سەردانی دبیرستانەکان لە لایەن بنیاد توسعە فرهنگی و قسەکردن سەبارەت بە خەسارەکانی تەقەمەنی
لە ڕاستیدا نەورۆز بەر هەر هۆیەک پێکهاتبێ وەکوو جێژنێکی کۆنە بۆ ئێمە و کە دەرنجامی چاکی و خراپی بۆ ئێمە هەیە،هەرچەن کە چاو لە مێژووی نەورۆز دەکەین و دەبینن چەن بە جوانی و پیرۆزی ڕاگیراوە بەڵام بە داخەوە لە سەردەمی ئێستادا بە کەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنی و شتی جۆرا و جۆر بە بۆنەی دەربڕینی شادی و خۆشی کارەساتی زۆر ناخۆشی لێ خوڵقاوە و هەندێ جار بۆتە گیان لە دەستدانی کەسەکان، ئیتر نەورۆز بۆتە هێمایەکی ناخۆش بۆ بنەماڵەی ئەم کەسانە.
کەواتە با بێین هەموومان پێکەوە نەورۆز پڕ بکەین لە شادی و خۆشی و وەک چۆن باو و باپیرانمان ڕێزیان لێگرتووە ئاوا ڕێزی لێ بگرین و لە جیاتی تەقەمەنی و ئاگر تێبەردان لە جەستەمان جلی جوانی کوردی لەبەر کەین و دەستی ئاشتی بۆ لای یەک بەرین.وا بکەین کە لە سەرتای ساڵەوە خونچەی بزە لەسەر لێوی هەموومان بێ و ئیتر خەمی ئەستەم ئەم پێکەنینە نەوەرێنێ. هیوادارین نەورزۆی ئەمساڵ نەورۆزێکی جیاواز بێ و هەنگاوێکی وامان هەڵگرتبێ کە نەمامی خۆشیمان بۆ ساڵانی داهاتوو بێتە بەر.
کارێکی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی هاوفکری ئەنجومەنەکانی شاری بانە
دیدگاهتان را بنویسید