکەین، بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوە بە زمانی کوردی. ئەوجار ئەرکیی ڕاهێنان و هاندانی منداڵان و بەشەکانیدیی کۆمەڵگا، بۆ هۆژان و فێرکاری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی لە ئەستۆ بگرین. ئەگەر ئەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرەمان فام کرد و تێیگەیشتین، ئەوسا دەتوانیین زۆر هاسانتر و جیدیتر و بە شێوازی مەدەنی و ئەوڕۆیی، شوێن مافە ڕەواکانی خۆمان بکەوین. مافێک کە هەم خودا پێی بەخشیوین و هەم یاسا نێونەتەوەییەکان و هەم…
بەو هیوایە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی

بنکەی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی – بانە
ئەنجومەنی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی نۆژین ، بانە

بنیاد توسعه فرهنگی آشتی بانه بنیاد توسعه فرهنگی آشتی بانه - روز زبان مادری

برچسب ها : ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *