آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

مزگێنی دا بە سروە، بای بەھاری وا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۱-۰۱ 2,963 بازدید

بە ناوی بەرزە ناوی بێگەرد و بێ ھاوتا

مزگێنی دا بە سروە، بای بەھاری وا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری

بۆ جەماوەری شارە جوانەکەمان بانە، بە بۆنەی نوێڕۆژ و ھاتنی ساڵی نوێ؛
سەرەتای ساڵی ٢٧١٧ی کوردی و بووژانەوەی سروشت، کە ھێمای ژیانەوە و خۆشەویستیە، لە ھەموان پیرۆز بێت.
خۆشەویستان و ھاوشاریانی ھێژا، پێشەکی پیرۆزبایی خۆمان بە بۆنەی سەرھەڵدانی وەرزێکی نوێ، واتە نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بە گەلی کورد بە تایبەت و سەرجەم گەلانی ھۆگری نەورۆز لە ناوخۆی ئێران و لە جیھان بەگشتی پیرۆز دەکەین.
ئازیزان و خۆشەویستان، شوناس و ناسنامەی ھەر نەتەوەیەک بریتیە لە پێشینەی فەرھەنگی. لەم نێوەدا داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵ و دەورێکی کارا دەبینن و نەریتی نەورۆزی پیرۆزیش وەک یەکێک لە گرنگترین و دیارترین بۆنە نەتەوایەتیەکان لەنێو بابەتە فەرھەنگیەکانی ئێمەدا وەک خۆر لە ئاسمانی مێژووی کوردەواریدا دەدرەوشێتەوە؛ ھەر بۆیەش پێویستە بۆ باشتر و شادتر بەڕێوەبردنی ئەم جەژنە پیرۆزە وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی، گشت ھەست و ھزر و تواناکانمان تەرخان بکەین و ژن و پیاو، گەنج و بەتەمەن، خۆمان بە جل‌و‌بەرگی جوان و ڕەسەنی کوردی وەڕازێنین و لەم نەریتە پیرۆزەدا بە خاوەن دەرکەوین.
خۆشەویستان، نوێڕۆژ (نەورۆز) واتا نوێ‌بوونەوە و دەسپێکی نوێ بەرەو گۆڕانێکی پیرۆز. بە گشتی ئاگر لە باوەڕی مێژووی ئێمەدا ھێمایەکی بەرز و بەنڕخ و پارێزراوە. ئەستوونی ئەو باوەڕەش لە سەر ئەو پێگە و بنەما پتەوە دامەزراوە کە لە چوار پێکھاتەی سەرکی جیھان (خاک، ئاو، ھەوا و ئاگر)، ڕەنگە سێیان (خاک و ئاو و ھەوا ) پیس و پەڵۆخ ببن؛ بەڵام ئاگر نەک پیس نابێت، بەڵکوو پیسیەکانیش لەگەڵ خۆی دەبات. کەواتە ئاگری نەورۆز نەک بۆ پیس‌کردنی ھەوا و ئاو و خاکەکەمان نییە، بەڵکۆ ھێمای پاک کردنەوە و پاراستنی جوانیەکانی ئەو ژینگەیە کە بۆخۆمان ژیانی تێدا بەسەر ئەبەین.
با ھەموومان پێکەوە بەرەو پێری جەژنی ڕەسەن و لە‌ مێژینەی کوردەواری بچین؛ شادی بکەین و بە تێگەیشتن لە فەلسەفەی نەورۆز جەژن بگرین. بەرەو وەرزی بەھار بچین و بیکەینە بیانویەک بۆ چاوپێکەوتن و پێکەوەبوون و گۆڤەند و شادی و دووربین لە ھەر چەشنە ڕەفتارێک کە بۆنی جەژنی پێوە نەبێت. خۆ بپارێزین لە ھەر کارێک کە برین و ئێش و ئازار بخوڵقێنێ و کارەساتی دڵتەزێنێ لێ بکەوێتەوە؛ نەورۆز بکەین بە ئاگر کردنەوە و شادی و خۆشی و ھەڵپەڕین؛ نەک بە تەقاندن و لاستیک سووتاندن مەترسی بین لەسەر ھاووڵاتیان و سروشت و ژینگەی خۆمان پیس و پڵۆخ بکەین.
کردەوەی دزێو و تۆقێنەر و کارەساتبار لە گەڵ فەلسەفەی نەورۆز و داب و نەریتە بەرزەکانی کوردەواریدا ناگۆنجێت و ئەوە دیاری ناحەزانە و دەستی چەپەڵی لە پشتە بۆ دوور خستنەوەمان لە ناسنامە و کلتوورمان.
داوا لە سەرجەم ھاوشاریان دەکەین زۆر بە وریایی و ژیرانە بەرپەرچی ئەو کارە دزێوانە بدەنەوەو نەھێڵن کردەوەی ناحەز تێکەل بە داب و نەریتی بەرز و جوان و شیرینی کوردەواری بیت.
بە ھیوای نەورۆزێکی شادیھێنەر و بەرەو ساڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرکەوتن بۆ تاک و بنەماڵە و کۆمەڵگاکەمان و گشت مرۆڤایەتی. ٣٠ی ڕەشەمێی ١٣٩۵ی ھەتاوی (٣٠ بھمن ١٣٩۵ شمسی)

واحد واحد لباس، جشن، بازی، صنایع دستی
کمیتە میراث فرهنگی
بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *